خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / پڕۆفیسۆر کەمال مەزهەر ‌ئەحمەد کۆچی دوایی کرد

پڕۆفیسۆر کەمال مەزهەر ‌ئەحمەد کۆچی دوایی کرد

پڕۆفیسۆر کەمال مەزهەر ‌ئەحمەد کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ لە وڵاتی ئەڵمانیا، دكتۆر كەمال مەزهەر، مێژوونووسی بەناوبانگی كورد، كۆچی دوایی كرد. كەمال مەزهەر ئەحمەد، لە ساڵی ١٩٣٧ی زاینی لە پارێزگای كەركوك لە دایكبووە، لە ساڵی ١٩٥٩ لە زانكۆی بەغداد كارناسیی مێژووی وەرگرتووە، دواتر چووە بۆ یەكێتیی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٦٩ لە پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی ئەكادیمیای زانستەكانی سۆڤیەت دكتۆرای زانستەكانی وەرگرتووە.

كەمال مەزهەر ئەحمەد، لە زانكۆی بەغدا وەك مامۆستا لە پەیمانگای گەلانی ڕۆژهەڵاتی نزیك و ناوین، پەیمانگای باڵای لێكۆڵینەكانی نەتەوەیی و سۆسیالیستیی و زانكۆی موستەنسەریە، هەروەها پەیمانگای لێكۆڵینەوەكانی عەرەبی وانەی وتووەتەوە.

كەمال مەزهەر ئەحمەد، جگە لەوەی لە بواری نوسینەوەی مێژووی كوردا خزمەتی گەورەی كردووە و خاوەنی دەیان پەرتووك بووە لەو بوارەدا، هاوكات ئەندامی یەكێتیی نووسەرانی كورد و پەیمانگای كورد بووە لە پاریس و كەسێكی نەتەوەیی بوو.

بەناوی بەڕێوبەرانی ماڵی کتێبی کوردی؛ پرسەو خەم و پەژارەو ماتەمینیی خۆمان بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری ئەکادیمیی زانا و خۆشەویست و ئازیزمان بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر کەمال مەزهەر، دەردەبڕین، داواخوازین خودای بەخشندە ئارامیی بە هەمووان ببەخشێت و جێگای بەڕێزیان بەهەشتی بەرین بێت.
 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ئێوارە کۆڕەکەی مەریوان و خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانەی کتێبی مۆنادۆلۆژیی دەق

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *