خانه / اخبار و رویدادها / بۆچی دەنووسیت؟

بۆچی دەنووسیت؟

بۆچی دەنووسیت؟

پرسیاری ئەوەی (بۆچی دەنووسیت؟) بۆ من هاوشێوەی ئەو پرسیارەیە كە دەڵێت: (بۆچی دەژیت؟) یاخود: (تۆ بۆچی هەیت؟). ئاخر نووسین بەلای منەوە، بۆنموونە (پیشە) یان (كارێك) نییە، لەدەرەوەڕا سەرباری بوونم بخرێت، یان ئەركێك بێت و پێم بسپێرێت. نەخێر نووسین فۆڕمێكی دیكەیە بۆ بوونم لەم جیهانەدا و وێنەیەكی ترە بۆخودی ژیانم … هەناسە هەڵكێشان و هەناسەدانەوەیە بۆ من، خوێنێكی دیكەیە و تێكەڵ بە خوێنم دەبێـت، بە واتا و دەربڕینێكی دیكە: وەك شاعیرێك نەبێت، هەست بەبوونی خۆم ناکەم.

كەواتە پەیوەندیی من بەنووسینەوە (بەشێوەیەكی گشتی)، بە پەیوەنیدیم بەتایبەتمەندیی زیندەگی خۆمەوە و بەكەینونەوە پایەداردەبێت، پایە و بنەمای ئەم پەیوەندییەش لە جوانكردنی یان دزێوكردنی، ستایش یاخود داشۆرین دا نییە، وەك ئەوەی كولتووری عەرەبیی – ئیسلامیی    لە سەری راماندەهێنێ‌. هەروەها لە سەرلەنوێ‌ بەرهەمهێنانەوەی شتە باو و وتراوەكاندا نییە بەڵكو لە ناوەڕۆكدا بریتییە لە ئاشنابوون بەخود و ناسینی ئەوی دی و ئاشنا بوونی وجود و جیهان و فۆرمەلەكردنی زەمەنێكی تایبەتە بەو زانین و ئاشنا بوونە، لەنێو زەمەن و مێژوویەكی دیكە لەنێو مێژوودا.
ئەوەش بۆخۆی بریتی یە لەداهێنان و بریتییە لە بزاوتی ئەفراندن. تێكڕای ئەمانە بەو مانایە دێت كە من لە قوڵایدا، دژبەوەم داهێنان بگۆڕدرێت بە پیشە، وەك ئەوەی لە ژیانی عەرەبدا باوە و لە كولتووری عەرەبیدا بۆتە نەریت. كۆمەڵگەی عەرەبیی – ئیسلامیی هیچ شتێكمان فیرناكات و  هیچ شتێكمان پێ‌ ئاشنا ناكات، تەنها وەك ئەرك و وەزیفەیەك نەبێت، لەو ئەرك و وەزیفەیەشدا ئەوەی هەیە خواست و خەمی دەستەڵاتە.
لەبری ئەوەی خودی دەستەڵات لە پێناوی بونیادنانی جیهان (بەشێوەیەكی باشتر و شایستەتر) بخرێتە گەڕ، تەواوی شتەكان دەخرێنە خزمەتی دەستەڵاتەوە، بەوپێیەی هەژموونگەرایی و مۆنۆ پۆڵخوازی و پاوانكردنە، هەرئەوەش درز و كەلێنی وجودی مرۆیمان لە ژیانی عەرەبیدا بۆ ئاشكرا دەكات. بەشێوەیەكی پراكسیسی ئەم درز و كەلێنە ناقوڵا و وێرانكەرە لەوەدایە كە سانسۆر و توندوتیژیی،  دەكاتە بەشێكی ئۆرگانێكی لە ژیانی عەرەب و لە نووسینی عەرەبیدا، بەبێ‌ جیاوازی .
ئەم هەلومەرجە بناوانییە، دەرفەتی ئەوە بە نووسەر نادات لەدەرەوەی ماڵەكەی و تەیمانەكەی و دوورتر لەدەست و قاچ و نان بنووسێت. ئەوەش وادەكات بە تەواوەتی لە ئاسۆی هەمەڕەنگ و دەوڵەمەند و داهێنانی مرۆییانە داببڕێت و لەدژی مێژوو جووڵە بكات. 

شوان ئەحمەد
كردویەتی بە كوردی

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

«آرش زره تن لهونی» استاندار کردستان شد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *