خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / “گابۆڕ”، مەیلی بەڕاڤە نەکردنی مێژوو

“گابۆڕ”، مەیلی بەڕاڤە نەکردنی مێژوو

“گابۆڕ”، مەیلی بەڕاڤە نەکردنی مێژوو

بووتیقای گێڕانەوە لە ڕۆمانی “گابۆڕ”دا، نووسەر: سەیدقادر هیدایەتی

کاوان محەمەدپوور

پێشەکی:

لە زانستی گێڕانەوناسی‌دا، بنەڕەتی گێڕانەوە،(گێڕەوە)یە. گشت بەسەرهات و رووداو و دیالۆگ و شێوە نواندنی کاراکتێرکان لە گۆشەنیگای گێڕەوە بۆ بەردەنگ دەردەکەوێت. واتە بەردەنگ جیهانێک مانا دەکاتەوە کە گێڕەوە پێناسەی دەکا. زۆر جار خودی نووسەر گیرۆدەی شێوەگێڕانەوەی گێڕەوە دەبێتەوە و توانستی دەرباز بوونی لە شێوەنیگای ئەو نییە. لەگێڕانەوەناسیدا (نووسەر و گێرەوە) دوو چەمکی جیاواز لە یەکن- ڕەنگە لە کۆمەڵناسی و دەروونشیکاری ئەدەبی وەها نەبێت-. نووسەر کەسایەتییەکی ڕاستەقینە، بە گۆشت و پێست و خوێنە و لە دەرەوەی چیرۆک و لە جیهانێکی واقعیدا ژیان دەکا، بەڵام گێڕەوە کەسایەتییەکە کە تەنیا لە ناو چیرۆک‌دا بوونی هەیەو لە جیهانی ڕاستەقینە هیچ ئاسەوارێکی نییە. تەنانەت ئەگەر لەگەڵ چیرۆکێک بەرەوروو بینەوە کە لەودا نووسەر وەها ئیدعا بکا، گێڕەوەی خۆمم-واتە نووسەرە-و بەسەرهاتی خۆمە و بە چاوی خۆم دیتوومەو بۆ ئێوەی دەگێڕمەوە، دیسانەکە گێڕەوە جیاوازیەکی زۆری لەگەڵ خودی نووسەر هەیە. گێڕەوە ئامێرو کەرەستەیەکی گێڕانەوەیە کە تەنیا بە هۆی گێڕانەوەی چیرۆکە کە ناوی (گێڕەوە)ی لەسەر دەنرێت و تەنیا بەهۆی ئەو چیرۆکەوە مانا و بوون پەیدا دەکا. بەڵام نووسەر وەکوو مرۆڤێکی ئاسایی بێ ئەوەی هیچ چیرۆکێک بگێرێتەوە وەکوو مرۆڤ بوونی هەیە، ئەم جیاوازی و سەرەکی بوونی گێڕەوە لە کاتی گێڕانەوەی بەسەرهات، بۆتە هۆی ئەوەی لە مێتۆدی گێڕانەوەناسیی‌دا، بۆ تاوتۆی شێوە بەکارهێنانی کەرەستەی گێڕانەوە، باسەکە لە گێڕەوەی چیرۆک ڕا دەست پێبکرێت و لە یەکم هەنگاو بە دیاری کردنی چەشنی گێڕەوە، وردە وردە دەرفەتێک بۆ روونکردنەوەی تەکنیکەگەلی بەکار هێنانی ئەو کەرەستەیە و لایەنەکانی‌تری گێڕانەوە بدۆزرێتەوە. من لەو وتارەدا حەولی ئەوەدەدەم بە کەڵک وەرگرتن لە مێتۆدی گێڕانەوەناسانەی ژیرارد ژێنێ (Gérard Genette)، بەشێک لە کەرەستەکانی گێڕانەوەی رۆمانی گابۆڕ، شی کەمەوە. هەڵبەت خودی گریمانەی گێڕانەوەناسیی دەرفەتی ئەوەمان پێدەدات بە پێی چەشنی بەکارهێنانی گێڕەوە و کارکردی ئامێری گێڕانەوەیی، لە مۆدێلی گێڕانەوەناسیی ژێنێ -یان هەر کەسیکی‌تر- بترازێین و ئەگەر چیرۆک توانستی نوێی پێ بوو دەریخەیەن-ئەگەر چی لەو مێتۆدەدا بە روونی ئاماژە نەکرابێت-. هەر ئەو ڕوانگە بە مێتۆد، ئێمە بەرەو گریمانەیەکی‌تر دەبا. واتە بۆ وڵامەکانی خۆمان پێویستە مەنزوومەیەکی گریمانەیی پێک بێنین، ئەو مەنزوومە گریمانەیە، هەم دەرفەتی ئەوەمان پێدەدات کە لە مێتۆدگەلی جیاواز-هەڵبەت لە یەک پارادایمی هاوسان- کەڵک وەرگرین، هەمیش لە دەرئەنجامدا بۆمان روون دەکاتەوە کە یەکەم: ئەم رۆمانە چ جیاوازیەکی لەگەڵ رۆمانەکانی پێش خۆی هەیە-هەڵبەت ئەگەر هەی بێت-. دووهەم: بەو دەرئەنجامە دەگەیەن کە نووسەر چڵۆن کەرەستەی ئەم جیاواز بوونەی بەکار هێناوە. لەم وتارەدا من دستپێکی شیکاریەکم لەسەر مێتۆدی گێڕانەوەناسیی-ژیرارد ژێنێ- دادەنێتم و دواتر بە ڕوانگەیەکی هێرمنۆتیکی لەحەولی ناسینی نیشانە-مانایەکانی ڕۆمان بۆ شی کردنەوەی زیاتری توانستەکانی نووسەر دێم.

?بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که‌ لە دووتوێی ۱٤ لاپەڕەدا کرتە بکە سەر داگرتنی PDF.

داگرتنی PDF

! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە  ڕێگە پێدراوە.

 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ئێوارە کۆڕەکەی مەریوان و خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانەی کتێبی مۆنادۆلۆژیی دەق

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *