خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / یەکەمین بەرهەمی زنجیرە کتێبی ئەدەبی کلاسیکی کوردی بڵاوکرایەوە

یەکەمین بەرهەمی زنجیرە کتێبی ئەدەبی کلاسیکی کوردی بڵاوکرایەوە

یەکەمین بەرهەمی زنجیرە کتێبی ئەدەبی کلاسیکی کوردی بڵاوکرایەوە

چاپەمەنی خانی

یەکێک لە خولیاکانی خوێنەری کورد بەردەوام ئەوە بووە کە کتێبی کوردیش بە شێوەیەکی ستاندارد، جوان و ڕازاوە لە جامخانەی کتێبخانەکان‌دا ببینرێ. بێ‌گومان یەکێک لە هەوڵەکانی چاپەمەنییە کوردییەکانیش سەرەڕای تەنگ و چەڵەمەی زۆر و کێشەی سەرمایە و… ئەوە بووە کە بە شێوەیەکی شایان کتێبی کوردی چاپ و بڵاو بکرێتەوە؛ تاکوو بەوجۆرە ڕێز لە فەرهەنگ و کتێب و خوێنەر و ئەرکی نووسەران بگیرێ.

چاپەمەنی خانی بە مەبەستی دووبارە لە چاپ دانەوەی بەرهەمە کلاسیکە کوردییەکان لە بەستێنی نەسر و پەخشانی کوردی‌دا، بڕیارە زنجیرە کتێبێک چاپ بکا لە ژێر سەردێڕی ئەدەبی کلاسیکی کوردی.

قەوارەی پاڵتۆیی و بەرگی گالینگۆر و هەڵەگری و ئیدیتی نوێ لە تایبەتمەندییەکانی ئەو زنجیرە کتێبەن. هەڵبژاردن و چاپ و هەڵەگری و ئیدیتی ئەو زنجیرە کتێبە بە ڕاوێژ و لەژێر چاوەدێری نووسەرانی پسپۆر و شارەزادا بەڕێوە دەچێ.

لە چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەو زنجیرە کتێبەدا هەوڵ دەدرێ لە هەرجۆرە کتێب‌سازی کردن و خۆ پێداهەڵواسین و پێشەکی و پەڕاوێز بۆ نووسین، بە بیانووی هەڵەگری و پێداچوونەوە و….، کە بەداخەوە زۆر باو بووە، دووری بکرێ.یەکەم کتێبی ئەو زنجیرەیە: پێکەنینی گەدای مامۆستا حەسەنی قزڵجییە کە بە خۆشییەوە چاپ کراوە و ئێستا لەبەر دەست دایە.

پێکەنینی گەدا لەم چاپە نوێیەدا دووبارە تایپ و هەڵەگری کراوەتەوە. بۆ ئەوکارە نوسخەی چاپی یەکەمی #بەغدا کراوەتە بنچینە و بە ئەمانەت‌دارییەوە و بە بێ‌هیچ دەست تێوەردانێکی سەلیقەیی سەرلەنوێ تایپ کراوەتەوە.

پێکەنینی گەدا، یەکەمین کۆمەڵەچیرۆکی کوردیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. مامۆستا هێمن لە پێشەکییەک کە بۆ پێکەنینی گەدای نووسیوە دەڵێ: «بخوێننەوە تا ئاهی خۆشتان لە دڵ و دەروون بگەڕێ. بخوێننەوە تا تامەزرۆییتان بشکێ. بخوێننەوە تا کوڵ و کۆتان دامرکێ. بخوێننەوە تا کۆمەڵەکەتان بناسن و لە دەرد و ئازاری بگەن. بخوێننەوە تا پتر شاییتان بە زمانەکەتان بێ. تا نەیخوێننەوە ، نازانن قەڵەمی سێحراویی مامۆستا قزڵجی چ شوێنەوارێکی بە نرخ و بێ وێنەی خوڵقاندووە…»

بە هۆی گرینگیی بەرهەمەکە لە بواری زمان و گێڕانەوەی کوردی، وەک یەکەمین بەرهەم هەڵبژێردراوە و هەوڵ دراوە بە شێوەیەکی ڕازاوە و جیاواز بگاتە دەستی خوێنەرانی زمان و ئەدەبی کوردی.

هیوادارین ئەو هەوڵەی چاپەمەنی خانی بکەوێتە بەر سەرنجی خوێنەران و بۆ بەرەوپێشچوونی ئەو ڕەوتە، لە هەرجۆرە پێشنیار و ڕەخنەیەک پێشوازی دەکەین.

بە سپاسەوە

ناوەندی چاپەمەنی خانی

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *