ئیبراهیم باڵدار؛ دانه‌ری ئهلف و بێی نوێ
خەلیل عەبدوڵڵا
ئەی «باڵدار»ە سەنگینەکەم
شکۆمەندە، شیرینەکەم
لەبەردەمت سەر دائەخەم
گوڵی رێزت پێشکەش ئەکەم
بۆ من مامۆستا‌و سەروەری
فەخری کوردی، تاجی سەری
تا ئەو رۆژەش ئێمە ھەبین
رێز لە « ئەلف و بێ» کەت ئەگرین
«حسێن بەفرین»
ئهلفو بێی نوێ ئه‌و كتێبه سیحراوییه بوو کە ۷۲ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، بۆ یه‌كه‌مجار دیده‌ی خوێندكاره چاو گه‌شه‌كانی پۆلی یه‌كه‌می قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی كوردستانی رۆشن كرده‌وه.
ئه‌م ئهلفو بێیه به‌زمانێكی ساده‌و ره‌سه‌نی كوردی نووسرا بوو، پیت‌و وشه‌و رسته‌كانی به‌خه‌تێكی جوان‌و ره‌نگاو ره‌نگ لاپه‌ڕه‌كانی كتێبه‌كه‌ی رازاندبۆوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌ر پیت‌و وانه‌یه‌كی ئهلفو بێكه، به‌فڵچه‌ی هونه‌رمه‌ندی به‌توانا به‌دیع باباجان وێنه‌یه‌كی جوانی بۆ نه‌خشێنرابوو كه ته‌عبیری له گه‌وهه‌رو ناوه‌ڕۆكی وانه‌كانی دوو توێی كتێبه‌كه ده‌كرد.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تاییدا ئه‌م ئهلفو بێیهیان خوێندووه، ئێستاش بابه‌ته سه‌رنجڕاكێشه‌كانی له‌هزرو یاده‌وه‌رییان ماوه‌و ڕسته‌و ده‌سته‌واژه‌كانی وه‌ك (دارا دوو داری دی، مێووژی نایاب، دۆی داده رژاوه) له گوێیاندا ئه‌زرنگێته‌وه.
ئه‌م ئهلف و بێ جوان‌و شاكاره گه‌وره‌یه، به‌رهه‌می مێشكی رۆشنی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌مین باڵداره كه چه‌ندین نه‌وه‌ی به‌زمانی شیرین‌و وشه‌ی ره‌سه‌نی كوردی پێگه‌یاندووه.
رۆڵی گەورەی لە چەسپاندنی رێنووسی نوێی کوردی ھەبوو و شۆڕشێکی لەو بوارەدا بەرپاکرد و ۱۲ پیتی نوێی بۆ زمانی کوردی زیاد کرد، لەو کاتەوە یەک پیتی تر زیاد نەکراوە.
مامۆستا باڵدار ساڵی ۱۹۲۰ له‌شاری سلێمانی له‌دایك بووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌شاری سلێمانی ته‌واو كرد.
ساڵی ۱۹۴۰ خانه‌ی مامۆستایانی لادێی له رۆسته‌مییه‌ی شاری به‌غدا ته‌واو كرد‌و هه‌مان ساڵ به‌مامۆستای سه‌ره‌تایی دامه‌زراو له قوتابخانه‌كانی ناوشار و گونده‌كانی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی‌و شاره‌كانی تر وانه‌ی وتۆته‌وه.
ساڵی ۱۹۴۹ كتێبی ئهلفو بێی كوردی بۆ خوێندكارانی پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی دانا و كتێبه‌كه‌ی له‌لایه‌ن مـەعاریفی سلێمانی‌و وه‌زاره‌تی مه‌عاریفی عیراق و یونسكۆوه په‌سه‌ند كرا‌و له‌ساڵی ۱۹۵۱ چاپكرا.
ساڵانی ۱۹۵۳ و ۱۹۵۶ دا دوو جار گۆڕانكاری له ئهلفو بێكهیدا كرد و چاپی كرده‌وه.
ئه‌لفوبێی باڵدار بۆ ده‌یان ساڵ بووه سه‌رچاوه‌ی خوێندن‌و فێربوونی قوتابخانه‌كان‌و زیاتر له ۳۵ جار چاپكراوه‌ته‌وه.
ساڵی ۱۹۵۶ كۆلیجی بازرگانی‌و ئابووری زانكۆی به‌غدای ته‌واوی كرد.
ساڵی ۱۹۶۱ بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌بواری په‌روه‌رده‌و ده‌روونزانی له‌زانكۆی سانفرانسیسكۆی ئه‌مریكا وه‌رگرت.
ساڵی ۱۹۶۸ له‌كۆلیجی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سلێمانی بوو به‌مامۆستا.
ساڵی ۱۹۸۱ گوێزرایه‌وه به‌شی كوردیی كۆلیجی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، ساڵی دواتر بۆ زانكۆی موسته‌نسریه‌ی به‌غدا گوێزرایه‌وه.
ساڵی ١٩٨٣خانەنشین کرا.
ساڵانی ١٩٨٤-١٩٩٨ مامۆستای وانەبێژ بوو لە کۆلیجی پەروەردەی زانکۆی بەغدا.
ساڵی ١٩٩٥ پلەی پرۆفیسۆری پێبەخشرا.
باڵدار ساڵانێكی دوور‌و درێژ‌و تا دوا رۆژه‌كانی ژیانی ئه‌ندامی كۆڕی زانیاری كورد بوو له‌به‌غدا.
له‌رۆژی ۱۲‌ی ته‌ممووزی ۱۹۹۸ له‌ته‌مه‌نی ۷۸ ساڵیدا له‌شاری به‌غدا كۆچی دوایی كرد‌و ته‌رمه‌كه‌ی برایەوە بۆ شاری سلێمانی‌و له‌سه‌ر وه‌سێتی خۆی له‌گردی سه‌یوان به‌خاك سپێردرا.
درودی رێز و وەفاو ئەمەکداری بۆ رۆحی پاک وبێگەردی باڵداری مامۆستا‌و پەروەردەکارو رووناک‌بیر.