خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / خەڵاتی نێونەتەوەیی مەستوورە تایبەت بە ناساندن و ڕێزلێنان لە ژنانی ناوداری کورد بەڕێوە دەچێت

خەڵاتی نێونەتەوەیی مەستوورە تایبەت بە ناساندن و ڕێزلێنان لە ژنانی ناوداری کورد بەڕێوە دەچێت

خەڵاتی نێونەتەوەیی مەستوورە تایبەت بە ناساندن و ڕێزلێنان لە ژنانی ناوداری کورد بەڕێوە دەچێت

یەکەمین خولی خەڵاتی نێودەوڵەتی مەستوورە ئەردەڵان بە ئامانجی ناساندن و ڕێزلێنان لە ژنانی ناودار و کاریگەری کورد لە بوارە زانستی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیەکاندا ساڵی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.
 
بە پێی ڕاپۆرتی پێگەی ھەواڵنێریی «ماڵی کتێبی کوردی»، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٥ کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی تایبەت بە ناساندنی یەکەمین خولی خەڵاتی نێودەوڵەتی مەستوورە ئەردەڵان بە ئامانجی ناساندن و ڕێزلێنان لە ژنانی ناودار و کاریگەری کورد لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە چوو.

لەم کۆنفرانسەدا، ئەندامان و بەرپرسانی دەستەی کارگێڕی بە شیکردنەوەی ئامانجەکان و ڕەوتی پێکهێنان و شێوازی بەربژێرکردنی هەڵبژێردراوان، جەختیان لەسەر گرنگیدانی زیاتر بە توانا زانستی و کولتوورییەکانی ژنان و ڕۆڵی زانکۆ لە دەستنیشانکردن و ناساندنی ئەو کەسایەتیانەدا کردەوە.

بەهمەن بەهرام نەژاد جێگری توێژینەوە و داهێنانی زانکۆی کوردستان وەک جێگری سکرتێری خەڵاتی مەستوورە سپاس و پێزانینی خۆی بەرامبەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و پاریزگاری کوردستان وەک سپۆنسەرە سەرەکییەکانی خەڵات ڕاگەیاند و گوتی: “ئەم خەڵاتە بۆ ناساندن و ڕێزگرتن لە ژنانی کاریگەری کورد لە بوارە زانستی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیەکاندا داڕێژراوە و هەوڵ دەدرێت کە توانای زانکۆ و توێژینگەی کوردستان‌ناسی بەکاربهێنرێت بۆ ناساندنی ئەو کەسایەتیانە بە نەوەکانی ئێستا و داهاتوو”. بەهرام نەژاد سەبارەت بە دەوری زانکۆ کوردستان لە بواری فەرهەنگی و هونەری دا  ئاماژەی بەوە کرد کە: زانکۆی کوردستان ڕۆڵێکی باشی لە بواری ڕۆشنبیری و هونەردا بینیوە و وەک زانکۆیەکی نەوەی چوارەم، توانیویەتی بەستێنێک بۆ پەیوەندی کاریگەر لەنێوان زانکۆ و کۆمەڵگادا دروست بکات. ئەم زانکۆیە بۆتە ناوەندێک بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگا و نزیکەی ۴۰%ی بەرنامەکانی بە ئامانجی وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی کۆمەڵگا بەرەو پێش دەبات.”

سەرۆکی توێژینگەی کوردستان‌ناسی وەک لایەنێکی سەرەکیی بەڕێوەبەری خەڵاتی مەستوورە، وێڕای پێداگری لەسەر گرنگیی بەڕێوەچوونی خولی یەکەمی خەڵاتەکە ڕایگەیاند: خەڵاتەکە دەرئەنجامی زنجیرەیەک پلاندانان و کۆبوونەوەی پسپۆڕانەیە بە ئامانجی پێکهێنانی بۆنەیەکی زانستی و ڕۆشنبیری لە بواری ژناندا.
 
یادگار کەریمی زیادی کرد کە: زانکۆی کوردستان و توێژینگەی کوردستان‌ناسی لە هەوڵدان بە کەڵکوەرگرتن لە توانا زانستی و توێژینەوەکانیان هەندێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی ژنانی کورد دەستنیشان بکەن و بوارێک بۆ ناساندن و پاراستنیان دابین بکەن.
 
یادگار کەریمی، بە ئاماژەدان بەوەی کە توێژینەوە یەکێکە لە تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم ڕووداوە، لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەتوانرێت لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە ژنان لە وەها ڕووداوگەلێکدا بە کۆمەڵگا بناسێنرێن، زانکۆش بە پشتبەستن بە توانای زانستی خۆی، دەتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەری لە ڕێنماییکردنی ئەو چالاکییانەدا هەبێت.
دکتۆر کەریمی ئاماژەی بەوەشکرد: بەمەبەستی گەیشتن بە قۆناغی بەرێوەچوونی یەکەمین خولی خەڵات، چەندین کۆبوونەوە و دانیشتن ئەنجامدراون و گروپە جیاوازەکان بەشدارییان کردووە لە پێکهێنان و پێشخستنی ئەم بەرنامەیەدا.

بەیان کەریمی دەبیری زانستی ئەم خەڵاتە ڕایگەیاند کە خەڵاتی مەستوورە چەندین تایبەتمەندی جیاوازی هەیە، یەکەم ئەوەی کە نێونەتەوەییە واتە هەموو ژنان لە کوردستان و هەندەران لەخۆدەگرێت، هەروەها هەموو زاراوە جیاوازەکانی زمانی دەوڵمەندی کوردی لە ڕێگەی توێژینەوە یان چالاکی بەشدارن. تەوەرەکان فرەڕەهەندن زۆربەی لق و بوارە جیاوازەکانی زانست، توێژینەوە، تکنۆلۆژیا، چالاکی کۆمەڵایەتی، کلتوری، ئەدەبی و هۆنەری و هەروەها مێژوو و ئایین و عیرفان لەخۆدەگرێت. ئەوان ئاماژەیان کرد کە گرنگترین داڵغەیان سەربەخۆیی زانستی خەڵاتەکەیە و هەروەها هیچ جۆرە حەز و ویستی تاکەکەسی لە بژاردەی خەڵاتەکاندا بوونی نابێت. پێڤاژۆ و ڕەوتی هەڵبژاردن لە چەندین قۆناغی جیاواز تێدەپەرێت و ئەوانەش هەمووی لە ڕێگەی لێژنەی سەربەخۆ و زانستی و کارتێکەر لە بوار جیاوازەکاندا دێتەگوڕێ. لە کۆتایشدا هیوایان خواست نەوەی نوێ بۆ گەشەکردنی شوناسی کوردی لە بوارە جیاوازەکان سەیری ماڵ و نیشتمانی خۆیان بکەن و ژنانی سەرکەوتووی کورد بناسن.

 بەیان عەزیزی سکرتێری کارگێڕی خولی یەکەمی خەڵاتی نێودەوڵەتی مەستوورە ئەردەڵان لە میانی ئەم کۆنفرانسەدا ڕایگەیاند: “ژنانی هەڵکەوتوو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە هاوکاری ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی خەڵات، پاش تێپەڕاندنی پرۆسەی داوەری، لە مەراسیمی کۆتاییدا ڕێزیان لێدەگیرێت”.

جەمال ئەحمەدی ئایین، ئەندامی لیژنەی یەکەمین خەڵاتی مەستوورەی ئەردەڵان، سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی خەڵاتەکە گوتی: “باشترین کار ئەوەیە کە ژنان ڕۆڵیان هەبێت لە ئەنجامدانی ئەو جۆرە مەراسیمانەدا و بتوانن لە ناساندن و ڕێزگرتن لە ژنانی کاریگەر بەشدار بن”

 ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

  https://t.me/kurdishbookhouse

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ئاوڕدانەوەیەک لە ڕۆمانی «تەنگەنەفەسی» لە نووسینی فەرهاد ح. گۆران

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *