خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ئاوڕدانەوەیەک لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی «عەبدولخالق یەعقووبی»

ئاوڕدانەوەیەک لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی «عەبدولخالق یەعقووبی»

ئاوڕدانەوەیەک لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی «عەبدولخالق یەعقووبی»

عەبدولخالق یەعقووبی ڕەخنەکاری ئەدەبی و وەرگێڕ، ڕۆژ یان شەوی ٢٣/٨/١٩٧٤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ناوچەی موکریان، شاری بۆکان لەدایک بووە. ساڵی ١٩٩٧ بەکالۆریۆسی لە زمانی ئینگلیزی، بەشی ئادابی زانکۆی تەورێز لە ئێران تەواو کردووە. ساڵی ٢٠١٠ ماستەری کۆمەڵناسیی (بە زمانی ئینگلیزی) زانکۆی کوردستان-هەولێر بە باڵاترین پلە لە بەشی کۆمەڵناسی و سیاسەتی کۆمەڵایەتی وەدەست هێناوە. لە ساڵی ٢٠٠٨-وە مامۆستای یارمەتیدەر بووە لە زۆربەی زانکۆکانی هەولێر، لەوانە زانکۆی جیهان، زانکۆی ئیشق، زانکۆی سابیس، زانکۆی نۆلج، زانکۆی نێودەوڵەتیی هەولێر و زانکۆی قەڵا و وانەی میتۆدۆلۆژیی زانستی، کوردۆلۆجی، وەرگێڕان، و ڕەخنەی مۆدێرنی گوتووەتەوە. تا ئێستا خاوەنی ١٨ کتێبی چاپکراوە و دەیان وتاری بڵاوکراوەیە و لە دەیان کۆنفرانسی نێوخۆیی و نیزیکەی پێنج کۆنفرانسی نێودەولەتیدا بە پێشکەشکردنی وتار بە زمانی کوردی و ئینگلیزی بەشداریی کردووە. ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کوردستان/ لقی هەولێر و ئەندامی ڕێکخراوی پێنی جیهانییە. بوارەکانی کاری زانستی و ئەدەبیی بریتی بوونە لە: ڕەخنەی ئەدەبی، تیۆریی وەرگێڕان، ئەدەبیاتی پۆست کۆلۆنیالیزم، کولتوور، دیموکراسی، ناسیونالیزم، و کۆمەڵی مەدەنی.

بەرهەمە چاپکراوەکانی عەبدولخالق یەعقووبی، ڕەخنەکاری ئەدەبی و وەرگێڕ:

۱- بەهرام بەگی، لەیلا. (٢٠٢١). دنیای ئاڵا (شیعر بۆ منداڵان). وەرگێڕ بۆ ئینگلیزی: عەبدولخالق یەعقووبی. سنە: چاپخانەی مادیار.

۲- کالر، جاناتان. (٢٠٢١). تیۆریی ئەدەبی، پێشەکییەکی زۆر کورت. وەرگێڕ لە ئینگلیزییەوە: عەبدولخالق یەعقووبی. سلێمانی: دەزگای جەمال عیرفان.

۳- یەعقووبی، عەبدولخالق. (٢٠٢١). نالی: ئاشنای سیڕڕی قەڵەم. سلێمانی: ناوەندی ڕەهەند.

۴- بلەیک، ویلیام. (٢٠١٩). سیپارەی سترانە ئاشقانەکانی ویلیام بلەیک. وەرگێڕ لە ئینگلیزییەوە: عەبدولخالق یەعقووبی. سلێمانی: دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.

۵- شێخولئیسلامی، جەعفەر. (٢٠١٨). زمانی کوردی لە ئێران: دانپێدانانی سنووردار و چاوەدێریکراو. تۆژینەوەی زانستی. وەرگێڕ لە ئینگلیزییەوە: عەبدولخالق یەعقووبی. هەولێر: ئەکادیمیای کوردی.

۶- بێرتێنز، هانز. (٢٠١٥). بنەماکانی تیۆریی ئەدەبی. وەرگێڕ لە ئینگلیزییەوە: عەبدولخالق یەعقووبی. سلێمانی: دەزگای سەردەم.

۷- ئیگڵتن، تێری. چاپی یەکەم (٢٠١٥)، چاپی دووهەم (٢٠٢١). واتای ژیان. تۆژینەوەی هزری. وەرگێڕ لە ئینگلیزییەوە: عەبدولخالق یەعقووبی. چاپی یەکەم، هەولێر: ماڵی وەفایی. چاپی دووهەم، سلێمانی: دەزگای جەمال عیرفان.

۸- شێکسپیر، ویلیام. (٢٠١٤). چلچرای غەزەلە ئاشقانەکانی شێکسپیر. شیعری جیهان. وەرگێڕ لە ئینگلیزییەوە: عەبدولخالق یەعقووبی. تاران: چاپەمەنیی مانگ.

۹- ماریۆ ڤارگاس، یۆسا. (٢٠١٢). کێ پالۆمینۆ مۆلرۆی کوشت؟ رۆمان. وەرگێڕ لە فارسییەوە: عەبدولخالق یەعقووبی. هەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکوریانی.

۱۰- یەعقووبی، عەبدولخالق. (٢٠١٠). دیالۆگ و داهێنان. کۆمەڵە وتوێژی ئەدەبی و هزری. هەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکوریانی.

۱۱- ئێلخانیزادە، سوارە. (٢٠٠٨). زەمزەمەی زوڵاڵ. سەرجەمی بەرهەمەکانی سوارە. کۆکردنەوە و ڕێکخستنیی: عەبدولخالق یەعقووبی. هەولێر: دەزگای ئاراس.

۱۲- یەعقووبی، عەبدولخالق. (٢٠٠٨). لە کولتوورەوە بۆ ئەدەبیات. کۆمەڵە وتاری ئەدەبی و ڕەخنەیی. هەولێر: دەزگای ئاراس.

۱۳- ئیگلتن، تێڕی. (٢٠٠٨). مارکسیزم و رەخنەی ئەدەبی. وەرگێڕ لە ئینگلیزییەوە: عەبدولخالق یەعقووبی. هەولێر: دەزگای ئاراس.

۱۴- برێسلێر، چارلز. چاپی یەکەم (٢٠٠٢)، چاپی دووهەم (٢٠٠٧). ڕەخنەی ئەدەبی و قوتابخانەکانی. وەرگێڕ لە ئینگلیزییەوە: عەبدولخالق یەعقووبی. هەولێر: دەزگای ئاراس.

۱۵- شێکسپیر، ویلیام. چاپی یەکەم (٢٠٠٦)، چاپی دووهەم (٢٠٠٧). مەکبێس. شانۆنامە. وەرگێڕ لە ئینگلیزییەوە: عەبدولخالق یەعقووبی. هەولێر: دەزگای ئاراس.

۱۶- وێبێستر، ڕاجێر. (٢٠٠٦). تۆژینەوەی تیۆریی ئەدەبی: پێناسەیەکی پوخت. وەرگێڕ لە ئینگلیزییەوە: عەبدولخالق یەعقووبی. هەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکوریانی.

۱۷- ئینیاتسیۆ، سیلۆنێ. چاپی یەکەم (٢٠٠٥)، چاپی دووهەم (٢٠١٧). ڕێبازی دیکتاتۆرەکان. ڕۆمان-شانۆ. وەرگێڕ لە فارسییەوە: عەبدولخالق یەعقووبی. سلێمانی: دەزگای سەردەم.

۱۸- یەعقووبی، عەبدولخالق. (٢٠٠٥). دەنگی بلوورینی دەق. کۆمەڵەوتاری ڕەخنەیی. سلێمانی: چاپخانەی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

همایش ملی میرزا احمد داواشی برگزار می‌شود

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *