نه‌ته‌وه‌یی ئایینی و ئایینی نه‌ته‌وه‌یی له خه‌زێنه‌ی مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌دیاندا
دوکتۆر محەممهد ڕه‌حیمیان
له مێژووی هزری کورده‌واریدا، ئایینمهداری و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری، وه‌ک دوو بنه‌مای لێکدژ بناخهدارێژی رێکخسته‌ی مه‌عریفه‌ی کوردین که به وێنه‌ی دوو هێڵی هاوشان له تان و پۆی تێرامان و تێفکرینی کوردی‌دا، هزرمهندانیان به خۆوه خه‌ریک کردوه.
مامۆستای بلیمه‌ت مه‌لا عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌دیان، له ساحه‌ی مه‌عریفه‌ی کورده‌واری، له پانتایی دوو گوتاری ئایینمهداری و نهتهوهپهروهریدا، هه‌وڵێکی زۆری داوه که به ئاشته‌وایی ئه‌م دوو گوتاره، مهعریفهیکی ئاییننهتهوهیی له ده‌ڤه‌ری تێگه‌یشتن و تێفکرینی کوردی‌دا بنیات بنێته‌وه. زانایی و شاره‌زایی مامۆستا له بواری ئایین و زانستی ئایینی و هه‌روه‌ها پسپۆڕی و سهرچهوهناسی وی، سه‌باره‌ت به بناخه و بنه‌مای مه‌عریفه‌ی ئایینی، بوه‌ته هۆی سازدانی گوتارێکی ئایینی کوردی.
مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌دیان
به‌م پێیه و به پێی گرینگایه‌تی و پێگه‌ی هه‌ستیاری پێکهاته‌ی زمانی و هه‌ر وه‌ها چه‌مکسازی له به‌ستێنی مه‌عریفه و تێفکریندا، ئه‌کرێ بلێین له‌و ئاسه‌واره بڵاوکراوانه‌ی مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا که به زمانی کوردی نووسراون، هه‌وڵێکی بایه‌خمه‌ند بۆ کورداندنی گوتار و بابه‌ته‌کان و هه‌ر وه‌ها پیتاندنی وشه و رسته‌کان و ته‌یارکردنیان بۆ تێفکرین سه‌باره‌ت به هه‌ست و نه‌ست و نه‌ریتی فکری کوردی، هاتوه‌ته گوڕێ و لواویهکانی زمانی کوردی بۆ ده‌ربڕین و تێگه‌یشتنی ئایینی له بواره‌جۆراوجۆره‌کانی ژیان و جیهانی کورده‌واری تاقی کراوه‌ته‌وه.
به‌م پێشه‌کیه‌وه جێی خۆیه‌تی که ڕا و بۆچوونه‌کانی مامۆستا ئه‌حمه‌دیان وه‌ک سیمایه‌کی ئایینی که دالغه و هه‌زاره‌ی نه‌ته‌وه‌ییشی له بیر نه‌کردوه، به پێی کتێبی «خه‌زێنه»، بخه‌ینه ژێر تیشکی ره‌خنه و لێکۆڵینه‌وه.
کتێبی «خه‌زێنه»، سه‌رجه‌م ۲۷ وتاری له کۆمه‌ڵه نووسراوه‌کانی مامۆستای وهخۆگرتوه که تێکڕا ئه‌کرێ به سه‌ر سێ پاژدا دابه‌ش بکرێت:
۱) یاد و یادهوهرینووسینهوه
۲) ره‌خنه و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی
۳) وتاری ئایینی
ئه‌م وتارانه له چاو ئه‌وه‌ی که بیر و بۆچونی خوالێخۆش بوو مه‌لا عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌دیان سه‌بارت به بواره جۆراوجۆره‌کان خۆ‌یا ئه‌کاتن، به گشتی و به جۆرێک ئه‌کرێ بڵێین ژیاننامه‌ی فکری ومه‌عریفی به‌رێزیانه. مه‌عریفه‌یه‌ک که به بهردهبناخهیهکی ئایینی دانراوه و هه‌موو بابه‌ته‌کان، به‌و پێوانه‌وه تاووتوێ ئه‌کرێت و به چاوی ئایینه‌وه هه‌موو سوچه‌کانی فکری و ئه‌ده‌بی کورده‌واری ئه‌خرێته ژێر سه‌رنجه‌وه.
به‌شی یه‌که‌می وتاره‌کان په‌یوه‌سته به یادهوهرینووسینهوه که ئهپهرژێته سه‌ر زیاره‌ت و یادی گه‌وره پیاوان و بلیمه‌ته ئایینه‌کان وه‌ک عه‌للامه قزڵجی، ئه‌بووبه‌کری موسه‌ننیف، عه‌للامه مه‌لا عه‌لی، مه‌لا یۆسفی ئه‌سه‌م، مه‌لا جامی، عه‌للامه بێتووشی، عه‌للامه مه‌لا باقر، مامۆستا شاریکه‌ندی، مه‌لا که‌ریم(فیدایی)، و چه‌ند شاعیر و ئه‌دیبی مه‌زن وه‌ک: وه‌فایی، مه‌وله‌وی، هێمن و مامۆستا هه‌ژار.
قه‌ڵه‌می مامۆستا له‌م وتارانه‌دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که وشه‌ی ره‌سه‌ن و که‌لیمه‌ی په‌تی کوردی وهکارهێناوه و له رازه وێژه‌ییه‌کان وه‌ک: سه‌جع، شوبهاندن، ته‌مسیل و خوازه، که‌ڵکی وه‌رگرتوه به‌ڵام زمانێکی پوخت و پاراوی هه‌یه که توخمه ئه‌ده‌بی و وشه نامۆکان، نه‌بوونه‌ته هۆی ئاڵۆزی زمانی و گرێوگۆڵخستنه ناو ده‌قی وتاره‌کان. به پێی ئه‌وه‌ی که یاده‌وه‌ریه‌کان به سۆزێکی حهسرهتوارهوه نووسراون، زمانێکی دڵ‌نشین و هاودڵیان هه‌یه که خوێنه‌ر ئه‌باته ناخی بابه‌ته‌که‌وه و چێژێکی ره‌وایی پێده‌به‌خشێ.
بەشی دووهەمی «خەزێنە» رەخنە و لێکۆڵینەوە ئەدەبیەکان دەگرێتە خۆوە کە بێجگە لەوەی کە شارەزایی و هۆگری مامۆستا عەبدوڵڵا پیشان ئەدات، بەستێنێکی شیاویشە بۆ لێکدانەوەی هزری ئەدەبی و ئایینی بەڕێزیان.
«خەزێنە» خەزێنەیەکە لە ماکە هزریەکانی گوتاری حوجرەیی بۆ تێهەڵکێشکردنی ئایینمە‌داری و نەتەوەپەروەری کە رەنگە وەک دیالکتیکێکی سەرەتایی لە نێوان ئەو دوو چەمکە لێکدژە بێتە ئەژمار. دیالکتیکێک کە پێویستە دەرفەتی بۆ بخولقێ تا بە لێکسوونی ئەم دوو گوتارە، ئاسۆی گوتاری سێهەم لە ساحەی مەعریفی کوردەواریدا ئاوەڵای بکات و لە هزرێکی تازەوە بنەمای گوتاری کوردی پێک بهێنێت.
? بۆ داگرتنی کۆی وتارەکە لە دووتوێی فایلێکی ۱۹ لاپەڕەییدا له سەر داگرتنی PDF کرتە بکە.
داگرتنی فایلیPDF? مطالب مرتبط:
کورتە پێناسەیەکی کتێبی «تحلیلی بر افکار و آثار علّامه ملّا عبداللّه احمدیان»
! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.