ناساندنی کتێبی «پێکهاته‌ی به‌یتی کوردی» نووسینی دوکتۆر رەهبەر مەحموود زادە
دوکتۆر ڕه‌هبه‌ر مه‌حموودزاده
فۆلکلۆری کوردی به گشتی و به‌یتی کوردی به‌تایبه‌تی، له خۆگری سامانێکی چڕ‌وپڕ له یاده‌وه‌ری مێژوویی و نه‌ستی به‌کۆمه‌ڵی گه‌له‌که‌مانه. به درێژایی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، هاوکات له‌گه‌ڵ ئاشکرابوونی ئیراده‌ی خوێنده‌واران و رووناکبیرانی کورد بۆ خوێندنه‌وه و تاوتوێ کردنی سامانی فیکری گه‌له‌که‌یان له په‌ند و مه‌ته‌ڵ و گاڵته و گه‌پی خه‌ڵکی ڕهمهکییهوه بگره هه‌تا فیکر و فه‌لسه‌فه‌ی پیاوانی بلیمه‌ت شاهیدی سه‌رهه‌ڵدانی زه‌مینه‌یه‌کی تازه بۆ موتاڵا و لێکۆڵینه‌وه بووین که ده‌کرێ ئه‌و زه‌مینه زانستییه، به «بهیتناسی» ناودێر بکه‌ین.
بهیتناسان، بۆکاری لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی له باره‌ی به‌یتدا، جگه له به‌یتبێژان، قه‌رزداری کۆمه‌ڵێکی دڵسۆز و ماندووی تر به نێوی بهیتنووسانن. بهیتنووس، ئه‌و که‌سانه‌ن که دوابه‌دوای له‌که‌می دانی ژه‌ماره‌ی به‌یتبێژان، له به‌ر رمێنی ئامێره‌کانی مۆدێرنی پێوه‌ندی وه‌ک رادێو و ته‌له‌فیزیۆن، وشیارانه وه‌خۆکه‌وتن و ده‌ستیان دایه کۆکردنه‌وه‌ی ده‌قی به‌یت و ئه‌و سامانه نه‌ته‌وه‌ییه‌یان له مه‌ترسی فه‌وتان پاراست. هه‌ر له‌م کتێبه‌ی به‌رده‌ستدا، باسی ئه‌وه‌مان کردووه که یه‌کێک له سه‌ره‌کی ترین مه‌رجه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی بهیتناسانه، بریتی بووه له «به‌ده‌ق کردنی به‌یت» واته هه‌ر ئه‌و ئه‌رکه که بهیتنووسان، وه‌خۆیان گرتووه و به‌جێیان هێناوه.
گه‌رچی یه‌کێک له‌گرینگترین لایه‌نه‌کانی به‌رباسی به‌یتی کوردی، لایه‌نه مێژووییه‌که‌یه‌تی، به‌ڵام نا‌توانیین بڵێین تاقه رێگای لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر به‌یت؛ بریتی یه له خوێندنه‌وه‌ی مێژوویی و به‌راوردکردنی ده‌قی به‌یت له‌گه‌ڵ ده‌قه مێژووییه‌کانی پشتپێبه‌ستراو.
ئه‌گه‌ر شێوازی لێکۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی، وه‌کوو شێوازی «ناوزهمانی» ناو بێنین، ده‌کرێ بڵێین شێوازێکی گرینگی تر بۆ ته‌حلیلی به‌یت که بتوانین ناوی شێوازی «هاوزه‌مانی» له سه‌ر دابنێین بریتی یه له لێکۆڵینه‌وه‌ی پێکهاتهخوازانه.
له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا، جگه له که‌ڵکه‌ڵه‌ی ناسین و ناساندنی ده‌قی به‌یت، که‌ڵکه‌ڵه‌یه‌کی جیدی دیکه‌م، ره‌چاوکردنی مێتۆدی دروستی شێوه لێکۆڵینه‌وه‌ی پێکهاتهخوازانه بووه. ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم سه‌ر له به‌ری ئه‌م، لێکۆڵینه‌وه‌یه، ده‌توانم بڵێیم سه‌دا نه‌وه‌دی، له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌م شێوه توێژینه‌وه‌یه دامه‌زراوه. دیاره له هێنده‌ک به‌شی ئه‌م نووسینه‌دا، وه‌کوو فه‌سڵی یه‌ک که باسی مێژووی لێکۆڵینه‌وه‌کانی بهیتناسی تێداکراوه، به گوێره‌ی سروشتی تایبه‌تی باسه‌که، به شێوه‌یه‌کی تر لێکۆڵینه‌وه‌که‌م به‌ڕێوه بردووه.
پرسێکی تر که له‌م نووسینه‌دا، زۆرم هه‌وڵ بۆ داوه، خۆ پاراستن له لێک هه‌ڵاواردنی نابه‌جێی ده‌قه فۆلکۆرییهکانی سۆرانی و کرمانجی بووه. زۆر که‌س له بهیتناسان، خۆیان به‌م تیۆرییه حه‌ساندۆته‌وه که جیاوازی پێکهاته‌ی ده‌قه فۆلکۆرییه‌کان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جیاوازی زاراوه‌کانیان. ئه‌م بۆچوونه، هێنده‌ک جار وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ، به‌ڵام خاڵێکی شیاوی سه‌رنج له‌م زه‌مینه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه که به‌یت به‌هه‌ر دوو زاراوه‌ی کرمانجی ژووروو و کرمانجی ناوه‌ڕاست گوتراوه و دیالێکتی به‌یت، هێنده‌ی هیچکام له‌م زاراوانه، به‌رته‌سک نابێته‌وه. ته‌نانه‌ت هێنده‌ک له‌م شێوه گوتنانه، که زۆرکه‌س پێیان وایه هه‌ر به ته‌نیا به‌زاراوه‌ی سۆرانی هه‌ن، به‌شێوه‌ی کرمانجیش گوتراون. من خۆم «پایزه»م به زاراوه‌ی کرمانجی له ناوچه‌ی شنۆ بیستووه. که‌واته ئه‌وه‌نده‌ی پێم کرابێ له جێگای خۆیدا، له ده‌قه کرمانجییهکانیش نموونه‌م هێناوه‌ته‌وه.(هه‌ڵبه‌ت میسداقه‌کانی وشه‌ی به‌یتیش، به پێی بۆچوونه جیاوازه‌کان، گۆڕانیان به سه‌ردادێ له سه‌ره‌تای فه‌سڵی یه‌که‌مدا، باسی ئه‌و جیاوازییانهم کردووه.)
ماوه‌ته‌وه بڵێم که ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه، به درێژایی دوو ساڵان سه‌ری گرت. هیچ بانگه‌شه‌یه‌کم له باره‌ی ئه‌م نووسینه‌دا نیه. دیاره ئه‌گه‌ر رێی تێبچێ که هەندێک مه‌به‌ستم له‌باره‌ی ده‌قی به‌یتدا، به‌درووستی پێکابێ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه که له هەندێک بابه‌تدا، به ههڵهچووبم. ئه‌وه‌نده‌ی پێم کراوه، له‌م کاره‌دا گرینگیم به وه‌سواسی زانستی داوه. ئیتر داوه‌ری دوایی ده‌هێڵمه‌وه بۆ خوێنه‌رانی به‌ڕێز، هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌توانم بڵێم که له‌م زه‌مینه‌یه‌دا، من ئوستادیم نه‌کردووه، به‌ڵکوو به‌قه‌ده‌ر حاڵی خۆم، مه‌شقی ئوستادم کردووه. ئوستادهکهشم، ئاوه‌زی به کۆمه‌ڵی گه‌له‌که‌م بووه، که له به‌یت و بهیتناسیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. مه‌حوی گوته‌نی:
بێستوونی عیشقی شیرینێک ئەوا هاتۆتە پێش
گەر لە حەق بێم و نەیەم، تەقلیدی فەرهادێ دەکەم
دەرسی عیشقم هەر لە کن پەروانە یا بولبول بووە
بیگەمێ یا نەیگەمێ، هەر مەشقی ئوستادێ دەکەم
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.