
ڕۆمانی «لەوێ مەمرە» هەڵبژێردراوی کتێبی ساڵی کوردی
ڕۆمانی «لەوێ مەمرە»، نووسینی ڕەزا عەلیپوور، لە نێوان چەندان کتێبدا، وەک هەڵبژێردراوی کتێبی ساڵی کوردی دیاریکراوە.
ئەم ڕۆمانە کە لە ساڵی ٢٠٢٥ چاپ و پهخشی سهردهم بڵاوی کردووهتهوه، لەلایەن ئەنیستتیوتی داکۆ و لیژنەی هەڵبژاردنی کتێبەوە، لە نێوان ١٣٠٠ کتێب و لە بەشە جیاوازەکانی هەڵبژاردنەکەدا، له بهشی گێڕانەوە و ڕۆماندا هەڵبژێردراوە.
«لەوێ مەمرە» دووههم ڕۆمانی ڕەزا عهلیپوور نووسهری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە ڕیزەی هەڵبژێردراواندا جێی خۆی کردووە.
پڕۆژەی «داکۆ بۆ کتێبی ساڵ»، ئەمساڵ یەکەمین جارە بەڕێوەدەچێت و لیژنەیەکی هەشت کەسی کتێبەکانیان له بواری ئەدهبیات و فیکردا هەڵبژاردووە، پاشان لە قۆناغی دواتردا، کەسانی دیکە خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی کتێبەکانیان نووسیوه و له ژمارهی یهکی گۆڤاری داکۆدا بڵاو کرایهوه و لە ڕێوڕەسمێکی پڕشکۆدا له سلێمانی ڕۆژی سێشەممه ۱۵ ی ڕەزبهر ناوی براوهکان ڕاگەیەنرا.
ئەم هەڵبژاردنە، لەگەڵ ئەوەی ڕووداوێکی گرنگە بۆ ناساندنی بەرهەمە ئەدەبییەکانی بەشە جیاوازەکانی کوردستان، دەتوانێت پردێکی ئەدەبی لەنێوان نووسهران و خوێنهرانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانیش دروست بکات.
ماڵی کتێبی کوردی