خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کۆڕی پەردەلادان لە کۆمەڵە چیرۆکی “عاشقەکەی من ژنی هەبوو” لە نووسینی ڤیدا قادری بەڕێوە چوو

کۆڕی پەردەلادان لە کۆمەڵە چیرۆکی “عاشقەکەی من ژنی هەبوو” لە نووسینی ڤیدا قادری بەڕێوە چوو

کۆڕی پەردەلادان لە کۆمەڵە چیرۆکی “عاشقەکەی من ژنی هەبوو” لە نووسینی ڤیدا قادری بەڕێوە چوو

کۆڕی پەردەلادان لە کۆمەڵە چیرۆکی “عاشقەکەی من ژنی هەبوو” لە نووسینی ڤیدا قادری دوێنێ پێنجشەممە چواردەی بەفرانبار لە کافە کتێبی وشە بەڕێوە چوو.لە بەشی پەنێلی ئەم کۆڕەدا کە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە نووسەران و هونەرمەندان و چالاکانی کەلتووری و هونەری بەڕێوە چوو، دوکتۆر هیوا قورەیشی (مامۆستای زانکۆ)، نینا کەریمی(نووسەر و وەرگێڕ) و خاترە محەمەدی(نووسەر) وتاربێژیان کرد.

خاترە محەمەدی لە بواری ڕەوایەتناسییەوە پێداچوونەوەی بۆ کۆمەڵە چیرۆکەکە کرد و ڕوانگە جیاوازەکانی لە باری ڕەوایەتناسییەوە شرۆڤە کرد.

دکتۆر قورەیشی بابەتێکی سەبارەت بە چۆنیەتی دەرکەوتنی ژنان لە ئەدەبیاتی کوردیدا لە سەرەتاوە تا ئێستا پێشکەش کرد و ئاماژەی دا کە ڤیدا قادری نووسەرێکی مۆدێرنە کە داڵغەی تاکە کەس لە دەقدا زیندوو دەکاتەوە.

نینا کەریمی باسی کۆمەڵنای جەستەی کرد و چیرۆکەکانی قادری بە پێی تیۆرەکانی، بۆردیۆ، برۆتۆن، فرۆید و ئەلتەحاوی هەڵسەنگاند.

پاش پەنێلەکە سەهەند سارایی پارچەیەک مووسیقای پێشکەش کرد و ڤیدا قادری بەشێک لە یەکێک لە چیرۆکەکانی بۆ ئامادە بووان خوێندەوە.

کۆڕەکە بە جێژنی ئیمزاوە کۆتایی پێ هات.

شایەنی باسە کە ئەمە یەکەمین کۆمەڵە چیرۆکی ڤیدا قادرییە کە لە لایەن چاپ و بڵاوگەی گوتارەوە لە چاپ دراوە.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *