ناساندنى كتێبى «تیۆره‌كانی وه‌رگرتن» نووسینی پرۆفیسۆر دكتۆر یادگار شاره‌زووری
ناسنامه‌ى كتێب: «تیۆره‌كانی وه‌رگرتن؛ له ئێستاتیكای وه‌رگرتنه‌وه بۆ ڕه‌خنه‌ی هاتنه وه‌ڵامی خوێنه‌ر»، پرۆفیسۆر دكتۆر یادگار شاره‌زووری، سلێمانى، ساڵى چاپ: ۲۰۱۲.
پرۆفیسۆر دكتۆر یادگار شاره‌زووری
پێگه‌ی هه‌واڵنێریی «ماڵی کتێبی کوردی»په‌رتووكی «تێوره‌كانی وه‌رگرتن له ئێستاتیكای وه‌رگرتنه‌وه بۆ ڕه‌خنه‌ی هاتنه وه‌ڵامی خوێنەر» یه‌كێكه له‌و سه‌رچاوه ده‌گمه‌نانه‌ی كه به زمانی كوردی له‌سه‌ر ئه‌م بواره نووسراوه، نووسه‌ر كۆششی كردووه و ڕه‌نجی كێشاوه، ڕه‌خنه‌ی كوردی ئه‌كادیمیانه و زانستیانه ئاشنا بكات به بوارێكی ڕه‌خنه‌ی زیندووی پاش مودێرنه، كه ئه‌ویش «تیۆره‌كانی وه‌رگرتنه Reception Theories».
نووسه‌ر له ساڵی ۲۰۱۵ی زاینی‌دا به چوار په‌رتووكه‌وه – كه یه‌كێكیان ئه‌م په‌رتوكه بوو – به‌شداری كرد له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی فرانكفۆرت بۆ په‌رتووك، له وڵاتی ئه‌ڵمانیا.
له یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد-لقی هه‌ولێر كۆڕێكی تێروته‌سه‌ل بۆ نووسه‌ر سازكرا له هه‌مان ساڵی ده‌رچوونی په‌رتووكه‌كه‌دا، بۆ لێدوان و ئاخاوتن و گفتوگۆ كردن له‌باره‌یه‌وه.
پێناسه‌ی به‌رهه‌مه‌كه:
تیۆره‌كانی وه‌رگرتن تازه‌ترین پێشكه‌وتنه كه ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی جیهانی پێی گه‌یشتووه، گرنگی و زیندوویی و بناغه پته‌وه‌كه‌ی وایان لێكردووه نه‌ك هه‌ر ببێته ته‌وه‌ره‌ی لێكۆڵینه‌وه ئه‌ده‌بییه‌كانی گۆڕه‌پانی ڕه‌خنه‌ی جیهانی، به‌ڵكو توانیویه‌تی گشت بواره مه‌عریفی و فكرییه‌كانی ئه‌م چه‌رخه‌مان بگرێته‌وه؛ هه‌ر له ئه‌ده‌ب و شانۆهوه، بۆ مۆسیقا و سینه‌ما و هونه‌ری وێنه‌كێشان و میدیا.. هتد.
تیۆره‌كانی وه‌رگرتن كرانه‌وه‌یه‌كی هۆشیارانه‌یه به‌ره‌و ڕووی ده‌ق و ئه‌ده‌ب و ژیاندا، ڕه‌هه‌نده‌كانی قوڵ و ده‌وڵه‌مه‌ندن، چونكه سروشتی ئه‌م میتۆده ڕه‌خنه‌ییه هه‌مه‌لایه‌نه، تاك ڕه‌هه‌ندانه و به تێڕوانینێكی ته‌سكه‌وه ته‌ماشای ده‌ق و ئه‌ده‌ب و ژیان ناكات، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ش وای لێكردووه ڕه‌هه‌ندو پێوه‌ره‌كانی نه‌رم و خۆ گونجێن و نزیك بن له مرۆڤ / وه‌رگری ئه‌م چه‌رخه‌ی؛ كه پێشكه‌وتن و خێرایی و فره‌یی له داهێنان و به‌رهه‌م و بوونی كێشه و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی هه‌مه‌لایه‌ن، له گرگنترین تایبهتمهندییهكانیهتی.
گرنگی و زیندووی ئه‌م میتۆده و ئاماده بوونی به‌هێزی له گۆڕپانی ڕۆشنبیری جیهانیدا، گه‌وره‌ترین هانده‌ر بووه كه وای له نووسه‌ر كرد خۆی ته‌رخان بكات بۆ نووسینی به‌رهه‌مێك به زمانی كوردی له‌سه‌ری، به‌و مه‌به‌سته‌ی خوێنه‌ری كورد ڕاسته‌وخۆ پێی ئاشنا بێت.
هیچ په‌رتوكێك جگه له‌م په‌رتووكه وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی گشتگیر له زمانی كوردیدا له‌م بواره‌دا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، ئومێدی نووسه‌ریش ئه‌وه بووه ئه‌م پڕۆژه‌یه كه‌لێنێكی كتێبخانه‌ی كوردی پڕبكاته‌وه.
بۆ نه‌هێشتنی ئاڵۆزی له به‌رده‌م خوێنه‌ردا نووسه‌ر زاراوه‌كانی – له پاڵ كوردیه‌كه‌یدا – به ئینگلیزی و عه‌ره‌بی نووسیوه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ر خوێنه‌ر وه‌رگێڕانه‌كه‌ی ئه‌وی له‌لا باش نه‌بێت، یان لێی تێنه‌گات، بزانێت به‌رامبه‌ره‌كه‌ی له زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بیدا چییه، ئه‌و كات خۆی ئه‌و به‌رانبه‌ره‌ی پپێی ئاشنا بووه له كاتی خوێندنه‌وه پێشترهكانیدا به‌كاری بهێنێت.
?ناوه‌رۆكی په‌رتووك:
توێژینه‌وه‌كه له دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه:
✅ به‌شی یه‌كه‌م: (ئێستاتیكای وه‌رگرتن) كه له چوار پشك پێكدێت، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
۱. پشكی یه‌كه‌م: ئاسۆ مه‌عریفییه‌كانی ئێستاتیكای (تیۆری) وه‌رگرتن.
۲. پشكی دووه‌م: بنه‌مای كاری ئێستاتیكای وه‌رگرتن
۳. پشكی سێیه‌م: ئێستاتیكای وه‌رگرتن میتۆدێكی به‌شییه
٤. پشكی چواره‌م: كرداری خوێندنه‌وه.
✅ به‌شی دووه‌م: «ڕه‌خنه‌ی هاتنه وه‌ڵامی خوێنه‌ر» له دوو پشك پێكهاتووه:
۱. پشكی یه‌كه‌م: (بنه‌ماكانی كار):
- سه‌ره‌تاكانی سه‌رهه‌ڵدان و سروشت فره‌یی
- ڕه‌خنه‌ی هاتنهوهڵامی خوێنه‌ر و ملمانێی دوو جه‌مسه‌ر: (مۆدێرنه و پۆست مۆدێرنه).
۲. پشكی دووه‌م: جومگه‌كانی چالاكی ڕه‌خنه‌ی هاتنهوهڵامی خوێنه‌ر
- ستانلی فیش و هه‌نگاوێكی گه‌وره‌تر به‌ره‌و خوێنه‌ر
- جیراڵد پرێنس و چه‌شنێكی تر له خوێنه‌ر (بۆ گێڕه‌وه Narrateer).
- جۆناثان كالهر و ڕاوه‌ستان له ناوه‌ڕاستی هێڵدا
- توانستی ئه‌ده‌بی له‌لای میكائیل رێڤاتێر.
پ. د یادگار لەتیف شارەزووری خوێندنی سەرەتایی لە شارۆچکەی سەی سایق تەواو کردووە. خوێندنی ناوەندی و دواناوەندی لە سلیمانی تەواو کردووە. بڕوانامە بە کالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی عەرەبیدا لە کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین وەرگرتووە. بڕۆانامەی ماستەری لە بواری رەخنەی نوێ لە هەمان کۆلێژ و زانکۆ لە ساڵی ۲۰۰۰ دا وەرگرتووە. بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری ڕەخنەی نوێ و گێڕانەوە«السردیات» لە زانکۆی موسڵ لە ساڵی ۲۰۰۸ دا وەرگرتووە. نازناوی پرۆفیسۆری یاریدەدەری لە ساڵی ۲۰۱۰ دا وەرگرتووە و ئێستا سەرۆکی بەشی زمانی عەرەبیە لە کۆلیژی زمانی زانکۆ سەڵاحەدین هەولێر.
?به‌رهه‌مه چاپکراوه‌کانی پ. د یادگار لەتیف شارەزووری:
۱. جماليات التلقي في السرد القرآني
۲. المفاتيح الشعرية – قراءة أسلوبية في شعر بشار بن برد.
۳. تیۆرەكانی وەرگرتن لە ئیستاتیكای وەرگرتنەوە بو رەخنەی هاتنەوەلامی خوینەر.
٤. دیاردەگەرایی و ڕەخنەی ئەدەبی – بنچینە مەعریفیە كانی میتۆده ڕەخنەیيهكان.
٥. الظاهراتية والنقد الأدبي – الأصول المعرفية للمناهج النقدية، قصيدة جذر السوسن لأدونيس ميداناً تطبيقياً.
٦. مرۆڤی كارا له قورئاندا
۷. السرديات المعاصرة من قبل الحداثة إلى بعد ما بعد الحداثة – ثورة الخيال السردي.
۸. په‌رتووكێكی هاوبه‌ش به ناونیشانی: روايات تحسين كرمياني من غواية القراءة إلى تجليات المنهج.
۹. په‌رتوكێكی هاوبه‌ش به ناونیشانی: فتنة السرد وحضور المسرود – قرا‌ءات في رواية سعد محمد رحيم (ظلال جسد ضفاف الرغبة).
۱۰. عیرفان و ژیان؛ ڕوانگەیەکی تەئویلی بۆ شیعری مەحوی.
ئه‌ندام له لیژنه ئه‌دبی ومهعریفیهكان:
- ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی – شیعر / ڤیستیڤاڵی گه‌لاوێژ. هه‌رێمی كوردستان، سلیمانی. ۲۰۱٥.
- ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن له (مسابقة كتارا للرواية العربية / دولة قطر. الدورة الثالثة). ۲۰۱۷.
- سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی توێژینه‌وه / ڤیستیڤاڵی گه‌لاوێژ. هه‌رێمی كوردستان. سلیمانی ۲۰۱۸.
په‌یجی و ئیمهیلی پرۆفیسۆر دكتۆر یادگار شاره‌زووری:
https://academics.su.edu.krd/yadgar.jamsheer
! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.