خانه / اخبار و رویدادها / محەمەد ڕەئووف تەوەکولی کۆچی دوایی کرد

محەمەد ڕەئووف تەوەکولی کۆچی دوایی کرد

محەمەد ڕەئووف تەوەکولی کۆچی دوایی کرد

محەمەد ڕەئووف تەوەکولی ڕۆژی ۳۰ی نیسانی ۲۰۲۶، نووسەر و لێکۆڵەری ناوداری کورد مامۆستا محەمەد ڕەئووف تەوەکولی لە تەمەنی ۹۶ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، مامۆستا تەوەکولی ساڵی ۱۳۹۰ لە شاری بانە لەدایکبووە، لە بنەماڵەی مەلا موسای تەوەکەڵییە و نازناوی تەوەکولییش هەر بۆ ئەو خانەوادە گەورەیە دەگەڕێتەوە.

ساڵی ۱۹۹۷ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی تەوەکولی لە تاران داناوە، شارەوانی تاران کۆڵانەکەی ماڵی تەوەکولی هەر بەناوی مامۆستاوە ناوناوە (بن بست توکلی).

مامۆستای کۆچکردوو ژمارەیەک کتیبی نایابی نووسیوە، ئێستاش لە شاری تاران کوڕەکەی کتێبخانەیەکی کوردی هەیە هەر بەناوی (انتشارات توکلی).
لەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی هەڵکشانی تەمەنەوە گەڕایەوە بۆ زێدی خۆی، شاری بانە لەوێش ئاهەنگێکی ڕێزلێنانی بۆ سازدرا و پەیکەرێکیشی بۆ دانرا.
ساڵی ۲۰۰۷ لە ماڵەکەی خۆی لە تاران لەگەڵ کاک محەمەد جەمال و سەنگەری برام سەردانمان کرد و دیمانەیەکمان لەگەڵ ئەنجام دا، کە دواتر لەگەڵ کۆی ۱۴ گفتوگۆدا لە کتێبێکدا بەناوی (باوەشێ وشە) چاپمان کرد.
 ڕۆژی هەینی ۱ی ئایار لە شاری بانە مەراسیمی پرسە و ماتەمگێڕی بۆ بەڕێوە چوو.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

پایان بازسازی کتابخانه آیت‌الله مردوخ روستای آرندان سنندج

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *