ناسنامە: مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی ڕاتلێج ، له فارسیەوه : سەعید کاکی، دەزگای جەماڵ عیرفان، سلێمانی، ۸ ۲۰۱ .
زنجیرەی مێژووی فەلسەفەی ڕاتلێج یەکێک لەباشترین و نوێترین مێژووی فەلسەفەی ئێستاکەی دونیایە و لەسەدەی شەشەمی پێش زایین دەسپێدەکات و تادەگاتە ئەم سەدەیە و تێکڕای گوڕانکارییە فەلسەفییەکان بەچڕوپڕی لێکدراوەتەوە. زۆربەی ئەم بەرگانەی بەردەست تەرخانکراوە بۆ فەیلەسووفانێک کە بە فەیلەسووفی پلە یەکەم و مەزن ناسراون، گەرچی چاوپۆشی لە فەیلەسووفی کەمتر ناسراویش نەکراوە. لەم دە بەرگەدا کۆمەڵێک زانیاریی بنەڕەتی لەسەر فەیلەسووفەکانی ڕابردوو تاکو ئێستا دەکەوێتە بەردەستی خوێنەری کورد. هەر بەشێکی لە لایەن کۆمەڵێک فەیلەسووفی بەناوبانگ و شارەزا نووسراوە کە بۆخۆیان لەڕیزی فەیلەسووفی ئەم سەردەمە لەقەڵەمدەدرێن و خاوەن بیروڕای سەربەخۆن و بۆچوونی فەیلەسووفەکانیان لەگەڵ گۆڕانکارییە زانستییەکانی ئەم سەردەمە بەراورد کردووە. ئەم مێژووانە سێ لایەنی گرنگی شیکردنەوە، لێکدانەوە، بەراوردکردن و ڕەخنەی لەخۆ گرتووە. بەشێوازێک نووسراون جگە لە پسپۆڕانی فەلسەفە، خەڵکی ئاسایی بتوانن لی تێبگەن:
١. لە سەرەتاوە تاکو ئەفلاتوون. سی.سی. تایلۆر
به‌رگی یه‌كه‌م: ئه‌م بڕگه و بابه‌ت و فه‌یله‌سووفانه‌ی له خۆگرتوو: دهوڵتشار و كولتووری سه‌رهه‌ڵدانی فه‌لسه‌فه له یۆنان، ئیۆنییهكان، هیراكلیتۆس، پیتاگۆرییهكان ئیلیاییهكان، ئیمپادۆكلێس، ئاناكساگۆراس و ئهتۆمیستهكان، سۆفیستاییه‌كان، زانستی ژمێره، هه‌نده‌سه و زانستی مۆسیقا له یۆنان‌دا، سوكڕات و سه‌رهه‌ڵدانی فه‌لسه‌فه‌ی ئاكار، ئه‌فلاتوون، میتافیزیك و تیۆریی ناسین، ئاكار و سیاسه‌ت، زانستی جوانی و ده‌روونناسی.
٢. ئەرستۆ تاکو ئۆگستینۆس. دەیڤید فۆڕلی
به‌رگی دووه‌م: ئه‌م بڕگه و بابه‌تانه‌ی له خۆ گرتووه. ئه‌رستۆ فه‌یله‌سووفی سروشت، لۆجیك و میتافیزیكی ئه‌رستۆ، ئه‌رستۆ، جوانیناسی و فه‌لسه‌فه‌ی مایند، ئاكار و سیاسه‌ت، سیاسه‌تی ئه‌رستۆ، ڕێبازی پێدهگهری، ڕێبازی ئێپیكۆر، ڕه‌واقی، گومانكاره‌كان، زانسته ورده‌كان له‌سه‌رده‌می هیلێنی، فه‌لسه‌فه‌ی نوێ ئه‌فلاتوونی، ئۆگستینۆس
٣. فەلسەفەی سەدەکانی ناوەڕاست. جۆن مارێنبۆن
به‌رگی سێیه‌م: ئه‌م بڕگه و بابه‌تانه‌ی له‌خۆ گرتووه. بیۆسیۆس له سه‌رده‌می كۆن تاكوو سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست. سه‌ره‌تاكان تاكوو ئیبنی سینا، ئیبنی ڕوشد، فه‌لسه‌فه‌ی یه‌هوودی، فه‌لسه‌فه و پێشینه‌كه‌ی له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست، جۆن سكات ئیریۆگنه و ئانسێلمی كانتێربۆری، سه‌ده‌ی دوانزه، بیركردنه‌وه فه‌لسه‌فییه‌كانی كۆتایی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست، میتافیزیك و زانست له سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست، بۆناڤۆنتۆرا، دۆمینیكهنهكان و وه‌رگێڕانی نوێ، تۆماس ئاكۆییناس، كۆلێژی فهنهكانی پاریس، هێنری گێنتی و دانز سكۆتس، جیهانی ئۆكام و داهاتوو، پیته‌ر بۆرلی و ئۆیۆرلی و ڕێمنی، لۆجیك له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست، فه‌لسه‌فه‌ی كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست، سوارێز و فه‌لسه‌فه‌ی سكۆلاستیكی كۆتایی
٤. ڕێنسانس و عەقڵباوەریی سەدەی حەڤدەیەم. جی. ئێچ. ئاڕ. پارکێنسۆن
بڕگه و بابه‌ته‌كانی ئه‌م به‌رگه: فه‌لسه‌فه‌ی ڕێنسانس له ئیتالیا، فه‌لسه‌فه‌ی ڕێنسانس له ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا، زانست و بیركاری له ڕینسانسهوه تاكوو دیكارت، فرانسیس به‌یكه‌ن و دوالیزمیی مرۆیی، دیكارت، میتۆدناسی، دیكارت، میتافیزیك و فه‌لسه‌فه‌ی زه‌ین، ماتریالیزمیی سه‌ده‌ی حه‌ڤده، گاساندی و هۆبز، سپینۆزا، میتافیزیك و تیۆریی ناسین، فه‌لسه‌فه‌ی ئاكار و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی سپینۆزا، سهبهبسازباوهڕی، لایبنیتز، ڕاستكردنه‌وه، مه‌عریفه ، میتافیزیك
٥. فەلسەفەی ئینگلیزی و سەردەمی ڕۆشنگەری. ستواڕت بڕاون
بڕگه و بابه‌ته‌كانی ئه‌م به‌رگه: لۆرد هیربێرت چێریبۆری و ئهفلاتوونییهكانی كه‌مبریج، زانست و فه‌لسه‌فه‌ی بریتانی؛ بۆیل و نیۆتهن، جۆن لۆك، مه‌عریفه و سنووره‌كانی، تیۆریی ناسینی جۆن لۆك، فه‌لسه‌فه‌ی جۆرج بێركلی، ده‌یڤید هیۆم، فه‌لسه‌فه‌ی ئاكار و سیاسه‌ت، ئاكارباوهڕهكانی سه‌ده‌ی هه‌ژده؛ شافیتسبۆری، باتلێر و پڕایس، ڕۆشنگه‌ری فه‌ڕانسه به‌شی یه‌كه‌م: زانست، ماتریالیزم و چاره‌نووسباوه‌ڕی، ڕۆشنگه‌ری به‌شی دووه‌م،دییزم، ئاكار و سیاسه‌ت، ڕۆشنگه‌ری سكاتلهندی، ڕۆشنگه‌ری ئاڵمانی و فه‌لسه‌فه‌ی بریتانی، جامباتیستۆ ویكۆ، ڕۆسۆ و بێرك
٦. سەردەمی ئایدیالیزمی ئالمانی. ڕۆبێرت سالمەن و کاتلین هایگێنز
به‌رگی شه‌ش: ئایدیالیزمی ئاڵمانی له لایه‌ن سالمهن و ههیگنز هه‌ڵه‌چنی كراوه. له‌م به‌رگه‌دا به‌چڕوپڕی فه‌لسه‌فه‌ی كانت، ، فیشته ، شیلنگ، هیگڵ، ماركس، شۆپنهاێر و كییهركهگۆر لێك ده‌درێته‌وه. نووسه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی وه‌كوو لوویز ڤایت بێك كانت ناسی به‌ناوبانگ وتاریان نووسیوه. ئه‌م به‌رگه پێشكه‌ش كراوه به د. محه‌مه‌د كه‌ماڵ. بۆ زه‌حمه‌ت و ماندووبوونی له بواری ناساندنی فه‌لسه‌فه به زمانی كوردی به تایبه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵ.
٧. فەلسەفەی سەدەی نۆزدەیەم. سی. ئێل. تێن
به‌رگی حه‌وت: ئه‌م به‌رگه له لایه‌ن سی.ئێڵ.تێن ، هه‌ڵه‌چنی كراوه. ئه‌م به‌رگه كۆمه‌ڵێك فه‌یله‌سووفی له خۆگرتووه وه‌كوو: هیۆل، جێرمی بێنتام، ستوارت میل، نیچه، دێلسی و هیرمینۆتیكی فه‌لسه‌فی، پۆزیتفیزمیی ئۆگۆست كۆنت، پڕاگماتیزمیی ئه‌مریكی پیه‌رس و وه‌لیام جیمز، فه‌لسه‌فه‌ی ده‌روونناسی، فه‌لسه‌فه‌ی زانستی سه‌ده‌ی نۆزده، بۆزانگت و گرین…. ئه‌م به‌رگه پێشكه‌ش كراوه به مامۆستا ڕێبوار سیوه‌یلی وه‌كوو وه‌فایه‌ك و ماندوونی بۆ دامه‌زراندنی به‌شی فه‌لسه‌فه و كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه به‌ڕووی ئێمه بۆ خزمه‌ت به زمانی كوردی.
٨. فەلسەفەی قاڕەیی سەدەی بیستەم. ڕیچاڕد کێڕنی
به‌رگی هه‌شت: فه‌لسه‌فه‌ی قاڕه‌یی له لایه‌ن ڕیچارد كییهرنی هه‌ڵه‌چنی كراوه. تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م به‌رگه له‌وه‌دایه، له فه‌لسه‌فه‌ی ئینگلیزی زمان یه‌كێك له باشترین كتێبه‌كانی فه‌لسه‌فه قاڕهییه و گرنگترین و سه‌رنجڕاكێشترینی ئه‌م به‌رگانه‌ش پێك ده‌هێنێت. كۆمه‌ڵێك فهیلهسووه و ڕێبازی فه‌لسه‌فی له خۆ گرتووه. مه‌به‌ست له فه‌لسه‌فه‌ی قاڕه‌یی فه‌لسه‌فه‌ی ئاڵمان و فه‌ڕه‌نسه‌یه. فه‌لسه‌فه‌یه‌كه به پێچه‌وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئهنگلۆساكسۆنه له باس له شیكاری زمان و لۆجیكی زمان ده‌كرێت. واته به پێچه‌وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی شیكاری، له بابه‌ته‌كانی وه‌كوو ئیگزیست، دیارده‌ناسی، فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی، پۆست مودێرنیزم.. كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیكه ده‌كۆڵێته‌وه. فه‌یله‌سووفه‌كانی ئه‌م به‌شه بریتین له: هوسرڵ، هایدیگه‌ر، سارته‌ر، پۆنتی، فۆكۆ، فێرگه‌ی فڕانكفۆرت، پۆست مۆدێرنیزم، پاش پكهاتهخوازیی، فه‌لسه‌فه‌ی زانست، فه‌لسه‌فه‌ی ئایدیالیستی ئیتالیا، چه‌په‌كانی فه‌ڕانسه، گادامێر و هیرمینۆتیك، درێدا….. ئه‌م به‌رگه پێشكه‌ش كراوه به د.ته‌ها ڕه‌سووڵ بۆ زه‌حمه‌ت و ماندوو بوون و نیگه‌رانییه‌كانی بۆ له چاپدانی ئه‌م مێژووانه.
٩. فەلسەفەی زانست، لۆجیک و بیرکاریی لە سەدەی بیستەم. سی.جی. شانکەر
به‌رگی نۆ: ئه‌م به‌رگه له لایه‌ن شانكه‌ر هه‌ڵه‌چنی بۆ كراوه. كۆمه‌ڵك فه‌یله‌سووف و ڕیبازی فه‌لسه‌فی له خۆ گرتووه. فه‌لسه‌فه‌ی فرێگه، ڤیگنشتاینی یه‌كه‌م، پۆزیتڤیزمی لۆجیكی، فه‌لسه‌فه‌ی فیزیا، فه‌لسه‌فه‌ی بیركاری، فه‌لسه‌فه‌ی لۆجیك، فه‌لسه‌فه‌ی سایبرنتیك، ….. ئه‌م پێشكه‌ش كراوه به د.حسه‌ین حسه‌ینی بۆ وه‌رگێڕانی بنه‌ڕه‌تی له بواری زانستی فیزیا و فه‌لسه‌فه‌ی زانست و كۆمه‌ڵێك چه‌مكی له به‌شی زانست و فیزیا یارمه‌تیده‌رم بووه.
١٠.فەلسەفەی واتا، ناسین و بەها لە سەدەی بیستەم. جۆن کۆنفێڵد
به‌رگی ده: ئه‌م به‌رگه وه‌كوو به‌رگی كۆتایی فه‌لسه‌فه‌ی ئینگلیزی _ ئه‌مریكی سه‌ده‌ی بیسته‌مه. ئه‌م به‌رگه وه‌كوو به‌رگی كۆتایی، كۆمه‌ڵێك ڕێباز و فێرگه‌ی فه‌لسه‌فی سه‌ده‌ی بیسته‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستویهكهمی له خۆگرتووه. فه‌لسه‌فه‌ی زمانیی ئاسایی، فه‌لسه‌فه‌ی زمانیی لۆجیكی، فه‌لسه‌فه‌ی زانستی سه‌ده‌ی بیسته‌م، فه‌لسه‌فه‌ی ئاكاری یه‌ك و دوو، فه‌لسه‌فه‌ی فیمینیستی، فه‌لسه‌فه‌ی ئایین، فه‌لسه‌فه‌ی ماف، میتافیزیكی سه‌ده‌ی بیسته‌م… ئه‌م به‌رگه پێشكه‌ش كراوه به دوكتور به‌ختیار سه‌جادی بۆ كۆمه‌ڵێك بڕگه و بابه‌ت له به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی زمان و هه‌ندێك چه‌مكی فه‌لسه‌فی له‌م مێژووانه یارمه‌تیده‌رم بووه.
داگرتنی ته‌واوی ده‌قه‌که! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.