ناسنامەی کتێب: پارانۆیا، حەمەی کەریمی، ناوەندی گوتار: ۵۳ لاپەرە، ۱۳۹۸ ههتاوی.
حەمەی کەریمی
پێگهی ههواڵنێری ماڵی کتێبی کوردی-کتێبەشێعری «پاڕانۆیا» لە نووسینی حەمەی کەریمی لە لایەن چاپەمەنی گوتار و لە (۵۳) لاپەڕەدا کەوتە بەردەستی خوێنەران و رەوانەی بازاڕی کتێب کرا.
ئەم کتێبە پێکهاتووە لە یەک شێعری درێژ بە ناو «پارانۆیا» و گێڕەوەی ئەزموونی ئەدەبی چەند ساڵی شاعیرە لە پانتای شێعری ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا و دەبێتە دووەم کتێبە شیعری چاپکراوی ئەم شاعیرە لە ماوەی ۱۰ ساڵی پێشوودا.
«پارانۆیا» وانواندنی ئینسانی دەردمەندی هاوچەرخە، کە بە هۆی دۆخی ئاڵۆز و پڕ لە کێشە و پارادۆکسی ژیانی مودێڕنەوە تووشی تێکچوونی زەینی و دەروونی دەبێ و هاوکات چەشنێک لە ژیانی پارانۆئیدی دەژی، بەمەوە شاعیر هەوڵیداوە فۆرمێکی شکستخواردووی گێڕانەوەی پچڕ پچڕ و فەزاگەلی کاتکراو، کاراکتەری چەند شەخسییەتی بە زمانی پارۆدی و زمانێک کە جیاواز لە بەکار هێنانی تەکنیکی جوانیناسانە، (هاوکات لە فۆرمێکی گێڕانەویی پچڕ پچڕ و شکستخواردووش پەیڕەوی دەکا ) لە دەقدا تەجرەبە بکات.
«پاڕانۆیا» بۆ یەکەم جار لە سی و دووهەمین پێشانگای نێونەتەوەی تاران روونوێنی کرا و کەوتە بەردەستی خوێنەرانی شیعر،حەمەی کەریمی دانیشتووی شاری مەریوانە و چەند ساڵە وەکوو یەکێک لە شاعیرە چالاکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەستێنی شیعر و ئەدەبیات کار دەکات.
جێگای ئاماژهیه ، ئەم شاعیرە تا ئێستا چوار بهرههمی چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
۱- ” شاری رووناکی زەردەشت”
۲-” هەڵوێستی رۆژئاوا لە بەرانبەر زەردەشت” دا لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ” جەمال عیرفان” ۲۰۱۲ و ۲۰۱۳ چاپ و بڵاو بۆتەوە،.
۳ -” ئاوابوونی ژیان” کۆمەڵە شیعر.
۴-” پارانۆیا”
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.