غونچەی بەهارستان، حوسێن حوزنی موکریانی، چ. ئەلعەصر ئەلجەدید، حەڵەب- سووریا، ١٩٢٥، ٩٤ل، ٢٧×١٦سم.
بە یەکەمین کتێبی مێژوویی چاپکراوی کوردی ئەژمار دەکرێ. چاپی ئەسڵی ئەم کتێبە و دانەی دەستنووسی بە دەستخەتی دانەر لە کتێبخانەی بنکەی ژیندا پارێزراوە. گرنگی ئەم چاپە و دەستنووسەکەی لەوە دایە کە کۆمەڵی وێنەی بە قەڵەمی دانەر تێدایە کە ئەمەش بۆ سەرەتاکانی مێژووی وێنەی تەشکیلی کوردی گرنگی تایبەتی هەیە. دوای ئەم کتێبە لە ناوەڕاستەکانی بیستەمی سەدی ڕابردوودا، حسێن حوزنی، چاپخانەی زاری کرمانجی لە ڕەواندز دادەمەزرێنێ و کۆمەڵێ کتێبی مێژوویی بە زمانی کوردی چاپ و بڵاودەکاتەوە.
زۆر سپاس بۆ مامۆستا ڕەفێق ساڵح، بەرپرسی «بنکەی ژین»، کە زانیاریی ناساندنی ئەم کتێبە ناوازەی پێشکەش کردین.
بۆ داگرتنی تهواوی بابهتهکه ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.