خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / بەشداریکردن بۆ پێشبڕکێی بیستوشەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ

بەشداریکردن بۆ پێشبڕکێی بیستوشەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ

بەشداریکردن بۆ پێشبڕکێی بیستوشەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ

ڕۆژی سێشەممە ٩/٥/٢٠٢٣ لە کۆبوونەوەی دەستەی باڵا و سەرپەرشتیاری گشتی فێستیڤاڵ (مەلا بەختیار) گفتوگۆ لەسەر چۆنێتی سازدانی بیستوشەشەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ کرا. بڕیاردرا لە ڕۆژانی ١٢-١٤ی مانگی ١٠ی ٢٠٢٣ فێستیڤاڵی گەلاوێژ ساز بکرێت. هەروەها وادەی وەرگرتنی بابەتەکانی (لێکۆڵینەوە، چیرۆک، شیعر) دیاری کرا، ئەوانەی دەخوازن بەشداری فێستیڤاڵ بکەن، ئەوا لە ١٥/٥ تا ١٥/٨/٢٠٢٣ مۆڵەتی وەرگرتنی بابەتەکانیانە و دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ئیمەیلەوە بابەتەکانیان بنێرن.
galawej26@gmail.com

مەرجەكانی بەشداربوون لە پێشبڕكێی بیستوشەشەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ:

١- بابەتەكان بە تایپكراوی و بە فۆنتی (unikurd) و بە سایزی (۱۴) بنێرن.

٢-شیعر لە پێنج (۵) لاپەڕە زیاتر نەبێت.

٣- چیرۆك لە دوو هەزار (۲۰۰۰) وشە زیاتر نەبێت.

٤- لێكۆڵینەوە لە شەش هەزار (۶۰۰۰) وشە زیاتر نەبێت.

٥- نابێت بابەتەكان لە هیچ شوێنێك بڵاوكرابێتنەوە و پێشتر پێشكەشی هیچ ناوەندێكی ئەكادیمی كرابن.

٦- ژمارە مۆبایل و ئەدرەسی نووسەرەكە لەگەڵ ناوەكەیدا دابنرێت.

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ
١٥/٥/٢٠٢٣

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *