خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کتێبە شێعری « “پ” پێسەو پەنابەری» بەرهەمی فەرشید ڕۆستەمی بڵاو کرایەوە

کتێبە شێعری « “پ” پێسەو پەنابەری» بەرهەمی فەرشید ڕۆستەمی بڵاو کرایەوە

کتێبە شێعری « “پ” پێسەو پەنابەری» بەرهەمی فەرشید ڕۆستەمی بڵاو کرایەوە

کتێبە شێعری « “پ” پێسەو پەنابەری» نوێترین بەرهەمی شێعریی فەرشید ڕۆستەمی-یە کە لە لایەن چاپەمەنیی گوتارەوە بڵاو کرایەوە. ئەم کتێبە لە ۵۶ لاپەڕە پێک‌هاتووە و شێعرێکی درێژ لەخۆ دەگرێت کە هەوڵ ئەدات ئەزموون و دۆخی پەنابەری و کۆچکردن بگێڕێتەوە. هەروەها ئەمە یەکەم جارە ڕەوتی شێعری نوێی هەورامی، ئەزموونی شێعری نوێی درێژ بە خۆیەوە ئەبینێت. ئەم شێعرە لە دوو تابلۆ پێک‌هاتووە؛ لە تابلۆی یەکەمدا، زۆرتر جەخت لەسەر باری ڕۆمانتیکی کۆچ و ئەو هەستانەی بەرەوڕووی کەسی پەنابەر ئەبێتەوە ئەکات و هەوڵ ئەدات لایەنە پەراوێزخراوەکانی چەمکی کۆچ دەربخات. تابلۆی دووهەم تێمێکی کۆمەڵایەتی- سیاسی هەیە و ئەپەرژێتە سەر هەندێ ڕووداو کە کەسی پەنابەر لە درێژەی تێپەڕاندنی سنوورەکان و گەیشتن بە کەونارا تووشی ئەبێت. شایەنی باسە شاعێر لەم شێعرەدا، بە پێچەوانەی شێعرە پێشووەکانی، لە زمانێکی ئاسایی‌تر کەڵکی وەرگرتووە. بڕیار وایە بەم زووانە، کۆڕێکی پەردەلادان و ڕەخنە و هەڵسەگاندن بۆ ئەم کتێبە ساز بکرێت. جێی ئاماژەیە تەواوی شێعرەکە بە دەنگی شاعێر و میکس و مەستری سەیوان فەتحی ئامادەیە و هەر لە ڕێگەی ماڵی کتێبی کوردیەوە بڵاو ئەکرێتەوە.

فەرشید ڕۆستەمی

پێشتر لە فەرشید ڕۆستەمی دوو کتێبە شێعری نوێی هەورامی بڵاو بووەتەوە؛ یەکەم: «شپرز یانی من دنیا ئەفغانستان» ساڵی ۹۷، چاپەمەنیی گوتار؛ دووهەم: «مەرد٘ەی جارێ، نویستەی هەمیشەی» ساڵی ۱۴۰۱، بڵاوگەی ٤٩ کتێب، سوێد. هەروەها لەم شاعێرە، ئەنتۆلۆجیی شێعرێ نوێی هەورامی لە کتێبێکدا بە ناوی «وطنی برای زخم و تنی برای عشق» کە ئەرکی هەڵبژاردن و وەرگێڕانەکەی لە ئەستۆی ڕۆستەمی بووە، بڵاو کراوەتەوە.

پاژێک لە شێعرەکە:
حەز کەرێنێ جیا ساکی و سەد دۆڵارا
جیاتی پاور بانکی و هەرسەکاو داموو خواحافێزی
حەز کەرێنێ یاگێو گۆرانیاو دلێ مۆبایلەکەیم
قسێو تۆم پەنە بیێ
حەرفێ، حەسرەتێ
سەرئێشێت گێرتێم گەرد٘ەن
سەروو مەرزەکانە
تەرسوو سەروازە خوانەژناسەکانە شارتێمەو
جیاتی دەسام، دەسێت
جیاتی کولیێم با وەیلانیت
جیاتی باڵێم پەپوولەییت
دەسێم مەڕیا
با جیاتی ئی شێعرێچە
ئاخێت کێشتێم بە کۆڵ و زۆر شۆنوو وێمرە

 بۆ داگرتنی ئاڵبۆمە شیعری « “پ” پێسەو پەنابەری» بەرهەمی فەرشید ڕۆستەمی کرتە بکە سەر بەستەری خوارەوە.

داگرتنی ئاڵبۆمە شیعری «”پ” پێسەو پەنابەری»

  https://t.me/kurdishbookhouse

 ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ڕاپۆرتی کۆڕی “خەسارناسی و هەڵسەنگاندنی چالاکی مەدەنی و ڕێکخراوەیی لە مەریوان”

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *