خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کتێبی «کەس خۆی بۆ تەرک ناکرێ» بڵاوکرایەوە.

کتێبی «کەس خۆی بۆ تەرک ناکرێ» بڵاوکرایەوە.

کتێبی «کەس خۆی بۆ تەرک ناکرێ» چاپ و بڵاوکرایەوە.

سەلاح موحەمەدی

رەنگە ئەم وتەیە وتەیەکی زۆر گوتراو بێ کە هەم خۆم و هەمیش زۆرێک لە شاعیران و لایەنگرانی شیعر ئەڵێن شیعر رێگەیەکە بۆ دەرباز بوون لە رەنجەکانی مرۆڤ و دوور کەوتنەوەی لە واقیعی تاڵی ژیان؛ زاویە و خەتێکی ستاتیکی و هەستی‌ناسانەیە بۆ جۆش خواردنی دونیای شاعیر و خوێنەر لە رێگەی زمانی کار لە سەر کراو و دژە عورف و واقیعەوە. بێگومان بۆ ئەم رۆژانی نەهامەتی و پڕ لە ترس و نیگرانیە شیعر ئەتوانێ هۆکارێک بێ بۆ هێمن بوونەوە و جیا لەوەش هەلێک بێ بۆ ریکاڤێریی ئەو دونیا زەوت کراو و خنکێندراوانەی دەستی ژیانی پڕ لە قەرەباڵغی و سەرئێشەی رۆژانەیی کە خوازراو و نەخوازراو زاتی پێکەوەنەری دونیاکان و بەردەوام خەلقکردنەوەی جیهانە زەینیەکانی خستۆتە فەرامۆشییەوە.

کتێبی ” کەس خۆی بۆ تەرک ناکرێ” لە یەکەم چرکەی نووسینیەوە تا چاپ بوونی بە داخەوە تووشی زۆر تەئخیر و دواکەوتن و کێشە هات و سەرەڕای ئەوە زۆر دۆست و هاوڕێ یارمەتیدەرم بوون کە لە کۆتاییا گەیشتە ئەوەی ئێستا لە رێگەی ئەم ئاگادارییەوە هەوالی چاپ بوونی بە دۆستان و خوێنەران بدەم.

ئێستا کتێبی “کەس خۆی بۆ تەرک ناکرێ” لە ۷۶ شەش لاپەڕەدا لە لایەنی ناوەندی چاپ و بڵاو کردنەوەی خانی لە چاپ درا و ئامادەیە بگاتە دەستی خوێنەران. راستیەکەی پێم خۆش بوو لە کۆڕێکی شیاوا بە رێک و پێکی لە خزمەتی لانیکەم هەندێ لە خوێنەران و دۆستانا بم و راستەوخۆ پێشکەشیان بکەم ، بەڵام بە داخەوە بە هۆی ئەم قەیرانی کۆرۆنا ڤایرۆسەوە و لە بەرچاو گرتنی تەندرووستی دۆستان و مەترسیی کۆبوونەوە چاو پۆشیم لەوە کرد و بۆ گەیاندنی کتێبەکە بە دەستی خوێنەران لە رێگەی کتێب فرۆشیەکان و هەروەها ناردن لە رێگەی پۆستەوە لە لایەنی ناوەندی خانی و خۆمەوە لە خزمەتتانا ئەبین.

زۆر سوپاس بۆ ئەو کەسانەی یارمەتییان دام. سوپاس بۆ ئەو هاوڕێیانە کە پەیگیری چاپ بوونی کتێبەکە بوون . 

سەلاح موحەمەدی ۲۳/۳/۲۰۲۰ سنە ٭ هەزینەی پۆست کردن بۆ ئەو دۆستانە کە لە رێگەی پۆستەوە خوازیاری کتێبەکەن لە ئەستۆی شاعیر و ناوەندی بڵاوکردنەوەی خانیە.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

همایش ملی میرزا احمد داواشی برگزار می‌شود

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *