خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / فەرهەنگنووسێک به قەڵافەتی چیا

فەرهەنگنووسێک به قەڵافەتی چیا

فەرهەنگنووسێک به قەڵافەتی چیا

دکتور ڕەهبەر مەحموودزادە

له جێ‌یەکی دیکە باسی ناوەرۆک و مێتۆدی «فەرهەنگی زارەکیی موکریان»ـم کردووه. ئێستا لەو بارەیەوه هیچ ناڵێم. دەمەوێ له گۆشەنیگایەکی دیکەوە چاو لەو فەرهەنگە بێ‌وێنەیە بکەین.

بیرمەندێک گوتوویه زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵات له «کۆمەڵگای کورت‌ماوه» پێک هاتوون؛ واته لەم کۆمەڵگایانەدا پڕۆژه گەورەکان ناگەنە ئەنجام و سامانە بەوەجەکان بەسەریەک‌دا کەڵەکە نابن. بۆیه له بواره جۆراوجۆەکان‌دا هیچ قەڵەمبازێکی بەرچاو بەدی ناکرێ.

«فەرهەنگی زارەکیی موکریان» هەتا ئێستا ڕێک چارەگە سەدەیەکە کاری بۆ کراوه و نووسەرەکەی کۆڵی نەداوه. له کۆمەڵ‌ناسی‌دا دەڵێن چارەگەسەدەیەک تەمەنی بەرەیەکە.

هەواڵی خۆش‌تر لەوە که ئەو بەرهەمه مەزنە بەرەو کۆتایی دەڕوا و دوایین بەرگەکانیشی له ڕاستەوپاستە کردنی کۆتایی‌دان، ئەوەیه کە خاوەنی ئەو کاره بەنرخە، پڕۆژەی گەورەی دیکەی بۆ داهاتوو بەدەستەوەیه. له دەقی پیرۆزدا هاتووه: «هەرگا له کارت قوتار بووی، ڕاستەوە به بۆ کارێک تر». یاخوا کاک #سەلاح_پایانیانی هەر ڕاوەستاو بێ، بۆ ئەوەی ڕاستەوە بێ بۆ دەیان کاری گەورەی تر.

پیروزبایی بڵاو بوونەوەی ئەو بەرگە تازانە له کتێب‌خانەی کوردی و له فەرهەنگی نەتەوەکەمان دەکەم.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

بەردینە، ڕۆمانێک ڕۆنراو له سەر بناغەکانی قایەت، مێژوو، بەیت و بن زاراوەیەکی کۆن

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *