خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / وتەی سەرنووسەری گۆڤاری ڕاڤە

وتەی سەرنووسەری گۆڤاری ڕاڤە

وتەی سەرنووسەرگۆڤاری ڕاڤـە

 فاتــمە بەیــانـی

گۆڤاری ڕاڤـە، گۆڤارێکی نوێی ئەدەبی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی سەر بە زانکۆی کوردستانە، خاوەن پێگەیەکی خوێندکارییە و لە لایەن خوێندکارگەلی دوو بەشی زمان و وێژە و دەروون‌ناسی بەڕێوە دەچێت. دەڤەری چالاکی گۆڤاری ڕاڤـە داگر و هەڵگری ورووژاندنی شرۆڤەی ڕەخنەگرانەیە لە سەرجەم بۆچوونەکانەوە بە‌تایبەت بۆچوونی دەروون‌شیکارانە.

شایەنی ئاماژەیە زۆربەی ئاریشە و بەرگرگەلێک کە لەم ڕێگەیەدا ڕوو‌بە‌ڕووی پێشڤەچوونی چالاکییەکانمان بوونەوە سەرەڕای کەمی ئاوڕدانەوەی مامۆستایان، توێژەران لە بابەتی بەر باسدا زۆرتر بۆ هاوکاری نەکردنی خوێندکاران و بێ‌مەیلی ئەوان لە هەمبەر چالاکی خوێندکاری دەگەڕایەوە بەم هۆیەوە پێش ئەوەی لە کەسانی دیکە ڕەخنە بگرین باشتر وایە سەرەتا سەرنجی خۆمان بدەین و خۆمان ڕووبەڕووی ڕەخنەکاری-خود بکەینەوە و بیر لە چەمکی خوێندن و خوێندکار‌بوون بکەینەوە.

لە ژمارەی یەکەم‌دا کە وەکوو هەنگاوی بنەڕەتی و سەرەتایی دێتە ئەژمار هەوڵمان داوە بە دوور بین لە بڵاو کردنەوەی بابەتگەلی دووپاتە و دروشم‌ئاسا و هەروەها جەختمان لەسەر خستنە ڕووی چەمکە سەرەتاییەکانی ڕێبازی ناوبراو کردووەتەوە. بە پێویستی ئەزانم لێرەوە سپاسی هەموو ئەو کەس و لایەنگەلە بکەم کە بە هەر شێوەیەک بێت یارمەتیدەر و ڕێنوێنمان بوون و هیوای بەردەوامی دەخوازم بۆ هەر کەس و لایەنێک کە بە هەر چەشنێک لە دەڤەری لێکۆڵینەوە کوردییەکان خەریکی چالاکین، تاکە پێوەری پێشڤەچوون بەردەوام بوونە.

بۆ داگرتنی فایلی pdfی گۆڤاری فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتیی ڕاڤــە سەردانی کەناڵی خراوە بکەن:

 http://t.me/Rave_uok_ac_ir

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *