ناسنامەی کتێب: «کوردەکانی سوریا؛ نەتەوەیەکی لەبیرکراو»، کەریم یەڵدز، وەرگێڕانی ئەرسەلان حەسەن، دەزگای ئایدیا، ۲۰۱۸.
ناساندنی کتێبی «کوردەکانی سوریا؛ نەتەوەیەکی لەبیرکراو»
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له نه‌بوونی ئه‌ده‌بیاتی پێویست ئه‌نجامدراوه، ئه‌ده‌بیاتێک که ڕووداوه‌کان و ڕابردووی مێژوویی له‌گه‌ڵ کێشه‌کانی ئه‌مڕۆی کورده‌کانی سوریا به‌یه‌که‌وه گرێ بدات. ئه‌م کتێبه په‌یوه‌ندییه‌کانی کورد و سوریا، په‌یوه‌ندییه ناوچه‌ییه‌کان و کێشه و په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌یه‌که‌وه گرێ ده‌دات و له ژماره‌یه‌ک هه‌ڤ په‌یڤین له‌گه‌ڵ کوردان و که‌سانی تر له سوریا و له ده‌ربه‌ده‌ری که‌ڵک وه‌رده‌گرێت. ئه‌م کتێبه ئه‌و بیروبۆچوون و زانیارییانه‌ی که له‌سه‌ر کێشه‌که له به‌رده‌ستدا هه‌ن له‌یه‌ک نزیک ده‌کاته‌وه‌و ده‌یه‌وێت ببێته سه‌کۆیه‌ک و له‌وێوه لێکۆڵینه‌وه‌و لێدوانی زیاتر ئه‌نجام بدرێن
ئه‌م کتێبه گه‌ره‌کیه‌تی تیشک بخاته سه‌ر کێشه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ که په‌یوه‌ندییان به کورده‌کانی سوریاوه هه‌یه و له‌هه‌مان کاتدا له‌ناو ده‌قی ڕووداوه‌کان له سوریا ته‌ماشای دۆزی کوردی ده‌کات و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و دۆزه ده‌خاته به‌رده‌ست. له‌ڕێگه‌ی خستنی تهنگو چه‌ڵه‌مه‌کانی کوردان بۆ ناو ده‌قی مێژوویی و ناوچه‌ییه‌که‌ی، ده‌توانیین له مامه‌ڵه‌ی حکومه‌تی سوریا له‌گه‌ڵ دانیشتوانی کورد ئاسانتر تێبگه‌ین و له‌گه‌ڵ که‌مترین ستاندارده‌کانی پێویست له‌لایه‌ن یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌راوردی بکه‌ین.
ئه‌م کتێبه کراوه به سێ به‌ش، یه‌که‌میان سه‌ره‌تایه‌ک له‌سه‌ر کورد پێشکه‌ش ده‌کات. له به‌شی دووهه‌م مێژووی سوریا و په‌یوه‌ندییه ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان شی ده‌کرێنه‌وه که زۆر له کاریگه‌رییه‌کان له‌سه‌ر پرسی کورد له سوریا ڕوون ده‌که‌نه‌وه. دوایین به‌ش، به‌شی سێهه‌م، باس له‌و جیاوازیکارییه ده‌کات که کوردان سوریا له ئێستا و ڕابردوودا به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن.
مه‌به‌ست له‌و نموونانه‌ی له‌م کتێبه‌دا هاتوون ده‌رخستنی ئه‌و جۆره جیاوازیکارییانهیه که کورده‌کان له سوریا تووشی بوون و هه‌روه‌ها سروشتی پێشێلکارییه‌کانی مافه مرۆڤییهکانیانه، نه‌ک به ده‌سته‌وه‌دانی باسێکی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر مێژووی چه‌وساندنه‌وه‌ی کوردان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌کێک له ئامانجه‌کانی ئه‌م کتێبه دابینکردنی باسێکی تێروته‌سه‌لتر و وردتره له تهنگو و چه‌ڵه‌مه‌کانی کورده‌کان له سوریا و سروشتی حکومه‌تی سوریا که به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م به به‌ڵگه‌کردنی ته‌واوی قه‌باره‌و قووڵایی ئه‌م کێشه‌یه.
کوردەکانی سوریا وەک لە ناوی کتێبەکەوە بەدیاردەکەوێت نەتەوەیەکی لەبیرکراون، چونکە بە درێژایی چەندین ساڵ نەک خاوەنی ناسنامەی نەتەوەیی نەبوون، بەڵکو خاوەنی ناسنامە و ڕەگەزنامەی وڵاتێکیش نەبوون، هەربۆیە بە درێژایی چەندین ساڵ بێبەشبوون لە مافە هەرە سەرەتاییەکانی مرۆڤێکی ئاسایی.
نووسینی کتێبێک لەسەر کوردەکانی سوریا، گرنگییەکی زۆری هەیە لەبەرئەوەی بەدرێژایی دەسەڵاتی بەعسییەکان لە سوریا، ناوچە کوردییەکان وێڕای ئەو بێ مافییەی باسکرا، گەمارۆی میدیایی و کولتووریشیان خرابوە سەر و ڕێگە بە هیچ لێکۆڵەر و نووسەر و ڕۆژنامەنووسێکیش نەدەدرا سەردانی ئەو ناوچانە بکات، کە دانیشتوانەکەی کورد بوون.
لەم کتێبەدا بە شێوەی فاکت و دیکۆمێنت تاوانەکانی بەرامبەر بە کورد خراوەتەڕوو.
پێگه‌ی هه‌واڵنێری ماڵی کتێبی کوردی: جێگای ئاماژه‌یه ئه‌م په‌رتووکه له نۆهەمین پیشانگای نێودەوڵەتی کتێبی کوردستان که‌وته ڕیزی پڕفرۆش‌ترین کتێبه‌کانی دەزگای چاپەمەنی ئایدیا.
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.