خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / سەرجەمی بەرهەمی تۆفیق وەهبی بەڕێوەیە

سەرجەمی بەرهەمی تۆفیق وەهبی بەڕێوەیە

سەرجەمی بەرهەمی تۆفیق وەهبی بەڕێوەیە

بە پێی ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵنێریی «ماڵی کتێبی کوردی»، بەهەشتی تۆفیق وەهبی، ناوێکی دیاری دنیای ڕۆشنبیریی کوردی و زمانەوانێکی مەزنی کوردەوارییە، بەرهەمە زانستییەکانی کەلێنی یەکجار گەورەیان گرتووە و بەشدارییەکی بەرچاون لە دانانی بناغەیەکی زانستی و دروستی دەستووری زمانی کوردی‌دا. بنکەی ژین، لە چوارچێوەی یەکێک لە پڕۆژەکانی چاپی خۆی‌دا، کە کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی سەرجەمی بەرهەمی پەرش‌وبڵاوی ناوە هەرە دیارەکانی ڕۆشنبیریی کوردییە و هەر لە سەرەتای دامەزرانی خۆیەوە دەستی پێ‌کردووە، ٢٠٠٦ بەشی یەکەمی ئەم کارە کە بەرهەمە عەرەبییەکانی ئەو زاتەن، بڵاوی‌کردەوە و ٢٠١١یش وەک پڕۆژەیەکی هاوبەش لەگەڵ “دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی”دا جارێکی‌تر بڵاوی‌کردەوە. وا ئەم‌جارە خۆشبەختانە بەشی یەکەمی بەرگی یەکەم لە “الآثار الکاملة للعلامة توفیق وهبي” و بەشەکانی یەکەم “هەمەڕەنگ” و دووەم “بابەتە زمانەوانییەکان”ی بەرگی دووەمی ئەو کۆکراوەیەی بە پڕۆژەیێکی هاوبەش لەگەڵ “دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان” چاپ و بڵاو دەکاتەوە و یەکێک دەبێ لەو بەرهەمە نوێیانە کە بنکەی ژین ئەم‌ مانگە لە “پیشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی سلێمانی”دا بڵاوی‌دەکاتەوە. ئەم شاکارە شایانی ئەوەیە هەم بخوێندرێتەوە و هەم لە هەموو ماڵێکی کورددا هەبێ. جیگەی باسە، بیرەوەرییە عەرەبییەکانی ‘تۆفیق وەهبی’ و نامەکانیشی کە حاڵی حازر کاریان تێدا دەکرێ، لەپاڵ ئەلبوومی وێنەکانی‌دا، تەواوکەری هەمان پڕۆژەن و هیوامانە لە داهاتوویەکی نزیک‌دا ڕووناکیی چاپ ببینن.

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «سایت خانه کتاب کردی” مجاز است.

http://kurdishbookhouse.com/ku/wp-content/uploads/2022/11/d-1.jpg

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ڕۆمانی «چوار وەرز و ساڵێک» بەرهەمی خالق تەوەکولی بڵاوکرایەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *