آخرین خبرها
خانه / اخبار و رویدادها / کونفڕانسی ڕۆژنامەوانی سی و چوارەمین خولی حەوتەی کتێب لە سنە بەڕێوە چوو

کونفڕانسی ڕۆژنامەوانی سی و چوارەمین خولی حەوتەی کتێب لە سنە بەڕێوە چوو

کونفڕانسی ڕۆژنامەوانی سی و چوارەمین خولی حەوتەی کتێب لە سنە بەڕێوە چوو

بە پێی ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵنێریی «ماڵی کتێبی کوردی»، مەعسوومە حەسەنی خوونسار، بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانە گشتییەکانی پارێزگای کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ۲۰ خەزەڵوەری ۱۴۰۵ هەتاوی لە گونگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ  هەواڵنێران بە بۆنەی سی و چواره‌مین خولی حەوتەی کتێب، ڕایگەیاند: ئەرکی کتێبخانە گشتییەکان تەنها گەیاندنی کتێب بە دەستی هۆگرانی کتێب نییە، بەڵکو هەوڵدان بۆ گەشەی فکری کۆمەڵگا، بەهێزکردنی ناسنامەی نەتەوەیی، زیادکردنی ئاگاداری گشتی و دابینکردنی دەستڕاگەیشتنی دادپەروەرانەی خەڵک بە زانین و زانیارییەکانە.

ناوبراو ئاماژەی بە دروشمی ئەمساڵی حەوتەی کتێب بە ناوی «لەگەڵ کتێب گفتوگۆ بکەین» کرد و زیادیکرد: ئەم دروشمە بانگهێشتێکە بۆ ئاگاداری، بیرکردنەوە و تفکیرن، و هەوڵ دەدەین بە جێبەجێکردنی بەرنامە جۆراوجۆرەکان، زەمینەی بڵاوکردنەوەی کلتووری خوێندنەوە لە کۆمەڵگا دابین بکەین.

خوونسار بە پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی کتێبخانە گشتییەکانی پارێزگا زیادیکرد: کوردستان لە ئێستادا ٥٦ کتێبخانەی لە ژێر سەرپەرشتیی دەزگای کتێبخانە گشتییەکانی وڵات و ٢٥ کتێبخانەی هاوبەشی هەیە، و نزیکەی یەک ملیۆن بەرگ کتێب لە کتێبخانە گشتییەکانی پارێزگادا هەیە و هەروەها زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس سوود لە خزمەتگوزارییەکانی کتێبخانە گشتییەکانی پارێزگا دەبینن.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانی خوونسار بە ئاماژە بە چالاکییە کلتوورییەکانی کتێبخانە گشتییەکانی پارێزگا ڕایگەیاند: لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا نزیکەی هەشت هەزار بەرنامەی کلتووری بۆ گرووپە تەمەنییەکان و چین و توێژە جیاوازەکان بەڕێوەچووە، کە کۆبوونەوەکانی کتێب‌خوێندنەوە، ناساندن و ڕەخنەکردنی کتێب، پێشبڕکێکانی کتێب‌خوێندنەوە، کارگەی ڕاهێنان، و بەرنامە تایبەتەکانی منداڵان لەوانەن.

بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانە گشتییەکانی کوردستان ڕووبەری بنکەی کتێبخانەکانی پارێزگای بە ٢٦ هەزار و ٥٦٥ مەتر چوارگۆشە ڕاگەیاند و گوتی: ١٥١ کەس لە کتێبخانەکانی پارێزگا چالاکیان هەیە، بەڵام سەرەڕای ئەو هەنگاوانەی کە گیراونەتە بەر، هێشتا لە هەندێک ناوچەی پارێزگاکە دەستڕاگەیشتن بە کتێبخانەی گشتی دابین نەکراوە.

حەسەنی خوونسار بە ئاماژەکردن بە کەمیی کتێبخانە لە شار و گوندەکانی پارێزگاکە زیادیکرد: ١٠ شاری کوردستان کتێبخانەیان نییە و ١٢ گوندی سەرووی ٢٥٠٠ کەس دانیشتوویش لە کتێبخانە گشتییەکان بێبەشن.

حەسەنی خوونسار بە ئاماژەکردن بە بەرنامەی دەستپێکردنی ئەمانەتی دیجیتاڵیی کتێبەکان ڕایگەیاند: دەزگای کتێبخانە گشتییەکانی وڵات لە حاڵی دابینکردنی ژێرخانە پێویستەکانە بۆ دیجیتاڵیکردنی سەرچاوەکان و پێشکەشکردنیان بە ئەندامانی کتێبخانەکان. ئەم خزمەتگوزارییە هێشتا ڕانەگەیەندراوە، بەڵام پێشبینی کراوە لە ماوەی یەک دوو مانگی داهاتوودا توانای بەکارهێنانی ئەمانەتی دیجیتاڵیش دابین بکرێت.

خوونسار لە درێژەی قسەکانی ئاماژەی بە کڕینی ٦٠٠ ملیۆن تمەن کتێب لە چاپەمەنییەکان و نووسەرانی ناوخۆیی پارێزگا کرد.

خوونسار لە کۆتاییدا راگەیاند: سێ لە سەدی دانیشتووانی پارێزگاکە ئەندامی کتێبخانە گشتییەکانی پارێزگان.

 ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

  https://t.me/kurdishbookhouse

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

نشست خبری سی‌و‌چهارمین دوره هفته کتاب دو‌شنبه هجدهم آبان (۱۴۰۵) برگزار می‌شود

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *