
کتێبی «تەلیسمی بوون» بەرهەمێکی نوێی نووسەر خاتوو «بەیان سەلمان» بڵاوکرایەوە
ئەم بەرهەمە لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبیە لەبارەی شیعر و گەشتێکی فیکری و فەلسەفییە بۆ خوێندنەوەی شیعری و پڕە لە تەلیسم و پەنهانی.
شیعرەکانی نێو ئەم کتێبە، پیاسەیەکن بەنێو بووندا، بوونێکی قەیراناوی، پڕ گومان و سامناک
ئەم کتێبە شیعری چەند شاعیرێک لەخۆدەگرێت.
نووسەر وەکو خوێنەرێکی هەستیار بەدواداچوون بۆ ڕێبازەکانیان دەکات.
تێکەڵکردنی شیکاری لەگەڵ هەستی هاوبەش، تێڕوانینی نوێ بەم دەقانە دەبەخشێت.
ئەم بەرهەمە لە پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە شاری هەولێر، لە ناوەندی ڕەهەند بەردەست دەبێت.
خانە کتاب كُردی