خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / دوو کۆمەڵە شیعر فارسی شێخ حەسەنی مولاناوا بڵاوکرایەوە

دوو کۆمەڵە شیعر فارسی شێخ حەسەنی مولاناوا بڵاوکرایەوە

دوو کۆمەڵە شیعر فارسی شێخ حەسەنی مولاناوا بڵاوکرایەوە

عیرفان پارسا

شێخ حەسەنی مەولاناوا(۱۱۳٦-۱۰۷۳ ک.م)، زانا و شاعیر و عارفی بەناوبانگی کوردستان کە لە ژیانی خۆیدا، زانا بە زۆربەی زانستەکانی ئەو سەردەمە بووە.

ئەم زاتە بەرهەمگەلی پڕبایەخی لە علوومی قورئانی،‌عیرفانی، ئەستێرەناسی، مێژوو، کەلام، پزیشکی و … لێ بەجێ ماوە، سەرەڕای ئەمانە مەیدانی ئەدەبی کوردی و فارسی، یەک لەو بوارانە بووە کە ئەسپی خۆی تیا تاو داوە و لە سەرەنجامدا بەرهەمی ناوازەی لێ بە‌ یادگار ماوە. بە داخەوە تا ئێستە هەوڵێکی چڕوپڕی وەها کە زۆربەی شیعرەکانی شێخ‌حەسەنی مەولاناوای گردوکۆ کردبێت، سەری نەگرتووە.

جگە لە شیعر، پەخشانی عیرفانی و ئایینی شێخ، لە ئاستێکی زۆر بەرزی پەخشانی فارسی لە ئەژمار دێت.

کتێبی”دوو کۆمەڵە شیعری شێخ حەسەنی مەولاناوا” لە دوو بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەم ۲٨ غەزەلی فارسی شێخ حەسەنە کە سەرچاوەکەی بەیازی “حاجی محەممەد ڕەشید محەممەدیان” و بەیازی “کتێبخانەی بریتیش لەیبرێری بریتانیایە”. بەشی دووهەم تەرجیعبەندی”ئافتاب روخ”ە کە سەرچاوەکەی کەشکۆڵی”شێخ عەبدولموئمینی مەردۆخی”ە و ناوەرۆکی هەردوو کۆمەڵە شیعرەکە زۆرتر پەسنی پێغەمبەری ئیسلامە(د.خ).

تایبەتمەندییەکانی ئەم کتێبە بریتین لە:

– یەکەمجارە کە لە شێوازی کتێبدا بەرهەمی شیعری شێخ حەسەن دەکەوێتە بەرچاوی خوێنەر.

– ئەم شیعرانە ئەگەرچی بە زمانی فارسین، بەڵام هەوڵ دەدات کە تایبەتمەندی و ڕوانگەی شاعیرێکی کوردی چوارسەدەی پێش ئێستە بناسێنێت.

– کاریگەری شیعری فارسی لە سەر شێخ حەسەن و ڕەوتی شیعری ئەومان زۆرتر پێدەناسێنێت.

– لە باری مێژووییەوە، مێژووی شاعیرانی کوردی پێ دەوڵەمەندتر دەکات.

– شێخ حسەن بە زمانی کوردی شیعری هۆنیوەتەوە و ئەم بەرهەمە ڕێگە خۆشکەرە بۆ کۆکردنەوە و ناساندنی شیعرە کوردییەکانی.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *