خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / زمان لە نێوان سێکوچکەی: سیاسەت، تیۆری و ئایدۆلۆژیدا

زمان لە نێوان سێکوچکەی: سیاسەت، تیۆری و ئایدۆلۆژیدا

زمان لە نێوان سێکوچکەی: سیاسەت، تیۆری و ئایدۆلۆژیدا

 بە یادی مامۆستای پایەبەرز دوکتۆر ئەمیر حەسەن پوور کە تا دواساتەکانی ژیانی لە خەباتی زمانەوانی بەردەوام بوو.

 هەڵسەنگاندنی کتێبی “سەدەیێک خەبات لە پێناوی زمانی کوردیدا: تیۆری، سیاسەت و ئیدەئۆلۆژی” نووسینی دوکتۆر ئەمیر حەسەنپوور

فەرشاد سەلیمی

 “سەدەیێک خەبات لە پێناوی زمانی کوردیدا…” کتێبێکی ٢٥٥ لاپەڕەییە، کە لە ڕووی ناوەڕۆکەوە چوار بەش لە خۆ دەگرێت. چوار بەش کە لە ڕوانینی یەکەم دا و بە پێی سەردێڕ و کاتی نووسین بابەتی لێک دابڕاو دێنە بەرچاو و تەنیا دوای ئاوڕدانەوە و پیاچوونەوەی بابەتیانە هێڵی پەیوەندی و پێکەوە بەستراوەییان دەردەخەن.

 بەشێ یەکەم بە ناوی: “سەرەتا: زمانی کوردی وەک گۆڕەپانی خەباتی سیاسی و ئیدەئۆلۆژی” تیشک دەخاتە سەر چارەنووسی زمانی کوردی لە پانتایی گۆڕانکارییەکانی مێژووی سیاسی کورد لە سەدە ڕابردوودا.

نووسەر لەم بەشەدا تێکڕای هەڵسەنگاندنی ئەو فەزا مێژووییە سیاسی و ئایدۆلۆژیکیە کە بە سەر بەشەکانی کوردستاندا زاڵ بووە، شێوازی کاردانەوە و کرداری ڕۆشنبیران و نووسەران و تێکۆشەرانی بواری زمان و وێژەی کوردیش دەخاتە بەر باس.

بەشی دووهەم، واتا “پێشەکی: تەقەللا بێسوودەکانی دوێنێ و ئەوڕۆ” کە بریتیە لەو پێشەکییە بە چاپ نەگەیشتووەی نووسەر کە پێشتر بۆ کتێبی “گوتوبێژێکی دەگمەنی تۆفیق وەهبی و خوێندنەوەیێکی ڕەخنەگرانە” نووسرابوو، کۆمەڵێک بابەت لە خۆ دەگرێت کە گرنگترینیان بریتین لە: دۆخی هەنووکەیی زمانی کوردی و بابەتە جۆراوجۆرەکانی، باسێک لە سەر لێکۆڵینەوەکانی نووسەرە لەمەر ستانداردکردنی زمانی کوردی، هەوڵ و تەقەلا پێشەنگەکانی مێژووی خەباتی زمانی کوردی لە باشووردا.

 بەشی سێهەمی کتێبەکەش لە ژێر ناوی: “وتووێژێک لە گەڵ تۆفیق وەهبی، لەندەن، ٢٨ی تەمموزی ١٩٧٦” بریتیە لەکۆی ئەو وتوویژەی #تۆفیق_وەهبی لە سەر باروودۆخی زمانی کوردی لە دەوڵەتی تازە دامەزراوی عێراق و تێکۆشانەکانی خۆی لە پێناو ستانداردکردن و گەشەی زمانی کوردی، کە بە گشتی کۆمەڵیک چالاکیی زانستی و زمانەوانی و سیاسی لە خۆ دەگرێت.

 “دوو تەقەلای بێسوود” وەکوو بەشی چوارەم و کۆتایی کتێبەکە بریتیە لە نامیلکەیەکی پێکهاتوو لە دوو عەریزەی محەممەد ئەمین زەکی کەنساڵانی ١٩٣٠-١٩٣١ز بۆ مەلیک فەیسەڵ و مەندووبی سامی نووسراون و تێیدا ڕەخنە لە لایحەی لوغاتی محەللی لە عێراقدا دەگرێت.

کتێبی “سەدیێک خەبات لە پێناوی زمانی کوردیدا…” لە دیدێکی ڕەخنەگرانەوە هەم لە ڕووی داڕشتن و هەم لە باری مێتود و تیۆرییەوە بە تایبەت هەڵگرتنی سەردێڕیکی پوخت و گرنگ و نەپەرژانە سەری لە ناوەڕۆکدا، جێی چەندین خاڵی ڕەخنەییە….

داگرتنی PDF

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *