خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ژمارەی ۵ی گۆڤاری «بار» بڵاوکرایەوە

ژمارەی ۵ی گۆڤاری «بار» بڵاوکرایەوە

ژمارەی ۵ی گۆڤاری «بار» بڵاوکرایەوە

پێگەی هەواڵنێریی ماڵی کتێبی کوردی گۆڤاری بار یەکەمین گۆڤاری تایبەت بە هەڵبەستە کە لە ئێران و عێراق و تورکیا بڵاو دەبێتەوە.

ناوەرۆکی ئەم گۆڤارە لە هەڵبەست, ڕەخنەی هەڵبەست و وەرگێڕانی هەڵبەست پێک هاتووە.

گۆڤاری بار لە لایەن وەشانخانەی سیتاڤ لە شاری «وان» بڵاو دەبێتەوە. بابەتەکانی ئەم گۆڤارە بە زاراوەکانی کورمانجی, سۆرانی و زازاکی و بە ئەلفوبێی لاتینی بڵاو دەبنەوە.

بەرپرسانی ئەم گۆڤارە ئامادەیی خۆیان بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی بابەت بە دیکەی زاراوەکانی کوردی ڕاگەیاندووە.

مەبەستی ئەم گۆڤارە بڵاو کردنەوە و ناساندنی شیعری شاعیرانی هەموو بەشەکانی کوردستان و هەروەها باس و وتووێژ لە گەڵ شاعیرە بەناوبانگە کوردەکانە.

ئەندامانی ئەم گۆڤارە بریتین لە:

۱- یەحیا عومەری, هەڵبەستڤان, کارناسی باڵای زمان و وێژەی کوردی لە زانکۆی وان, خاوەنی خەڵاتی پێشبڕکێی هەڵبەستی ئارژەن ئاری ۲۰۱۵

۲- رێبین محەمەد, وەرگێڕ, کارناسی باڵای زمان و وێژەی کوردی زانکۆی “یووزوونجوو یل”

۳- مرادێ مرادان, هەڵبەستڤان, کارناسی کۆمەڵناسی, خاوەنی خەڵاتی پێشبڕکێی هەڵبەستی ئارژەن ئاری ۲۰۱۹

۴- ئیبراهیم شادمان مێسرکانلوو, وەرگێڕ و ڕۆژنامەوان, کارناسی باڵای زمانناسی

۵- ئەمەریکێ سدیقایێ, هەڵبەستڤان, کارناسی باڵای زمان و وێژەی کوردی زانکۆی وان, خاوەنی خەڵاتی پێشبڕکێی هەڵبەستی ئارژەن ئاری۲۰۱۸

۶- سومەیا ئیشک‌ئوغڵوو, کارناسی ئیلاهیات

۷-وڵات ڕامین‌ئازاد,نووسەر و ڕەخنەگری وێژەیی, کارناسی مرۆڤ‌ناسی

 

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

همایش ملی میرزا احمد داواشی برگزار می‌شود

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *