خانه / دسته‌بندی نشده / قـــوتـبـەدین سادقــی: بــەختیار عـەلـی بیرمـەنـدە

قـــوتـبـەدین سادقــی: بــەختیار عـەلـی بیرمـەنـدە

قـــوتـبـەدین سادقــی: بــەختیار عـەلـی بیرمـەنـدە

 لە شاری تاران بــە ئــامادەبــوونی رەخنەگــران د. قوتبەدین سادقی، محەمەد قاسم زادە، وەحید ئەمینی زادە و مەریوان هەڵەبجەیی كۆڕی هەڵسەنگاندن و مـەراسیمی ناساندنی رۆمانی بەندەر فەیلی، بەختیار عەلی، لە ناوەندی چاپ و بڵاوكردنەوەی ثالث بەڕێوەچوو.
قوتبەدین سادقی وتی: بۆ من شانازییە دەربارەی كـــتێبی رۆمـاننـووس و بیرمــەندی گــەورەی كــورد بەختیار عەلی دەدوێم، بەختیار بەردەوام بە كتێبەكانی سەرساممان دەكات و سەرنجمان رادەكێشێت، بەندەر فەیلی بەرهەمێكی هێندە گەورەیە دەتوانێت وا بكات كە هەرگیز تراژیدیا و جینۆسایدی كوردە فەیلییەكان لەبیر نەچێت و لە یادەوەریی مرۆڤایەتیدا بە زیندوویی بمێنێتەوە، وەرگێڕانی رۆمانەكە زۆر جوانە، سوپاسی مەریوان هەڵەبجەیی دەكەم كە ساڵانێكە ئەدەبیاتی كورد بە ئێرانییەكان دەناسێنێت. سادقی وتیشی: دەبێت هەمووان بەندەر فەیلی بخوێننەوە تا بەشێك لە تراژیدیای كورد و مێژووەكەی بناسن.
رەخــــنەگر محەمەد قاسم زادە وتی: رۆمانی بەندەر فەیلی، ئەزموونێكی زۆر تایبەتی بەختیار عەلییە. لە زۆربەی بەرهەمەكانیدا بەشێوازی جۆراوجۆر كاری لەسەر فاشیزم و زیندانەكان كردووە.
وەحید ئەمینی زادە وتی: بەختیار عەلی گێڕەرەوەی شووناسی بوونناسی تاكی كوردی ئازاد و سەربەخۆی ناو تراژیدیاكانە. 
مەریوان هەڵەبجەیی وەرگێڕی كتێبەكە، وتی: بەندەر نموونەی باڵای مرۆڤێكە كە فاشیزم هەموو هەوڵی خۆی داوە وێنەیەكی تری پێ ببەخشێت و وا بكات خۆی نەبێت، بەڵام شكستی هێناوە.
 بەندەر فەیلی چواردەیەمین كتێبی بەختیار عەلییە كە لەلایەن مەریوان هەڵەبجەییەوە، كراوە بە فارسی.

جەواد حەیدەری

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

گرووپی هاوڕێیانی خوێنەر، لە یادی پێنجهەمین ساڵەیاندا

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *