خانه / اخبار و رویدادها / کتێبی گرەو لەسەر خۆت بکە

کتێبی گرەو لەسەر خۆت بکە

کتێبی گرەو لەسەر خۆت بکە

کتێبی (گرەو لەسەر خۆت بکە) وەڵامی زۆرێک لە پرسیارەکانی مرۆڤ دەداتەوە کە پێویستیان بە چارەسەرە. ئەم کتێبە لە نووسینی خاتوو “ئان هیات”ە کە سەرۆکی جێبەجێکاری پێشووی پێگەی گوگڵ بووە و گرنگترین راوێژکاری گەورە بەڕێوەبەرە جێبەجێکارەکانە لە جیهاندا، ئەم کتێبە بریتییە لە گەشتێکی چێژ بەخش کە بەشێوازێکی ناسک و سەرنج راکێش نووسراوە، لە پێناو  رێگا رۆشنکردنەوەی هەموو مرۆڤێکی جدی و خەونبین بە داهاتوویەکی باشترەوە.
ئەم کتێبە لەلایەن  نووسەر (وەلاء‌ کەمال) ەو وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی عەرەبی و لەلایەن وەشانخانەی (الدار المصریة اللبنانیة) ەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە، خاتوو ئان بە خوێنەرانی دەڵێت: “بۆتان روون دەکەمەوە چۆن هەلەکانی پێشکەوتن بدۆزنەوە و بۆی بگەڕێن کاتێک بژاردەکانتان سنووردار دەبێت لە سەرەتادا و چۆن عەقڵێکی دروستکەری گۆڕانکارییەکان بونیاد دەنێن ئەوانەی کە ناترسن. هەروەها توانای گرتنە دەستی خەونە گەورەکانت بۆ فەراهەم دەکەم و چۆن لە پێناویدا کار بکەیت بەبێ ئەوەی شەرم بکەیت و چۆن هەست بە زیاتر دەست گرتن بە سەر چارەنووستدا دەکەیت و چۆن تواناکانت زیاتر دەکەیت لە پێناو زیاتر وەبەرهێنان کردن لە ناو خۆتدا و دووبارە دۆزینەوەی، بە تایبەتی ئەگەر لە پێگەیەکی سەرکردانەدا بوویت.
خاتوو “ئان” جۆرە سەرسوڕهێنەرەکانی سەرکردایەتیمان پێشکەش دەکات، لەگەڵ باشترین پیادەکان و جۆری ئەو کارمەندانەی کە ئارەزوو دەکەیت بیانهێنیتە ناو تیمی کارکردنەکەت و چۆن هانیان دەدیت و وەبەرهێنانیان تێدا دەکەیت.
خانمی نووسەر دەڵێت: “لەم کتێبەدا فێری چۆنێتی تەرکیز کردنی مێشکت و بەخشینی پێشەنگیی بە فێر بوون لە پێش نمایندە کردنی نموونەیی دەبیت و چەند رێگایەک دیاریی دەکەیت بۆ بەدیهێنانی کاریگەریی زیاتر.
ئا: نەی نەژاد

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

«آرش زره تن لهونی» استاندار کردستان شد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *