خانه / اخبار و رویدادها / ڕۆمانی «چوار وەرز و ساڵێک» بەرهەمی خالق تەوەکولی بڵاوکرایەوە

ڕۆمانی «چوار وەرز و ساڵێک» بەرهەمی خالق تەوەکولی بڵاوکرایەوە

ڕۆمانی «چوار وەرز و ساڵێک» بەرهەمی خالق تەوەکولی بڵاوکرایەوە

ناسنامەی کتێب: «چوار وەرز و ساڵێک»، نووسەر: خالق تەوەکولی، گەڵاڵەی بەرگ:ئیسماعیل ڕەزایی، چاپەمەنی ڕێگا ـ ۱۴۰۳. 

ڕۆمانی چوار وەرز و ساڵێک بەسەرهاتی کچەکوردێکە کە بەهۆی زۆری زۆردارانەوە چارەنووسی دەکەوێتە لێڵایی و هەڵەتێکی وەهاوە کە ناچار دەبێ دوای بکەوێت و بۆ بینینەوەی سارۆی خۆشەویستی پێ بخاتە ڕێگایەکی دژوار و پڕ لە ئازار. کەژێ بێ ئەوەی بیهەوێت تێکەڵ بە شۆڕشەکەی ئەمیر خانی لەپزێڕین دەبێ و سات لەگەڵ ساتی ئەو شۆڕشە دەگێڕێتەوە.

لەناو ڕۆمانەکەدا هەوڵ دراوە تا شێوەی ژیان و کلتووری ئەو سەردەمە ڕوون بکرێتەوە، هۆکارەکانی شکستهێنانی شۆڕشەکە بخرێنە بەر چاو، لاپەڕەیەکی نوێ لەسەر ئەمیر خان و قەڵای دمدم هەڵبدرێتەوە و خوێنەر لەگەڵ ئەو نەریتانە ئاشنا بێت کە تا ئەم دواییانە و تەنانەت لە زۆر ناوچە، ئێستاشی لەگەڵدا بێ، باڵیان بەسەر ژیانیی بنەماڵەیی گەلی کورددا کێشاوە.

لەم ڕۆمانەدا ئاوڕێک لە ئازایەتیی کچ و ژنی کورد دراوەتەوە کە ئەم بابەتە هەمووکات بۆ هەموو گەلانی جیهان سەلمێندراوە.

ڕۆمانی چوار وەرز و ساڵێک گێڕانەوەیەکی مێژووییە کە بە باس و بەسەرهاتێکی دڵدارییەوە دەست پێ دەکات و بە کوژانەوەی کاتیی شۆڕشێک کۆتایی دێ.

  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

فراخوان ارسال آثار به جایزه قلم هه‌ژار

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *