خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / نۆهەمین پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی کوردستان، لە شاری سنە بەڕێوەدەچێت.

نۆهەمین پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی کوردستان، لە شاری سنە بەڕێوەدەچێت.

بەهاری کتێب لە پاییزی کوردستاندا

نۆهەمین پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی کوردستان، لە شاری سنە بەڕێوەدەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵی کتێبی کوردی، نۆهەمین پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی کوردستان، بە بەشداریی چاپەمەنییەکانی ناوخۆیی و بیانی لە نیوەی یەکەمی ڕەزبەری ١٣٩٨دا (١٠ بۆ ١٥ی ڕەزبەر) لە شوێنی هەمیشەیی پیشانگاکانی شاری سنەدا بەڕێوە دەچێت.

بە گوێرەی ڕاگەیندراوی دایەرەی پەیوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان، جەلال قەلعەشاخانی بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی پارێزگای کوردستان، وێڕای ئاماژە بە بەشداریی دەزگاکانی چاپ و وەشاندنی وڵاتی ئێران و دەزگا نێونەتەوەییەکان لە پیشانگادا، سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پیشانگا، زیادی کرد: پێویستە ئەم خولە لە پیشانگای کتێبی کوردستان نوێترین چاپکراوەکان لە خۆ بگرێت و وڵامێکی شیاو بێت لە ئاستی پێداویستیی بەشداران و بەردەنگەکانیدا.

بەڕێوەچوونی دانیشتنە تایبەتییەکانی سەبارەت بە کتێب، پەردەلادان لە سەر نوێترین چاپکراوەکان و ڕێزلێنان لە چالاکوانانی بواری کتێب و چاپ و بڵاوکردەوە بەشێکی دیکە لە بەرنامە و چالاکییەکانی پیشانگان کە لە لایەن بەڕێز قەلعەشاخانی¬یەوە ئاماژەیان پێدرا.

هەروەها سەبارەت بە سیاسەتی بەڕێوەچوونی پیشانگا وتی: نۆهەمین پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی کوردستان بە گوێرەی سیاسەتە فەرهەنگییەکانی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، بە مەبەستی گەشەپێدانی فەرهەنگی خوێندنەوە و کتێب و دابینکردنی ڕێگای ئاسان و گونجاو بۆ هاووڵاتیان بە مەبەستی وەدەستهێنانی نوێترین بەرهەم و چاپکراوەکان، بە هیمەتی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشاد، بە هاوکاریی ئەنستیتۆی پیشانگا فەرهەنگییەکانی ئێران بەڕێوە دەچێت.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کۆمەڵە شیعری “بارکۆد” بە زمانی دانمارکی بڵاوکرایەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *