خانه / اخبار و رویدادها / بانگەوازی ناردنی بەرهەم بۆ خەڵاتی قەڵەمی هەژار

بانگەوازی ناردنی بەرهەم بۆ خەڵاتی قەڵەمی هەژار

بانگەوازی ناردنی بەرهەم بۆ خەڵاتی قەڵەمی هەژار

خەڵاتی قەڵەمی هەژار تایبەتە بە نووسین، داڕشتن، وەرگێڕان و لێکۆڵینەوە لە بوارەکانی:

 

 الف- ئەدەبی کوردی

  • ڕۆمان
  • کۆمەڵە چیرۆک
  • ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان
  • شانۆنامە
  • شێعر

ب. توێژینەوەی زمانناسی و ئەدەبی

    • فۆلکلۆر
    • فەرهەنگ نووسی
    • توێژینەوەی زمانناسی (تیۆری، پراکتیکی، زاراوەناسی و فرەچەشنی زمانی)
  • توێژینەوەی بەراوەردکارانەی ئەدەبی/ زمانناسی بە جەختکردنەوە لەسەر کارلێکی زمانی کوردی و فارسی و زمانەکانی تری ئێرانی و غەیرە ئێرانی.

 

پ. بوارە هاوبەشەکان

  • ئایینی و عیرفانی
  • مێژوویی، کولتووری و کۆمەڵایەتی،
  • هونەری
  • یاسایی، سیاسی و ئابووری
  • پەروەردە، ڕەگەز و میدیا.

 

 

نووسەران پێویستە ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە ڕەچاو بکەن

    • تەنها کتێب وەک بەرهەم وەردەگیردرێت.
    • تەنها یەک بەرهەم لە هەر نووسەر/وەرگێڕێک و لە یەک بەشدا وەردەگیرێت.
    • لە بەشی (الف) ئەدەبی کوردی، زمانی بەرهەمەکان دەبێ کوردی بێت.
    • لە بواری وەرگێڕان و فەرهەنگنووسیدا، پێویستە زمانی ژێدەر یان مەبەست، کوردی بێت.
    • لە بەشی وەرگێڕاندا، پێویستە دەقی بەرهەم بە زمانی ژێدەر لەگەڵ دەقی وەرگێڕاو بنێردرێت.
    • لە هەڵبژاردنی ئەو بەرهەمانەی کە دەنێردرێن بۆ بەشداریکردن لە خەڵاتەکەدا، ڕێسا و مەرج و چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگا لەبەرچاو دەگیرێن.
    • پێش ناردنی بەرهەم، پێویستە فۆڕمی بەشداریکردن لە پێشبڕکێکەدا بە شێوەی سەرهێڵ لە ماڵپەڕی hajar.uok.ac.ir لەلایەن نووسەر یان نوێنەری یاساییەوە پڕبکرێتەوە.
    • بەرهەمی تاک بەرگ بە ٣ دانە، بەرهەمی دوو بەرگ بە ٢ دانە، بەرهەمی فرە بەرگ بە ١ دانە بنێردرێت.
  • هەموو پێوەندییەکان سەبارەت بە ناردنی بەرهەمەکان لە ڕێگەی ماڵپەڕی خەڵاتەوەیە. بۆیە پێویستە بەشداربووان پێش ناو تۆمارکردن، ئیمەیڵی تایبەت بە خۆیان ببێت.

*******************************************************************

پێویستە بەرهەمەکان، تا ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، لە ڕێگەی پۆستەوە بنێردرێت بۆ نووسینگەی خەڵاتی قەڵەمی هەژار بەم ناونیشانەی خوارەوە:

استان کردستان، سنندج، دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان‌شناسی، دبیرخانه جایزه قلم هه‌ژار، کد پستی: ١٥١٧٥-٦٦١٧٧

 

تەنیا نووسەرانی دەرەوەی ئێران دەتوانن بەرهەمەکانیان بە شێوەی PDF لەگەڵ مۆڵەتی وەشانگەی بەرهەم بۆ نوووسینگەی خەڵات لە ڕێگەی ئیمەیلی info.ksi@uok.ac.ir بنێرن.

 

بەشداربووان دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەڕی www.hajar.uok.ac.ir ەوە دوایین هەواڵ و زانیاری دەربارەی «خەڵاتی قەڵەمی هەژار» و قۆناغەکانی خەڵاتەکە بەدواداچوون بکەن.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

تۆ نەك نیوە، هەموو دنیای

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *