خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ژمارەی نوێی «پژوهشنامە ادبیات كُردی» چاپ و بڵاوکرایەوە.

ژمارەی نوێی «پژوهشنامە ادبیات كُردی» چاپ و بڵاوکرایەوە.

ژمارەی نوێی “پژوهشنامە ادبیات کردی” چاپ و بڵاوکرایەوە.

پێگه‌ی هه‌واڵنێریی «ماڵی کتێبی کوردی» ژمارەی هەشتەمی “پژوهشنامە ادبیات کردی” تایبەت بە پاییز و زستانی ۹۸/ ۲۰۲۰-۲۰۱۹ چاپ و بڵاوکرایەوە. لەم ژمارەیەدا بێجگە لە سەروتار بە هەر دوو زمانی کوردی وفارسی، ۱۲ وتاری کامڵی زانستی دانراوە. پوختەی وتارەکان بە سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیسیش دانراون.

دوو-وەرزنامەی “پژوهشنامە ادبیات کردی” تاقە ژورناڵی زانکۆیی و ئاکادێمیکی سەرتاسەری ئێرانە کە بە کوردی و سەبارەت بە زمان و ئەدەبی کوردی، ئەدەبی بەراوردکارانە و ڕەخنە و تیۆریی ئەدەبی بڵاو دەکرێتەوە.

خاوەنی ئێمتیازی گۆڤارەکە توێژینگەی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستانە لە سنە و ئەندامانی دەستەی نووسەران لە کۆمەڵێ پسپۆڕ و شارەزای ناوەوە و دەرەوە پێک‌هاتوونە. تیمێکی ۲۰ کەسی لە هەڵسەنگێنەران بە وتارەکاندا دەچنەوە و تیشک دەخەنە سەر لایەنە جیاجیاکانی وتارەکان وەک مێتۆدۆلۆژی، توێژینەوەی پێشوو، پرسی سەرەکی، لێکدانەوە، شیکاریی سەرچاوەی یەکەم، ئاماژەکاری و هتد.

ئەم ژورناڵە لە لایەن چەندین ناوەندی نوانەسازی و بنکەی زانیارییەوە دانی‌پێدانراوە و نوانە کراوە. ئێستاش لە وەزارەتی خوێندنی باڵا لەژێر هەڵسەنگاندن و چاودێریدایە.

 پێڕستی ناوەڕۆک و وتارەکانی ژمارەی هەشتەمی “پژوهشنامە ادبیات کردی”

۱. سرمقاله / بختیار سجادی

۲. سەروتار / بەختیار سەجادی

۳. تحلیل کهن‌الگوی سفر قهرمان در منظومه‌ی خورشید و خرامان الماس‌خان کندوله‌ای/ محمد کریمی؛ خلیل بیگزاده

۴. بررسی ساختاری داستان موسی و سنگتراش در دیوان میرزا احمد داواشی/ شرافت کریمی؛ جمیل جعفری

۵. ریخت‌شناسی مَم و زین اثر احمد خانی بر اساس نظریه‌ی پراپ/ جمال احمدی؛ آرزو برومندی

۶. بررسی تطبیقی مؤلفه‌های رمانتیک در اشعار خلیل مطران و بیسارانی/ محسن پیشوایی علوی؛ پروین یوسفی؛ گلبهار نادری

۷. تصریف فعل و مقوله‌های آن در کردی کلهری بر اساس صرف زایشی باوِر/ مسعود دهقان؛ ابراهیم بدخشان

۸. نقدی بر تقسیم‌بندی شاخه‌های زبان کردی بر مبنای حوزه‌ی جغرافیایی/ هیوا ویسی

۹. نمادشناسی نقوش حیوانی در گلیم کردستان/ سارا صادقی؛ رضا رضالو؛ فرزاد فیضی

۱۰. ڕۆمانى هاوچه‌رخى کوردى: توێژینه‌وه‌یه‌کى ڕه‌خنه‌یی پراکتیکی بۆ پێنج ڕۆمان/ محسن احمد عمر

۱۱. شێوازی شیعری چنار نامیق لە ڕوانگەی شێوازناسیی ئەرکییەوە/ ئەڤین ئاسۆس حەمە؛ سافیە محمد احمد احمد

۱۲. لێکدانەوەی ئاستی زمانیی شیعری وەفایی/ جعفر قهرمانی

۱۳. گۆران و هێمن لە ڕۆژنامەى کوردستان چاپى تاراندا/ سامان عزالدین

۱۴. لایەنی لەیەکچوون و جیاوازی لە نێوان کوردیی ناوەندی و فارسیدا: لە ڕووی تایبەتمەندیی مێژوویی، فەرهەنگی و زمان‌ناسانەوە/ رفیق شوانی

۱۵. چکیده‌های انگلیسی

?ناونیشانی ماڵپەڕ: (بۆ داگرتنی فایلی ناوەڕۆک و وتارەکانی گۆڤار)

http://jokl.uok.ac.ir

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

فەتاحی ئەمیری لە گێڕانەوەی ریاڵەوە تا خوڵقاندنی کەشی جادوویی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *