خانه / اخبار و رویدادها / نۆڤلێتی شەترەنج

نۆڤلێتی شەترەنج

نۆڤلێتی شەترەنج

 خۆی دەکات، تووشی حاڵەتێکی دەروونی خراپ دەبێت و دەبرێت بۆ نەخۆشخانە. لێرەش پزیشکێکی باش، دەتوانێت لە چنگی نازییەکان رزگاری بکات. پاشان شەوێکیان لەسەر کەشتییەکە ئەو کەسانە دەناسێت، لەگەڵ میرکۆ دەکەونە یارییکردن. بەڵام بەهۆی باری خراپی دەروونییەوە، یارییەکە بە میرکۆ دەدۆڕێنێت، ئەمەش کۆتایی نۆڤلێتەکەیە.
بابەتە گرنگەکانی ناو رۆمانەکە
ئەم رۆمانە باسی کۆمەڵێک بابەتی گرنگ دەکات لە پێش هەموویانە:(چەتەگەریی و دڕندەیی رژێمی نازی ئەڵمانیا، شێوازی کوشتن و ئازاردانی خەڵکی بێتاوان بەتایبەتی جووەکان.) بەڵام لە هەموویان گرنگتر باسی « شەترەنج، زیندانی ئینفرادی» پانتایی گەورەی رۆمانەکە پێکدەهێنن.
شەترەنج
هەر لە ناوی رۆمانەکەوە هەست بەوە دەکەین یاری» شەترەنج» پانتایی گەورە لەم رۆمانەدا داگیر دەکات، لە چەندین شوێندا، باسی شەترەنج و یاسا و رێساکانی ئەم یارییە گرنگە دەکات.   
-شەترەنج تاکە یارییە بەسەر ستەمی چانسدا سەردەکەوێت و خەڵاتەکەی تەنیا دەبەخشێتە رادەی ژیری مرۆڤ، یان باشترە بڵێین بە جۆرێکی دیارییکرا و لە بەهرەو زیرەکی. بڕوانە لاپەڕە ۲۳
شەترەنج تاکە یارییە کەسەر بە هەموو گەلان و هەموو سەردەکەمانە، کەس نازانێت ئەو خوداوەندە کێیە کە بەخشیویەتی بە جیهان. بڕوانە لاپەڕە ۲۳
زیندانی ئینفرادی
لەپەنا شەترەنجدا، زیندان بەتایبەتی زیندانی ئینفرادی، پانتایی گەورە لەم رۆمانە داگیر دەکات، نووسەر زۆر شارەزاییانە توانیویەتی وەسفێکی گشتگیری ئەو زیندانانە بکات، کە دەخرێنە زیندانی ئینفرادییەوە. 
-هیچ شتێک نییە بیکەین، هیچ شتێک نییە سەیری بکەین، هیچ شتێک نییە گوێی لێ بگرین، جگە لە بۆشاییەکی سەرگێژکەر هیچ شتێک نییە لە دەوروبەرمان، بێووچان بە ژوورەکەدا دەسووڕاینەوە، بەردەوام لە بیرکردنەوەدا بووین. بڕوانە لاپەڕە ۵۲
هیچ شتێک نەبوو  ئەوەی هەبوو  عەدەبم بوو لە باڵاترین فۆرمی خۆیدا. بڕوانە لاپەڕە  ۵۸

دوا قسە
بەدڵنیاییەوە ئەم نۆڤلێتە یەکێکە لە کارە جوان و ناسراوەکانی ئەم نووسەرە ناسراوەی نەمسا و جیهان، ئەوە مایەی دەستخۆشییە، کە ناوەندی رۆمان کۆمەڵێک بەرهەمی ئەم کەڵە نووسەرەیان کردووە بە کوردی، هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم نۆڤلێتێک یان بەرهەمێکی ئەم کەڵە نووسەر بکەم بە کوردی.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

تلاش همدان پیام برای معرفی ظرفیت‌های گردشگری سه استان غربی کشور

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *