خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ناساندنى كتێبى «کوردستانێکی ونبوو» نووسینی مەحمود نەجمەدین

ناساندنى كتێبى «کوردستانێکی ونبوو» نووسینی مەحمود نەجمەدین

ناساندنى كتێبى «کوردستانێکی ونبوو» نووسینی مەحمود نەجمەدین

ناسنامه‌ى كتێب: «کوردستانێکی ونبوو؛ كوردەكانی قەفقاز وەك بەفر توانەوە»، مەحمود نەجمەدین، چاپخانه‌ى کارۆ، سلێمانى، ساڵى چاپ: ۲۰۱٦.

مەحموود نەجمەدین

دۆسێی كوردەكانی قەفقاز چیرۆكی نەهامەتی دەردی سەری و ئاوارەیی كوردەكانی یەكێتی سۆڤیەتی جارانە، ئەو كوردانەی لە سەدەكانی دە و یانزەدا لە قەفقاز خاوەنی دەسەڵات و قەوارەی سیاسی خۆیان بوون، لێ‌ ستەمكاری دەوڵەتە زلهێزەكانی ناوچەكە كوردی قەفقازیان بەم رۆژگارەگەیاند، كە غەوارە و پەرەوازەی وڵاتانی سۆڤیەت بن، بەجۆرێك پەرتبوون زۆرئەستەمە جارێكی تر كورد لەقەفقاز لەزێدی خۆی كۆببێتەوە. كوردی قەفقاز كەمینەن، لێ‌ دوژمنەكانیان ڕەوەیەكن، پتر لە ئاسكێك دەچێ‌ كە گەلە گورگێك ڕاوی بكات. ستەمی روسیای قەیسەر تا سۆڤیەتی سەردەمی ستالین و دوای مردنی ستالین و تا ئەمڕۆ، توركیای عوسمانلی تا سەردەمی ئەتاتورك و ستەمی ئازەر و ئەرمەنی سەردەمی تاشناقەكان و ئەرمەنی دوای یەكێتی سۆڤیەت… تا ئێستا چەوسێنەری كوردەكانی قەفقازن و هێشتاش بەژانی كۆچی زۆرەملێی ستالینەوە دەتلێنەوە، دوور لەخاك و ماڵی زەوتكراویان دەژین. زمان و كەلتووریان پووكێنراوەتەوە، ئەم دۆسێیە گەشتێكە بەنێو ئەو مێژووە خوێناوییەدا. هاوكات قسەكردنە لەبارەی رۆژنامەگەریی و نێوەندی رۆشنبیریی كوردەكانی قەفقاز و باسوخواسی یەكەم قەوارەی كوردی وەك هەرێمێكی سەربەخۆ كە بەكوردستانی سوور ناسراوە، ئەو كوردستانەی لەسەردەمی دەسەڵاتدارێتی لینین، لەیەكێتی سۆڤیەتدا بنیادنرا لەسەردەمی ستالیندا هەڵوەشایەوە و خەڵكەكەی ئاوارەی كازاخستان و توركمانستان و جرۆرجیا و سیبریا و… وڵاتانی دیكەی یەكێتی سۆڤیەتی جاران كران.

ئەم دۆسێیە قسەكردنە لەسەر رەنج و نەهامەتی و پەرەوازەیی ئەوان، كە تا ئەمڕۆش پرۆسەی توانەوەی كوردەكانی قەفقاز بەردەوامە، لە وڵاتێكی وەك ئەرمینیا كە بۆ خۆی قوربانییە و ستەملێكراوە، كەچی ئەرمەنەكان هێشتاش ستەم لەكورد دەكەن، هەرچی ئازربایجانەیشە هەمیشەكار لەسەر چەوسانەوە و پەرتەوازەیی كورد دەكەن.

 ئەم پرۆژەیە رەنجی پتر لەدوو ساڵ خوێندنەوە و كنەوپشكنینمە بەناو ئەو سەرچاوانەدا كە لەبارەی كوردەكانی قەفقازەوە نووسراون، وا ئەمڕۆ لەدووتوێی كتێبێكدا لەبەردیدەی ئێوەی ئازیزدایە. لەم دۆسێیەدا دوو بابەتی خۆم و كۆمەڵێك دیداری رۆژنامەوانی كە لەرۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ بەزنجیرە بڵاوبوەتەوە. هەر لەچوارچێوەی ئەم پرۆژەیەدا لەگەڵ برای ئازیزم كاك زاهیر سدیقدا دوو بەرنامەی دیكۆمێنتاریمان لەبارەی كوردەكانی قەفقازەوە ئامادەكرد ولە تەلەفزیۆنی خاك بڵاوبوەوە، ئەو بەرنامانە بڕیار وایە لەپرۆژەی چاپكردندا لەدووتوێی كتێبێكدا چاپ بكرێت.

بەهیوام بەم كارە بچوكەمان توانیبێتمان تیشكێك بخەینە سەر ڕەنج و نەهامەتی كوردەكانی قەفقاز و چیرۆكی تاڵی كوردەكانی ئەو بەشە پەرتەوازەیە بگێڕینەوە. بۆ كەموكوڕییەكانیشمان بەهیواین چاوی ئێوە چاوی رەخنەگرتن و تێبینی بێت، تاوەكو ئەم دۆسێیە ببێتە سەرەتایەك بۆ كردنەوەی چەندین دۆسێی تر لەبارەی كوردەكانی قەفقازەوە.

! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە  ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

فەرهەنگی زارەکیی موکریان پڕۆژەیەکی دوورودرێژی زمانی و کلتووری

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *