خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ئایا دەکرێ لە دوای کارەسات شیعر بهۆنینەوە؟

ئایا دەکرێ لە دوای کارەسات شیعر بهۆنینەوە؟

ئایا دەکرێ لە دوای کارەسات شیعر بهۆنینەوە؟

بۆ ئەو گیانبەختکراوانەی لە ئەنفالی کوردستاندا چاویان بڕییە چاوی گۆڕهەڵکەنەوە

کاوان محەمەدپوور (ڕەخنەگری ئەدەبی)

«پاش شەڕ، مردووەکان یەک پرسیاریان لە هەموو ڕزگاربووەکان دەکرد: ئایا دەتوانن چیرۆکی ئێمە بگێڕنەوە؟؛ ئێمە ئێستا وڵامەکەی دەزانین: نا. ئێمە چیرۆکی ئەوانەمان بۆ ناگێڕدرێتەوە و هەرگیزیش ئەم کارەمان پێ ناکرێت. ئەوانەی قسەیان کرد، قسەکانیان نەبیسرا؛ ئەو چیرۆکەی ئێوە بیستتان، ئەو چیرۆکە نەبوو وا ئەوان وتیان.»/ ئێلی ویسێل

سڵاڤۆی ژیژەک لە پێشەکی کتێبی: (توندوتیژی،شەش ڕوانینی ژێرچاوی) لە زمان (فاین ئیشتاین)ـەوە بیرەوەرییەکی جێی سەرنج لە شاعیری سەردەمی ستالین، (ئانا ئاخماتووا) دەگێڕێتەوە: «ئانا ئاخماتووا لە بیرەوەرییەکانیدا دەگێڕێتەوە ئەو کاتەی لەوپەڕی یەکلاکردنەوەکانی ستالین، لە ڕیزێکی درێژدا لە بەر دەم زیندانی لینینگراد چاوەڕێ بووە هەواڵی کوڕەکەی-واتە “لێف”- بزانێ چی بەسەر هاتووە: ڕۆژێک کەسێک لە ناو ئاپۆرەی خەڵکەکەدا منی ناسیەوە. لە پشت سەرم ژنێکی گەنج کە لە سەرمان لێوی شین هەڵگەڕابوو و بەدڵنیاییەوە هەرگیز منی بە نێو نەدەناسی[ڕاوەستابوو]. ئەو پاش بیستنی ناوم لەو سستییەی کە هەمووانی داگرتبوو هاتە دەر و بە ورتە پرسی- لەوێ هەمووان بە ورتە قسەیان دەکرد- «ئایا دەتوانی ئەم دۆخە وەسف کەی؟» من وڵامم داوە «بەڵێ دەتوانم». لێرەدا بوو کە بزەیەکی بێ‌گیان و تیژتێپەڕ نیشتە سەر ڕوخساری، ڕوخسارێک کە ئیتر شێوەی مرۆڤی نەدەدا.» (ژیژک، ١٣٩٧: ١٣-١٤). ئەم بیرەوەرییە- هاوشێوەی خودی ژیژەک- ئێمە بەرەو ڕستە بەناوبانگەکەی (تیۆدۆر ئادۆرنۆ) سەبارەت بە «شیعر و کارەسات» دەبا: «هۆنینەوەی شیعر لەدوای ئاشۆویتس دوورە لە شارستانیەت و فەرهەنگ». ڕستەیەک کە ساڵی (١٩٥١) لە وتارێکدا نووسرا و تەوەرەکەی ڕەخنەی فەرهەنگ و کۆمەڵگا بوو و تا ئەمڕۆکەش بە گوتەی مایکڵ هانبورگێر «سەبارەت بە نەبوونی دەرەتان بۆ نووسینی شیعرە لیریکەکانی پاش ئاشۆویتس کتێب و وتار‌گەلێکی زۆر نووسراوە، چ بگا بە هۆنیەوەی شیعر سەبارەت بەو» (اباذری و دیگران،۱۳۷۲: ٢٤٦). (هێربێرت مارکوزە)ـش لە یادداشتێکدا بە ناوی: «شیعری لیریک لەپاش ئاشۆویتس»، جارێکی‌تر ناوەرۆکی ئەم ڕستەی ئادۆرنۆ، لە ئاستی پرسیارێکی بنەمایی بۆ نووسراوەکانی خۆی گەڵاڵە دەکات. بە بڕوای مارکوزە دەکرێ لە دوای ئاشۆویتس شیعر بهۆنرێتەوە بەڵام بە مەرجێک: «[…] ئەگەر شیعر، لە چوارچێوەی نامۆبوونێکی ئاشتی‌نەخوازانەدا، ئەو سامناکییەی کە هەبوو و بەردوام بوونی هەیە، سەرلەنوێ ئاراستە بکاتەوە» (مارکوزە، بی‌تا).

بۆ داگرتنی تەواوی بابەتەکە لە دووتوێی فایلێکی پی دی ئێفی ۱۰ لاپەڕەیدا کرتە بکە سەر داگرتنی PDF

داگرتنی PDF

https://research.uok.ac.ir/~zbezdoode

 ببنە ئەندامی “ماڵی کتێبی کوردی”:

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ئێوارە کۆڕەکەی مەریوان و خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانەی کتێبی مۆنادۆلۆژیی دەق

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *