ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری (شارباژێڕی نوێ) بڵاوكرایەوە
ژمارە (۷)ی شارباژێڕی نوێ لە دووتوێی ۱۰۲ لاپەڕەدا بە كۆمەڵێك بابەتی هەمەجۆری ئەدەبی و زانستی و هەواڵی رۆشنبیری كەوتە بەردیدی خوێنەران.
لەم ژمارەیەدا كۆمەڵێك بابەت خراونەتەڕوو لەوانە (كەی كەیسی كارەساتەكان بە جینۆساید دەناسرێن؟، وە جڕتەی خۆت پێناكەنیت وە بڵەی من پێ دەكەنیت، بیرەوەری مامۆستا ئەحمەد حسێن لە شارباژێڕ) ئەمانە و چەندین بابەتی دیكە.
شارباژێڕی نوێ، گۆڤارێكی كەلتوری رۆشنبیری وەرزییە، ناوەندی رووناكبیریی شارباژێڕ دەری دەكات.