ناساندنی کتێبی «کورتە مێژووی بنەماڵەی قازی لە ویلایەتی موکری»
ناسنامەی کتێب: «بنەماڵەی قازی لە ویلایەتی موکری»، خه‌لیل فه‌تاحی قازی، وەرگێڕ و ئامادەکار حەسەن قازی، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، چاپی یەکەم ، هەولێر ٢٠٠٩، ٣٢٠ لاپەڕە
قادری فه‌تاحی قازی
له کتێبی ” یادی یاران” شوێنه‌واری خودالێخۆش‌بوو دوکتور مێهدی ڕه‌وشه‌ن زه‌میر دا هاتووه (۱) که ڤیکتۆر هۆگۆ گوتوویه‌تی: ئه‌من کاتێک باسی خۆم ده‌که‌م، له ڕاستیدا باسی تۆم کردووه. سه‌رنجڕاکێش ئه‌وه‌یه که هه‌ر ئه‌و قسه‌یه له کتێبی دواتری مامۆستاش دا به نێوی “مه‌ڵبه‌ندی باشان” دیسان هاتووه و مامۆستا سه‌باره‌ت به‌و _ له کتێبی دواییدا _ نووسیویانه که ئه‌و قسه‌یه گرینگی و نێوبانگی جیهانیی په‌یدا کرد، (۲)
به له‌به‌رچاوگرتنی قسه‌ی ڤیکتۆرهۆگۆ ئه‌وه‌ی که مرۆ سه‌باره‌ت به‌خۆی یان ئه‌ژدادی ده‌یڵێ به‌رێکی سکه‌یه، هه‌ر هه‌مان قسه له به‌ره‌که‌ی دیکه‌ی سکه دا ئه‌و باسانه‌یه که‌سه‌باره‌ت به خه‌ڵکی دیکه کراون. به وته‌یه‌کی دیکه ئه‌و قسانه‌ی که که‌سێک له سه‌ر خۆی ده‌یکا،یه‌ک لایه‌نه نییه به‌ڵکوو له هه‌مان کاتدا، پای خه‌ڵکی دیکه‌ش ده‌گرێته‌وه. که وا بێ ئه‌م کتێبه که کورته مێژووی بنه‌ماڵه‌ی قازییه، له که‌وشه‌نی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی تێده‌په‌ڕێنێ دێته نێو شانۆی کۆمه‌ڵێک که سه‌ر به‌وییه و ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه بگوترێ له‌ویشی تێده‌په‌ڕێنێ.
خه‌لیل فه‌تاحی قازی
ئه‌م کورته مێژوویه خودالێخۆشبووی بابم خه‌لیل فه‌تاحی قازی نووسیویه. قه‌ت نابێ وا دابندرێ که بابم پێڕستێکی له گشت تاکوته‌رای بنه‌ماڵه له به‌رانبه‌ر خۆی داناوه و سه‌باره‌ت به یه‌ک یه‌کی وان هێندێک شتی نووسیوه، به‌ڵکوو ئه‌م نووسراوه‌یه له‌مه‌ڕ که‌سانێکه که بە جۆرێک خاوه‌ن نێو و نیشان بوون یان بارودۆخی ئه‌وان به جۆرێک بووه که له‌گه‌ڵ ڕووداوی گرینگ ڕووبه‌ڕوو بوونه، به‌م پێیه لێره دا چ باسی تاکوته‌رای ئاسایی نه‌کراوه مه‌گه‌ر زۆر به‌کورتی و به هه‌ڵکه‌وت نه‌بێ.
حەسەن قازی/ وەرگێڕ
بابم هه‌ر له تافی منداڵییه‌وه هێندێک شتی سه‌باره‌ت به ڕابردووی بنه‌ماڵه‌ی خۆی بیستووه و دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتووه‌ته ته‌مه‌نی پێگه‌یشتوو به پرسیار له که‌سانی به‌ساڵداچووی بنه‌ماڵه و جاروبار له خه‌ڵکی دیکه‌ش زانیارییه‌کانی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندتر کردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وباره‌یه‌وه بگاته ڕاده‌ی دڵنیایی و متمانه، به‌شی یه‌که‌می ئاکامی ئه‌و پرسیار و له‌سه‌ر ههڵدانانهیه و به‌شی دواتر بابم به چاوی خۆی دیویه و هه‌ستی پێکردووه و دوای نوسیویه‌تی.
ئه‌و جۆره نووسینانه، به قه‌ڵه‌می تاکوته‌رای خۆجێیی، که ڕه‌نگه له دابێ دا – له به‌ر سه‌رقاڵی مرۆیه‌کان به هۆی ژیانی به هه‌ڵپه‌ی ماشێنی – ده‌رفه‌تێکی ئه‌وتۆ بۆ په‌یدابوونیان نه‌بێ، له ڕوانگه‌ی مێژوویی خۆجێییه‌وه که له هه‌مان کاتدا به‌ستراوه‌ته‌وه به زه‌مان و شوێن و کۆمه‌ڵگه‌ی دیکه‌ش، زۆر به‌که‌لک و به‌جێن به‌و مه‌رجه‌ی له قۆناخەکانی کۆتایی دا ( بژارکردن و چاپ و بڵاوکردنه‌وه) بکه‌ونه ژێر چاوه‌دێری که‌سی لێزان. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی دیکه له‌و بواره دا نوسیویانه و یان ده‌ینووسن، زۆر جار پڕن له هه‌ڵه‌ی زه‌ق و خه‌مساردی.
نووسه‌ری لێکۆله‌ره‌وه ئاغای سه‌ید محه‌مه‌د سه‌مه‌دی له کتێبی به نرخی خۆیاندا به نێوی” ڕوانینێک له مێژووی مه‌هاباد” له لاپه‌ڕه‌کانی ۹۰ و ۳۳۵ دا هێندێک نموونه‌ی ئه‌و خه‌مساردییانه‌ی نیشان داون. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و پنکتانه، نووسینه‌کانی تاکوته‌رای ئاگادار و بینا و بێ غه‌ره‌زی خۆجێیی،لێوه‌شاوه‌ترین سه‌رچاوه و ژێده‌ر و بەمتمانهترین به‌ڵگه‌و مه‌دره‌ک و باشترین ڕێنوێنن بۆ لێکۆله‌ره‌وه‌کانی دابێ.له به‌ر ڕووناکایی ئه‌و جۆره نووسراوانه ده‌کرێ ئه‌و هه‌ڵه و چه‌واشه‌کارییانه‌ی که ئاماژه‌یان پێکرا بناسرێنه‌وه و ساخ بکرێنه‌وه.
مرخی نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه که کوڕی گه‌وره‌ی نووسه‌رم، به له‌به‌رچاوگرتنی قسه‌ی ڤیکتۆرهۆگۆ له سه‌ره‌وه دا، له دوو لایه‌نه‌وه – هه‌م لایه‌نی بنه‌ماڵه‌یی و هه‌م له لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه-بۆ چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م نووسراوه‌یه زۆربوو و پنکتی زۆرم تێدا ده‌دی له ڕوانگه‌ی مه‌ردمناسی و مێژووییه‌وه چ سه‌باره‌ت به ڕابردوو و چ ئێستا. بۆیه لێبڕام – سه‌ڕه‌ڕای گه‌ڕانه‌وه سه‌ری شه‌خسی که زۆر جار دووپاته‌م کردووه‌ته‌وه – ئه‌م جار بۆ موتاڵای هه‌مووانی ئاماده که‌م و بیخه‌مه به‌ر دید و داوه‌ری خاوه‌نڕا و مرخداری لێکۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربهورده‌ی پێشینیان، به‌م پێیه ئاماده‌کردن و بژاری ویم به ئه‌رکی حه‌تمی و به‌دڵی خۆم زانی و به ده‌م کاره‌وه به بیرم دا هات که دوو به‌ڵگه‌ی له مه‌ڕ ڕابردوو که به‌ده‌سته‌وه‌ن بکه‌مه محه‌کی ئه‌م نووسینه و یه‌کیان له ده‌قه‌که (۱) دا و ئه‌وی دیکه‌یان له په‌راوێز دا جێکه‌مه‌وه.(۲)
لێره دا ده‌بێ لێی زیاد که‌م که ئه‌و جۆره به‌ڵگانه له ڕوانگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌وه نرخی ده‌ره‌جه یه‌کیان هه‌یه وحه‌ق ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ڵگه‌ی ئه‌وتۆیان هه‌یه له به‌ر ده‌ستی لێکۆلهرهوانیان بنێن. “به‌ڵگه” ئه‌و بابه‌ته‌ی قسه‌ی لێوه ده‌کرێ له دۆخی بیستراو و قسه گێڕانه‌وه ده‌ر ده‌خا و پێش به هاتنه نێوی هه‌ڵه ده‌گرن، ئه‌و تاریخه‌ی که له سه‌ریان نووسراوه واته “ڕه‌قه‌م” زۆر گرینگه و ڕیگه‌ی هه‌موو جۆره شک و ڕارایی و گومان ده‌گرن.
یه‌ک له‌و به‌ڵگانه وه‌قفنامه‌یه‌که که میرزا عه‌بدووڵای قازی به پێی ئه‌و له ساڵی ۱۲۳۱ (ی کۆچی مانگی) به‌شێک له مڵکه‌کانی خۆی به منداڵی نێری له حوور جیهان خانمی کچی مه‌حموودبه‌گ ( کوڕی شێخاڵی خانی حاکمی موکری ) وه‌قف کردووه. ئه‌وی دیکه‌یان به‌ڵگه‌یه‌که که له ساڵی ۱۲۷۷ (ی کۆچی مانگی) نووسراوه و تێیدا شاهیدییان داوه که خودا لێخۆش‌بوو میرزا عه‌بدوڵای ساوجبولاغی له ساڵی ۱۲۵۴ (ی کۆچی مانگی) به‌شێک له مڵکه‌کانی خۆی ڕاگوێستووه بۆ دوو کوڕه‌کانی میرزا عه‌بدولره‌حمانی قازی و حاجی میرزا عه‌بدولره‌حیم.
ئه‌م به‌ڵگانه به تایبه‌تی تا ڕاده‌یه‌ک ژیانی حاجی میرزا عه‌بدوڵای قازی ساوجبولاغی ده‌باته ژێر ڕووناکایی لێکۆڵینه‌وه‌وه. ئه‌م میرزا عه‌بدوڵایه کوڕی میرزا مه‌حموودی خۆشنووسی ساوجبولاغی و برای پچووکتری میرزا قاسمی قازی (میرزا قاسمی یەکەم) بووە
کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامه هه‌میشه ڕێگه‌یان هه‌بووه بۆ ماڵی ئێمه. بابم سه‌رنج و مرخێکی ته‌واوی ده‌دا سه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی و دمه ته‌قه‌ی عوله‌ما و بار‌و دۆخی جیهان و شه‌رحی حالی گه‌ورانی زانا و ئه‌هلی قه‌ڵه‌م. نێوبراو به‌ر له‌وه‌ی که له مانگی خه‌رمانانی ۱۳۳۰ [ی هه‌تاوی] له مه‌هاباده‌وه ڕابگوزێتهتهورێز، سه‌رگه‌رمی سه‌ره‌کی له کاتی بێ‌کاری دا یه‌کیان خوێندنه‌وه‌ی کتێب و ڕۆژنامان و ئه‌ویدیکه‌یان سه‌ردان له باغی مکایلی (۱) بوو.که به‌شێکی ئی وی بوو. ئه‌و سه‌ردانه بۆ وی زۆر به‌دڵ و دڵ‌نشین بوو و ئارامییه‌کی زۆری ده‌دایه. ئێستاش له ناسیاوان ده‌بیستم که بابم سه‌ری لک به لکی قه‌ڵه‌مه‌کانی باغ و داره بییه‌کانی خۆی ده‌دا له‌قه‌راغ چۆمی ساف و زوڵالی مه‌هاباد که ئه‌و زه‌مانی پڕبوو له ماسی جۆر به جۆر،و دوایه له‌و ڕێگه‌وه‌ی هاتبوو ده‌گه‌ڕاوه ماڵێ. شه‌وانه‌ش هاتنی دراوسێکان و دۆستان و ناسیاوان که له هه‌مان حاڵ‌دا پێوه‌ندی خزمایه‌تیان له گه‌ڵ یه‌کتری هه‌بوو، وه‌کوو خودالێخۆش‌بوو میرزا قاسمی قادری و خودالێخۆش‌بوو حه‌مه‌ده‌مینی ڕه‌حمانی و خودالێخۆش‌بوو میرزا که‌ریمی یه‌مینی قازی و خه‌ڵکی دیکه که به ساده‌یی و بێ هیچ جوره ته‌شریفات و گرێ و گۆلێک چ له لایه‌ن ئێمه‌وه و چ له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌کرا، له شادی بابمی زیاد ده‌کرد. له جێ‌دا ئه‌و سه‌رده‌می که هێشتا له ڕوانگه‌ی مادییه‌وه نێوانێکی زۆر و سه‌رسوڕهێنه‌ر له نێوان تاکوته‌رایان دا پێک نه‌هاتبوو، ئێره‌یی و چاولێکه‌ری و ته‌شریفاتی زێده و به گرێ و گۆڵ له لانی که‌می خۆیدا بوو به‌ڵکوو له جێ‌دا هەر هیچ نه‌بوو، له‌و بابه‌ته‌وه خه‌ڵکی ئه‌وزه‌مانی له چاو خه‌ڵکی زه‌مانی هه‌نووکه زۆر ڕاحه‌تتر گوزه‌رانیان ده‌کرد.
بابم ئه‌و کاته‌ی که له‌مه‌هاباده‌وه بۆ ته‌ورێز ڕاگوێزرا، له‌گه‌ڵ هاوشارییان و جارجار کوردستانییه‌کانی دانیشتووی ته‌ورێز به بۆنه‌ی جۆربه‌جۆره‌وه وه‌کوو هاتنی دوو جێژنی قوربان و ڕه‌مه‌زان دیداری ده‌کرد. هه‌موو ساڵێک له‌و دوو جێژنه دا ئه‌وان هه‌موویان له ده‌وری یه‌ک کۆ ده‌بوونه‌وه و ئاسایی وابوو له پێشدا ده‌چوونه ماڵی مامۆستا ئه‌حمه‌دی تورجانی زاده که له لایان زۆر خۆشه‌ویست بوو، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که خودالێخۆش‌بوو مامۆستا تورجانی زاده‌یان نه‌دیتووه، ده‌بێ بڵێم که ئه‌و خودالێخۆشبووه جگه‌له شاره‌زایی که‌م وێنه له ئه‌ده‌بییاتی فارسی و عه‌ڕەبی دا، زۆر خۆش مه‌جلیس و خۆش قسه و دڵئاواڵه و ڕووکراوه بوو. به کورتی ڕۆژێک له به‌یانییه‌وه تا ئێوارێ کاریان دید و بازدید و چاوپێکه‌وتنی یه‌کتری بوو.
ئه‌م نووسراوه‌یه‌ی لێره‌دا ده‌که‌وێته به‌رچاوی خوێنه‌ره‌وانی خۆشه‌ویست، به‌شی دواتری دهبیرداماوهکانی بابمه که له کتێبی سالهای اضطراب ( بیره‌وه‌رییه‌کانی خه‌لیل فه‌تاحی قازی) ئاماژه‌م پێکردوون. هه‌ڵبه‌ت بابم دوای خانه نشین بوون و گه‌ڕانه‌وه بۆ شار و مه‌ڵبه‌ندی خۆی که ئه‌و ساڵانه هاوڕێک بوون له گه‌ڵ ڕۆژگاری پیری و سستی به‌ڕێزیان، هه‌ر کاتێک حاڵ و حه‌وسه‌له‌یه‌کی بووبا، ده‌ستی ده‌کرد به نووسین.(۲)لێره دا به بێ جێی نازانم که چه‌ند دێڕێک له یادداشته‌کانی بابم بۆ ئاگاداری خوێنه‌ره‌وانی خۆشه‌ویست بهێنم. ده‌ستپێکی ئه‌و به‌شه له بیره‌وه‌رییه‌کانی بابم ئاوایه:” له یه‌کێک له ڕۆژه‌کانی نێوه‌ڕاست جۆزه‌ردانی ساڵی ۱۳۵۷ [ی هه‌تاوی] بۆ کات تێپه‌ڕاندن که ئاسا و ڕه‌سمی ساڵخۆران و خانه‌نشینانه، چوومه بازاڕ و له دوکانی یه‌کێک له دۆستاندا دانیشتبووم.
دیتم لاوێک هاته نێو دووکانه‌که و گوتی که عه‌زیزی یۆسفی فه‌وتی کردووه. ئه‌و خه‌به‌ره نه‌ک هه‌ر له من به‌ڵکوو له دوو سێ که‌سێکیش که له دووکانه‌که بوون، شوێنێکی ئه‌وتۆی نه‌کرد چونکوو له دنیایه‌کدا که ڕۆژانه هه‌زاران که‌سی ئاسایی و ده‌یان که‌سایه‌تی گه‌وره ده‌مرن، مه‌رگی که‌سێک ده‌توانێ چ گرینگییه‌کی هه‌بێ؟ باشم له بیر نییه ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ دواتر بیستم که ته‌رمی ئاغای عه‌زیزی یۆسفی بۆ ناشتن له تارانه‌وه ده‌هێنن بۆ مه‌هاباد. تا ئه‌وه‌ی که ڕۆژێک دوای نیوه‌ڕۆ گوتیان که ئه‌مڕۆ ته‌رمی ئاغای یۆسفی دێ بۆ مه‌هاباد . ئه‌و خه‌به‌ره وه‌ک بۆمب له شاری دا ده‌نگی داوه…”
شێوازی نووسهرهتی بابم ئیدارییه، مه‌به‌ستم له شێوازی ئیداری ئه‌مه‌یه که لایه‌نی وه‌سفی زۆر ده‌کار هێناوه ئەو هه‌ر وه‌ها جارجار ڕسته‌کانی بێ هێنانی فێعل هێناوه، ئه‌م نووسه‌ره فێعلهکانم له جێی خۆیان داناوه.جگه له‌مه بابم ڕسته‌کانی له‌وپه‌ڕی ساده‌یی و ڕه‌وانی دا نووسیوه و به جوانی ده‌رده‌که‌وێ که له کاتی هێنانی ڕسته‌کاندا تووشی هیچ گرفت و دژوارییه‌ک نه‌بووه.بابم که‌متر دووجار به یادداشته‌کانی خۆی دا ده‌چووه‌وه، و هه‌ر وه‌ها کاری نووسینی به پێی شێواز و نه‌زم و گه‌ڵاڵه‌یه‌کی له پێشدا دیاریکراودا به‌ره‌و پێش نه‌بردووه به‌و مانایه هه‌رشتێکی له ساتی ده‌ست به کاری نووسین کردن ده بیری دابووه هێناوته سه‌ر کاغه‌ز. به‌م پێیه پێوه‌ندی نێوان باسه‌کانی پێشوو و دواتری زۆر جار زه‌ینییه نه‌ک پێوه‌ندی بڕگه‌یی و ئه‌م ڕه‌وته به نۆره‌ی خۆی زۆر خۆڕسکی و جوان و دووره له گرفت و حاڵه‌تی داستانێکی سه‌رنجڕاکیش و دڵڕفین ده‌دا به نووسینه‌که.
له کۆتایی ئه‌م وتاره دا له نووسه‌ر و شاعیر و لێکۆله‌ره‌وه‌ی به‌ڕێز ئاغای ئه‌حمه‌دی قازی کوڕی خودالێخۆش‌بوو حاجی مه‌لاکه‌ریمی قازی سپاس ده‌که‌م که ئه‌رکی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نووسراوه‌یه‌ی به‌ر له چاپ به ئه‌ستۆوه گرت و ته‌ئییدی فه‌رموو.
سپاسی برام دوکتور یۆسف فه‌تاحی قازی ده‌که‌م که خه‌رجی چاپی ئه‌م کتێبه‌ی دا ده‌ست سه‌خاوه‌ت و هیممه‌ت و گه‌وره‌یی خۆی و پێشنیاری چاپ کردنی دا. ته‌مه‌ن درێژی و له‌شساخی و به‌خته‌وه‌ری و سه‌رکه‌وتنی به‌ڕیزیان ئاواتی هه‌میشه‌یی منه. له‌برام ئاغای مسته‌فا فه‌تاحی قازی که به‌رگی ئه‌م شوێنه‌واره کاری وییه و هه‌ر وه‌ها ئاغای ڕه‌حمانی میسباح که هێندێک له وێنه‌کانی پێدام له دڵه‌وه سپاس ده‌که‌م. ئه‌لحه‌مدولیلا ڕه‌به‌لعاله‌مین ئهولهن وه ئاخهرهن.
________________________________________
۱- یادی یاران ،ل ۱۵۲
۲- مه‌ڵبه‌ندی باشان،ل ۵۸۹
۱- سه‌باره‌ت به باغی مکایلی بڕواننه ل۱۸، په‌راوێزی ۲ی هه‌ر ئه‌م کتێبه. باغی نێوبراو دوای ئه‌وه‌ی بوو به مڵکی شارداری و هێندێک ئاڵوگۆڕی تێدا کرا، نێوی نراوه پارکی میلله‌ت.
۲- بابم جگه له‌م به‌شه، پاشماوه‌ی نووسینه‌کانی خۆی دوای چوون بۆ ته‌ورێز،لەو شارە دا نووسیوە
۱- بڕوانه: ده‌قی هه‌ر ئه‌م کتێبه، ل ۲۰
۲- بڕوانه به‌شی شیکردنه‌وه‌کانی هه‌ر ئه‌م کتێبه، ل ۱۹۰٫