خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کتێبی «تابوتێک پڕ لە وەنەوشە» بڵاوکرایەوە

کتێبی «تابوتێک پڕ لە وەنەوشە» بڵاوکرایەوە

کتێبی «تابوتێک پڕ لە وەنەوشە» بڵاوکرایەوە

ناسنامەى کتێب: کۆمەڵە چیرۆکى «تابوتێک پڕ لە وەنەوشە»، نووسەر: جەبار شافعی‌زادە، چاپەمەنی: ڕیگا ، ۱۴۰۳، دیزاینی بەرگ: ئیسماعیل ڕەزایی.

نووسینی چیرۆکەکانی ئەم زنجیرەیە دەگەڕێتەوە بۆ نێوان ساڵانی ٨٧ بۆ ٩٠ی ک.هـ . دوای تەواوکردنی زانکۆ، وەک پارچەیەک لە پازێڵێکی گەورە هەڵیانکەندم و فڕێدرامەوە نێو ئەو شارە گچکەیەی تێیدا لەدایک بووبووم. بێگومان منیش وەک هەموو گەنجێک کە لەو ساڵانەدا لە کەشوهەوایەکی سیاسی ـ کۆمەڵایەتیی تایبەتدا دەژیا، کۆمەڵێک گریمانە و گرێی زەینی و دەروونیم هەبوو کە نەدەکرا لە فەزای داخراوی ئەو سەردەمەدا گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانەیان لەسەر بکرێت و هەر چەشنە گفتوگۆیەک هەم بڤە بوو و هەم خەساری لێدەکەوتەوە.

گۆڕانکارییەکی لەناکاو لە جیهانبینی نەوەی ئێمەدا، بە هۆی ئاشنابوونەوەمان لەگەڵ تاقمێک لە فەیلەسووف و ئەدیب، کۆمەڵناس و دەروونناسەکانی بەرەی نوێ ڕووی دابوو و، هەندێک بیر و بڕوا تەنگی پێ هەڵچنی بووین، کە قسەکردن لەسەریان بە شێوازێکی ئاشکرا، تێپەڕاندنی ئەو هێڵە سوورانە بوو کە کۆمەڵگەی چەقبەستووی ئەو سەردەمە، وەکوو ئایدۆلۆژیایەکی پیرۆز لێی دەڕوانی. بۆیە لە وەها هەلومەرجێکدا چیرۆک باشترین ڕێگە بوو، بۆ وەی زۆربەی بیروبڕوا پێشووەکان بکەونە ژێر ڕەخنە و پرسیاری ڕووخێنەر و گومانە فەلسەفییە نوێیەکانیش ئاراستەی بەردەنگی بزێو و لێهاتوو بکرێن.
 

قاڕ قاڕ قاڕ، تابووتێک پڕ لە وەنەوشە، مەیموونی سەر دارەکان، مترسک یان داهۆڵ؟، لەو دیو دەرگا داخراوەکان، نامەکانی با، گێلاسەکانی بەهەشت، هیچ کەس بە هیچ شوێنێک ناگات و زیندە بە گۆڕ چیرۆکەکانی ئەو کۆمەڵە چیرۆکەن کە ناوەڕۆکی بنەڕەتی هەر هەموویان بریتین لە: سەرلێشێواوی مرۆڤی هاوچەرخ لە نێوان باوەڕی ئایینی و گومانی فەلسەفیدا، گێڕانەوەی دژەپێکهاتەیی چیرۆکی ئادەم و حەوا، ئەشقی ڕووخێنەر و خۆشەویستییە قەدەغەکراوەکان، پەیوەندییە کاولکەرەکانی نێوان مرۆڤی سەردەمی مودێڕن، خۆکوژیی وشیارانەی دەروونی و کۆمەڵایەتی، پیاوسالاری و ژنکوژیی سیستەماتیک، فرە‌ژنی، جیابوونەوەی سۆزدارانە، ئیرۆتیزمی شێتانە، بەکەرەستە کردنی مرۆڤی هاوچەرخ و هتد.

تەکنیکی چیرۆکەکان تێکەڵاوێکە لە ڕیالیزم، ڕیالیزمی سێحراوی، ڕەوتی شاڵاوی زەینی و سورڕیالیزم، کە لەم ساڵانەدا تەکنیکی باوی ئەدەبیی خەیاڵین و لە کەشێکی مودێڕن و پۆستمودێڕندا گێڕاونەتەوە.

بە ئەرکی خۆمی دەزانم سپاسی تایبەتیی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ڕێگا و کاک هادی کیا بەرپرسی ئەو چاپەمەنییە بکەم کە توانی بە دواداچوونەوەیەکی چاوەڕواننەکراو، مۆڵەتی ئەو کۆمەڵە چیڕۆکە وەربگرێت. هیوادارم چێرۆکەکان بتوانن سەرەڕای خولقاندنی دیالێکتێکی وشیارانە، پرسیاری بنەڕەتیی بۆ خوێنەری جیددی بهێنێتە ئاراوە.

“لەو دیو دەرگایەکدا قەتیس مابووم. دەرگایەکی ئاسنینی گەورە. دەرگایەکی ئاسنینی گەورەی ژەنگ­لێدراو کە کاتێک پەنجەکانمی بەسەردا دەخشێنم، ددانەکانم ئاڵ دەبنەوە. چاوم لە دەرگاکە بڕیوە و ناوێرم دەست درێژ بکەم و بیکەمەوە. بە خۆم دەڵێم، گەر هاتوو تۆفانێکی بەسام لەپشت دەرکەکەوە بێت و کتوپڕ دەگەڵ خۆی بۆ شوێنێکی دوور و کەسنەزانم ڕاپسکێنێت چی؟ چیم لە دەست دێت؟ دەڵێم ئەدی ئەگە هیچ شتێک لەپشت دەرگاکەوە نەبوو چی؟ تەنانەت هەوایشی بۆ هەڵکێشان نەبێت. ئەو کات، تەکلیفم چییە؟ لە وەتەی لەبیرمە لە هەرچی دەرگای داخراوە ترساوم. لەوەی کە کەسێک لەوبەری دەرگاکەوە نەبێت تا دوو قسەی دەگەڵدا بکەم. لەبەر خۆمەوە دەڵێم بێتو هەر وا لێرە بە تەنێ بمێنمەوە، لەوانەیە وردەوردە قسەکردنیشم لەبیر چێتەوە. ئەو کات ئەگەر کەسێک بەملایانەدا هات، چۆن دەتوانم هەرای لێ بکەم و داوای یارمەتیی لێ بکەم؟”

  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است. 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

سـەفەر بۆ هـەوارێکی دوورەدەسـت

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *