خانه / اخبار و رویدادها / بــە بـێ كــۆتـوبــەنــد چاپ و بڵاوكراوەیەوە

بــە بـێ كــۆتـوبــەنــد چاپ و بڵاوكراوەیەوە

بــە بـێ كــۆتـوبــەنــد چاپ و بڵاوكراوەیەوە

كتێبی (بەبێ كۆتوبەند) كۆمەڵە وتارێكی ڕۆژنامەوانی گابریێل گارسیا ماركیزە كە لە ساڵانی ۱۹۷۴ بۆ ۱۹۹۵ نووسیویەتی و لە رۆژنامەكاندا بڵاویكردۆتەوە. ئەم كتێبە لەلایەن د. ئەحمەد فاتیح محەمەد-ەوە لە عەرەبییەوە كراوە بە كوردی و دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپ و بڵاوكراوەتەوە.
گارسیا ماركیز خۆی رۆماننووسێكی مەزن و براوەی خەڵاتی ئەدەبی نۆبڵن و خەڵكی زیاتر وەك رۆماننووس دەیناسن، كەچی ئەو رۆژنامەنووسێكی نایابە و ماوەی ۲۱ ساڵ لە پاڵ رۆماننووسی سەرقاڵی كاری رۆژنامەوانی بووە،  كاتێك كە وەك رۆژنامەنووس دەركەوت بۆ ماوەیەكی زۆر بە ناوی خوازراوەوە لە رۆژنامەكاندا دەینووسی، بەوەش ناسراو بوو كە هەمیشە پرسیاری قورس و ئاڵۆزی كردووە و پەیوەندییەكی زۆرباشی لە نێوان ئەدەب و رۆژنامەوانی دروستكردووە. لە راستیدا گارسیا دۆخی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی هەندێك وڵات لە ئەمریكای لاتین دەخاتەڕوو. 

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

نامزدهای نهایی هفدهمین دوره جایزه ادبی جلال آل‌احمد معرفی شدند

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *