خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / نامەیەکی مەریوان وریا قانع بۆ بەختیار سەجادی و ئومید وەرزەندە

نامەیەکی مەریوان وریا قانع بۆ بەختیار سەجادی و ئومید وەرزەندە

نامەیەکی مەریوان وریا قانع بۆ بەختیار سەجادی و ئومید وەرزەندە

برایانی ئازیز کاک بەختیار و کاک ئومێد

دنیایەک ڕێز و سڵاو و خۆشەویستی، هیوادارم خۆش‌حال و بەختەوەر و ئاسوودە بن.

دڵشادبووم بەوەی کە لەم سەفەرەدا ئێوەم لە نزیکەوە ناسی، بەڵام بەداخەوە یەکدی بینین و پێکەوەبوونمان کەم بوو، هیوادارم لە ئایندەدا هەلی یەکدی بینین و لەنزیکەوە یەکدی ناسینمان زیاتر بێت. بێگومان سوپاسی زۆریشم بۆ ئەو میواندارییە گەرم و گەورە و پڕ ڕێزەی بۆ من و خێزانەکەمتان کرد.

برایان،

لەگەڵ ئەم نامەیەدا سێ کتێبی ئینگلیزی و ژمارەی تازەی ڕەهەندم بۆ ناردن، هیوادارم جێی ڕەزامەندیتان بێت. من لای خۆمەوە خۆشحاڵ دەبم گەر پەیوەندیمان بەردەوام بێت، تکاتان لێدەکەم پێویستتان بە هەر کتێبێک بوو بێ‌دوودڵی و ڕاستەوخۆ پەیوەندیم پێوە بکەن. یان هەوڵدەن بە نامە جۆرێ ئەو بابەتە ئەدەبی و فیکری و فەلسەفیانەم بۆ بنووسن کە ئێوە حەزیان پێ‌دەکەن و دەخوازن بیانخوێننەوە یان وەریانگێڕن. من هەرچیەکم پێبکرێت بەسەر چاوان و خۆشحاڵ دەبم گەر بتوانم بەشێوەیەک لە شێوەکان هاریکاریتان بکەم.

لێتان ناشارمەوە من لای خۆمەوە چاوەڕوانی کاری گەورەتان لێدەکەم و دەزانم هەڵگری توانایەکی گەورەی بیرکردنەوە و داهێنانن. تکایە بەردەوام بن. دەبێت گوێ بەوە نەدەین چیمان پێ‌دەڵێن و لەوە نەترسین قسەمان پێ‌ بڵێنو ناو ناتۆرەی خراپمان بخەنە پاڵ. ئێمە کوڕی میللەتێکین بەشێکی چەپڵەمان بۆ لێدەدات و بەشەکەی دیکەی نەفرەتمان دەکا، داهێنان خۆشی مناڵی نێوان ئەم دوو هەڵوێستە پەڕگیرەیە کە هەر دووکیان بە قەد یەک هەڵەن، بۆیە دەبێت هەم چەپڵەکان و هەم نەفرەتەکان، هەم ستایش و هەم جنێوەکان و هەم ڕێز و هەم بێحورمەتییەکان بە سنگێکی فراوانەوە وەرگرین.

خۆشم دەوێن و چاوەڕوانی هەواڵی خۆشتانم

ڕێزم قەبووڵ بکەن.

براتان

مەریوان وریا قانع

ئەمستردام
۲۰۰۱/۸/۸

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *