ناساندنی کتێبی «سەردەمی هەڵەکان» بەرهەمی محەمەد شوکری، وه‌رگێڕانى د. نه‌جاتی عه‌بدوڵڵا
دوکتۆر نه‌جاتی عه‌بدوڵڵا
سەردەمی هەڵەکان بریتییە لە بەشی دووەمی سیانەی ڕۆمانی (نانی ڕووت، سەردەمی هەڵەکان و سیماکان). محه‌مه‌د شوکری لەسەر هەمان ڕێچکەی ڕۆمانی (نانی ڕووت) لە کڵاوڕۆژنەی یادەوەرییەکانییەوە سەربردەی ژیانی خۆی له‌م به‌شی دووه‌مه‌شدا ده‌گێڕێته‌وه، به‌ڵام گێڕانه‌وه‌یه‌ك له قاڵبێكی ئه‌ده‌بی به‌رز چیرۆكی پاڵه‌وانه‌یلی په‌ڕاوێزخراو و كه‌سانی چینه هه‌ره فه‌رامۆشكراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌غریبی ده‌گێڕێته‌وه.
له‌م گێڕانه‌وه‌یدا نووسه‌ر له‌گه‌ڵ چیرۆكی سه‌ربوورده‌ی ژیانی خۆی، هاوكات وێنای مێژوویێكی زیندووی كۆمه‌ڵگه‌ی #مه‌غریبیمان پێشكه‌ش ده‌كات، وێنه‌یه‌ك كه هیچ له كتێبه مێژووییه‌كان ناتوانن ئاوها گوزارشت له‌م قۆناغه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌كه بكه‌ن.
«سه‌رده‌می هه‌ڵه‌كان» هه‌ر ته‌واوكه‌ری ژیانی مه‌ینه‌تی و كڵۆڵیی ڕۆمانی «نانی ڕووت»ه و نووسه‌ره‌كه‌ی زۆر به بوێرانه و ڕاشكاوانه نووسیویه‌تی، كه من پێم وایه به‌شێكی زۆری سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ڕۆمانه دواجار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بوێری و بێ په‌رده‌یی باسكردنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه‌تی، كه نووسه‌ر زۆر به وردی و زۆر شاره‌زایانه له فۆرمێكی گێڕانه‌وه‌ییدا ئاڵقه به ئاڵقه چیرۆكه‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و له‌گه‌ڵ خۆیدا خوێنه‌ر ده‌باته نا كۆڵانه تهسكوتریسكهكانی (ته‌نجه)، (وه‌هران)، (ڕیف) و سه‌ر زه‌ریا و ژیانی ناو قه‌حپه‌خانه، باڕ، ناو قاچاخچی و قۆڵبڕ و هه‌موو ئه‌و چینه په‌راوێزخراو و فهرامۆشكراوانهی، كه زۆربه‌ی جار مێژووی ڕه‌سمیی فه‌رامۆشیان ده‌كات.
بۆیه ئه‌گه‌ر له سایه‌ی گێڕانه‌وه‌كانی ناو ئه‌م ڕۆمانه نه‌بوایه ڕه‌نگ بوو ئاشنابوونمان پێیان وا ئاسان نه‌بوایه. دواجار هه‌موو كتێبه مێژووییه‌كانی مه‌غریب ناتوانن ئه‌و وێنایه بخه‌نه به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ر كه له‌م ڕۆمانه‌دا به‌زیندوویی به‌به‌رچاوی خوێنه‌ردا تێپه‌ر ده‌بن، كه ئه‌مه نهێنی و ڕازی به‌شێكی گه‌وره‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ڕۆمانه‌یه كه بۆ چه‌ندین زمانی جیهانی وه‌رگێردراوه.
لەسەر بەرگی پشتەوەی ئەم کتێبەدا هاتووە:
لە بیست ساڵی، محەمەد شوکری نەخوێندەوار بوو، بۆ ڕزگاربوون لەدەست بوونێک کە تێیدا هاودەمیی کڵۆڵی، زەبروزەنگ و لەشفرۆشیی بووە، ئەو دەست دەکات بەوەی خۆی پێبگەیەنی، لە نێوان تەنجە وعەرائیش دەبوو خەبات بکات بۆ فێربوون، چونکە تەنیا زانیاری و مەعریفە دەیانتوانی بیکەن بە مرۆیەکی ئازاد. (ژیانی راستەقینە، دەبێ لەناو کتێبان بۆی بگەرێی).
محەمەد شوکری(۲۰۰۳-۱۹۳۵)، لەدایک بووی (ریف)ی مەغریب، نووسیاری ڕۆمان، چیرۆک، شانۆنامە و وتارگەلێکی کە خستوویانەتە ڕیز نووسەرە گەورەکانی ئەدەبیاتی عەرەبی، ئەو لە گێرانەوەی (نانی ڕووت)، کتێبێک کە بووتە سەرچاوە و باسی منداڵی خۆی دەگێڕێتەوە. سەردەمی هەڵەکان، بەرگی دووەمی هەمان سەرگوزشتەی ژیانامەکەیەتی: هەمان تاڵاو، هەمان یاخی بوون و هەمان دەنگی نەفرتلێکراوی سەر زەوی (ڕۆژنامەی لۆمۆند)
! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.