
مەراسمی پەردەلادان لە کتێبی پ پێسەو پەنابەری لە مەڕیوان بەڕێوە چوو
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ۸ی سەرماوەز لە شاری مەریوان ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی ڕۆجیار، کۆڕێکی پەردەلادان و ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی بۆ کتێبی (“پ” پێسەو پەنابەری)، تازەترین کتێبە شێعری فەرشید ڕۆستەمی بەڕێوە برد.
ئەم کۆبوونەوە بە بەشداری زۆرێک لە لایەنگرانی فەرهەنگ و ئەدەبیاتی هەورامان ساز کرا. دوای خوێندنەوەی پەیامی ئەنجومەنی ڕۆجیار، پەنێلێک بە بەشداریی کورش ئەمینی و مەهدی ئەبری بۆ ماوەی پەنجا دەقە بەڕێوە چوو و ئەم دوو کەسە هەوڵیان دا خوێندنەوەی خۆیان بکەن بۆ کتێبەکە.
هەروەها سوهەیب عەلی، ژوان ڕەحیمی و مەهوەش درۆستکار، شێعریان خوێندەوە لە کۆڕەکە و لە کۆتاییدا، لەگەڵ پەردەلادان لە کتێبەکە، فەیسەڵ ژیواری بە پێشکەش کردنی چەن کۆپلە گۆرانیی ڕەسەنی هەورامان، کۆڕەکەی ڕەنگین کرد.









هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.
ماڵی کتێبی کوردی