کتێبە پێشنیارکراوەکانی
سەید قادر هیدایەتی
پیاوێکی ڕیش_ خەنەیی، عەزیز مەحموودپوور. چاپی دووهەم نەشری گوتار.
?هۆی هەڵبژاردن:
✅یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین کۆمەڵەچیرۆکەکانی کوردی.
عەزیز مەحموودپوور هەوڵی داوە چیرۆک نەکاتە قوربانیی هیچ شتێکی دەرەکی.
▪زمانێکی سادە و گێڕانەوەیەکی داستانی و ڕاوێژێکی خۆش و سەرنجڕاکێش تایبەتمەندیی بەهێزی ئەو کۆمەڵەچیرۆکەن.
پادشای تەنیایی، عەلی غوڵامعەلی. چاپی دووهەم نەشری گوتار.
?هۆی هەڵبژاردن:
✅یەکێک لە باشترین کۆمەڵەچیرۆکەکانی کوردییە.
زمانێکی تایبەت، داڕشتە(ساختار)ی تۆکمە، کەڵک وەرگرتن لە تکنیکی سوررئالیستی و سەیالیزەیینی خاڵی بەرچاو و جێگای سەرنجی ئەو کتێبەن.
شێعری ژنانی جیهان، توێژینەوە و لێکۆڵینەوە: لەیلا ساڵحی. نەشری خانی
?هۆی هەڵبژاردن:
✅توێژینهوهیهكی ورد له سهر شێعری شاعیرانی ژنە. له ٥٠٠ لاپهڕهدا سیمایهكی به هێز و زانستی له شێعری شاعیرانی ژنانی جیهان به خوێنهر دهناسێنێ و ههڵگری دهیان رهخنه و توێژینهوهی جودایه لهسهر مهزنه شاعیرانی ژنی جیهان.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جێی ئاماژەیە #سەید_قادر_هیدایەتی بەم بەرهەمانەی خوارەوە لە ۳۱ەمین پیشانگای کتێبی تاران بەشداری دەکا:
- گابۆڕ، ڕۆمان، چاپی سێهەم، نەشری خانی و گوتار
- تۆقی عەزازیل، ڕۆمان، چاپی دووهەم، نەشری گوتار
- دەنگی نوختە، نۆڤلێت، چاپی یەکەم، نەشری پیام امروز
- ⚡هەروەها کتێبی ” #سێبەری_زیندووی_نووسین” کۆمەڵێک وتارە کە لەسەر ڕۆمانی گابۆڕ نووسراوە و بۆ هەوەڵجار لە پیشانگا بڵاو دەکرێتەوە.