بانگەوازی ناردنی بەرهەم بۆ خەڵاتی قەڵەمی هەژار
خەڵاتی قەڵەمی هەژار تایبەتە بە نووسین، داڕشتن، وەرگێڕان و لێکۆڵینەوە لە بوارەکانی:
الف- ئەدەبی کوردی
- ڕۆمان
- کۆمەڵە چیرۆک
- ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان
- شانۆنامە
- شێعر
ب. توێژینەوەی زمانناسی و ئەدەبی
-
- فۆلکلۆر
- فەرهەنگ نووسی
-
- توێژینەوەی زمانناسی (تیۆری، پراکتیکی، زاراوەناسی و فرەچەشنی زمانی)
- توێژینەوەی بەراوەردکارانەی ئەدەبی/ زمانناسی بە جەختکردنەوە لەسەر کارلێکی زمانی کوردی و فارسی و زمانەکانی تری ئێرانی و غەیرە ئێرانی.
پ. بوارە هاوبەشەکان
- ئایینی و عیرفانی
- مێژوویی، کولتووری و کۆمەڵایەتی،
- هونەری
- یاسایی، سیاسی و ئابووری
- پەروەردە، ڕەگەز و میدیا.
نووسەران پێویستە ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە ڕەچاو بکەن
-
- تەنها کتێب وەک بەرهەم وەردەگیردرێت.
-
- تەنها یەک بەرهەم لە هەر نووسەر/وەرگێڕێک و لە یەک بەشدا وەردەگیرێت.
-
- لە بەشی (الف) ئەدەبی کوردی، زمانی بەرهەمەکان دەبێ کوردی بێت.
-
- لە بواری وەرگێڕان و فەرهەنگنووسیدا، پێویستە زمانی ژێدەر یان مەبەست، کوردی بێت.
-
- لە بەشی وەرگێڕاندا، پێویستە دەقی بەرهەم بە زمانی ژێدەر لەگەڵ دەقی وەرگێڕاو بنێردرێت.
-
- لە هەڵبژاردنی ئەو بەرهەمانەی کە دەنێردرێن بۆ بەشداریکردن لە خەڵاتەکەدا، ڕێسا و مەرج و چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگا لەبەرچاو دەگیرێن.
-
- پێش ناردنی بەرهەم، پێویستە فۆڕمی بەشداریکردن لە پێشبڕکێکەدا بە شێوەی سەرهێڵ لە ماڵپەڕی hajar.uok.ac.ir لەلایەن نووسەر یان نوێنەری یاساییەوە پڕبکرێتەوە.
-
- بەرهەمی تاک بەرگ بە ٣ دانە، بەرهەمی دوو بەرگ بە ٢ دانە، بەرهەمی فرە بەرگ بە ١ دانە بنێردرێت.
- هەموو پێوەندییەکان سەبارەت بە ناردنی بەرهەمەکان لە ڕێگەی ماڵپەڕی خەڵاتەوەیە. بۆیە پێویستە بەشداربووان پێش ناو تۆمارکردن، ئیمەیڵی تایبەت بە خۆیان ببێت.
*******************************************************************
پێویستە بەرهەمەکان، تا ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، لە ڕێگەی پۆستەوە بنێردرێت بۆ نووسینگەی خەڵاتی قەڵەمی هەژار بەم ناونیشانەی خوارەوە:
استان کردستان، سنندج، دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستانشناسی، دبیرخانه جایزه قلم ههژار، کد پستی: ١٥١٧٥-٦٦١٧٧
تەنیا نووسەرانی دەرەوەی ئێران دەتوانن بەرهەمەکانیان بە شێوەی PDF لەگەڵ مۆڵەتی وەشانگەی بەرهەم بۆ نوووسینگەی خەڵات لە ڕێگەی ئیمەیلی info.ksi@uok.ac.ir بنێرن.
بەشداربووان دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەڕی www.hajar.uok.ac.ir ەوە دوایین هەواڵ و زانیاری دەربارەی «خەڵاتی قەڵەمی هەژار» و قۆناغەکانی خەڵاتەکە بەدواداچوون بکەن.