خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کتێبی «فه‌لسه‌فه‌ی كانت» چاپ و بڵاوکرایەوە.

کتێبی «فه‌لسه‌فه‌ی كانت» چاپ و بڵاوکرایەوە.

ناسنامەی کتێب: فه‌لسه‌فه‌ی كانت، شتفان كۆرنێر، وەرگێڕانی سه‌عید كاکی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌ند سلێمانی، ٢٠١٩.

کتێبی «فه‌لسه‌فه‌ی كانت» لە نووسینی شتفان كۆرنێر چاپ و بڵاوکرایەوە.

سه‌عید كاکی

شتفان كورنێر Stephan korner (١٩١٣ – ٢٠٠٠) فه‌یله‌سووفی به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك جووله‌كه‌ بوو و خه‌ڵكی وڵاتی چێكه‌. دواتر له‌ زانكۆی به‌ناوبانگی كامبریج ده‌بێ به‌ مامۆستای فه‌لسه‌فه‌. كۆرنێر یه‌كێك له‌ كانتناسه‌ به‌ناوبانگه‌كانی دونیای ئینگلیزی زمانه‌. جگه‌ له‌وه‌ش مامۆستای بیركاری بووه‌ و كۆمه‌ڵێك كتێبی له‌ بوواری فه‌لسه‌فه‌، فه‌لسه‌فه‌ی زانست و بیركاری بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

كۆمه‌ڵێك تێبینی له‌ باره‌ی وه‌رگێڕانی ئه‌م كتێبه‌:

ئەم کتێبە یەکێک لە باشترین شرۆڤە کلاسیکییەکانی فەلسەفەی ک#انتە، له‌م كتێبه‌دا كۆرنێر هه‌ر سێ ڕه‌خنه‌كه‌ی كانت كه‌ به‌ ڕه‌خنه‌ی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م) ناسراوه‌ به‌ چڕوپڕی شۆڤه‌ی كردووه.‌ هەرچەندە ئێستا و لە دونیای فەلسەفەدا، شەپۆلێکی نوێ بۆ شیکردنەوەی فەلسەفەی کانت سەریهەڵداوە، بەتایبەتی ئاماژە کەسانێكی وەکوو: ژیل دلۆز، پۆل گایەر، ڕاجیر سالیڤان، ئۆنۆرا ئۆنیل مامۆستای گەورە، ئالێن ڤوود و…

دیارە لە جیهانی فەلسەفەدا کەس نییە بانگەشەی فەلسەفەزانی بکات و لە کانت تێنەگەیشتبێت، مێشکی بەهێز ولۆجیکییانەی #کانت و بەرهەمەکانی، ئەوی لە لووتکەی مەزنترینی فەیلەسووفەکانی سەردەمی ڕۆشنگەری داناوە، کاتێک کە خوێندکاری بەکالریۆس بووم، کتێبەکەم بە وردی خوێندەوە و لە دەفتەرێکدا بە کورتی نووسیمەوە، لە پاش تێپەڕبوونی هەشت ساڵ بە باشم زانی وه‌ریبگێڕمه‌وه‌ بۆسه‌ر زمانی کوردی. بۆیه‌ وەرگێڕانەکەی دوکتۆر عێززەتوڵڵا فوولادوەندم، لەگەڵ دەقە ئینگلیزییەکەیدا خوێندەوە و بۆم دەرکەوت وەرگێڕ دەسکەمێکی لە نووسەری کتێبەکە نییە.

ئەو سەرەتا زانستی و بە پێزەی کە دوکتۆر عێززەتوڵڵا فوولادوەند نووسیبووی وەکو خوێ بەبێ دەستتێوەردان وەرمگێڕایەوە و هەوڵمداوە زمانەکەی سادە و ڕەوان بێت، هەرچەندە زمانی فەلسەفی کانت هێندە ئاسان نییە و پڕ زەحمەتە، ئەم کتێبە بۆ خوێندکارانی فەلسەفە و کەسانێکە کە دەیانەوێت لە فەلسەفەی کانت تێبگەن، کتێبێکی باشە.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *