خانه / هه‌واڵه‌کان / چەند دێڕێک لە ڕومانی پێشەوا قاقا پێی پێدەکەنێ

چەند دێڕێک لە ڕومانی پێشەوا قاقا پێی پێدەکەنێ

“پێشەوا قاقا پێی پێدەکەنێ”
نووسینی: کاوان نەهایی

بەشێکی کورت لەم ڕۆمانە:
زۆرجار کە لە خەونێکی ناخۆش ڕادەچڵەکێم دوای کەمێک کە دەخەومەوە دیسان درێژەی هەمان خەون دەبینمەوە. خەونیش بەشێکە لە ڕاستییەکانی ژیان. هەرچەند ئاڵۆز و بێ ڕەواڵەت بێ سەرو بەریش بێت، بەڵام ڕاستیی ژیانمان بۆ دەردەخات. زۆرجار لە بێداری و بەئاگاییدا هەست دەکەین ژیانێکی ئارام و بێ کێشەمان هەیە، بەڵام بە خەونەکانماندا، بە کابووسەکانماندا پەی بە کێشە و گرفتەکانمان دەبەین. خەون لەگەڵ ئەوەدا کە ڕوویەکی ژیانە ئەزموونی مردنیشە، مردن…

? کاوان نەهایی ساڵی ٦۱ هەتاوی لە #بانە لە دایک بوە و خوێندنی لە ئەندازیاری هونەر و مێعماری تەواو کردوە. سەرەتا بە شێعر و شانۆ دەستی بە کاری هونەری کردوە و ئەگەرچی تا ئێستاش سێ کۆمەڵە شێعری ئامادەی چاپی هەیە بەڵام ڕۆمانی “پێشەوا قاقا پێدەکەنێ” یەکەم بەرهەمی چاپ کراویەتی.

?خەڵاتی یەکەمی فێستیواڵی شێعری هاوچەرخی کوردیی لە پیرانشار
?خەڵاتی دوهەمی چیرۆک لە فێستیواڵی چیرۆکنووسانی بانە
?خەڵاتی دووهەمی شێعر لە فێستیواڵی شێعری کوردی بانە
شایانی باسە هەندێک لە شێعرەکانی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانەکانی فارسی و سویدی.

جەبار جەماڵ غەریب دەربارەی ئەم ڕۆمانە دەڵێت: کاوان نەهایی رۆمانێکی نووسیوە، بەناوی پێشەوا قاقا پێدەکەنێ بۆ ئەوەی بەشداربێ لە کاروانی نووسینی هونەری گێڕانەوە، ئەو بەشداریەی بەسە بۆ ئەوەی ناوی بۆ هەمیشە بمێنێتەوە.

! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە  ڕێگە پێدراوە.

 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *