خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / نامەی برتێراند ڕاسێل فەیلەسووفی بەناوبانگ بۆ دوکتۆر جەماڵ نەبەز

نامەی برتێراند ڕاسێل فەیلەسووفی بەناوبانگ بۆ دوکتۆر جەماڵ نەبەز

لە برتراند ڕاسێڵەوە بۆ بەڕێز جەماڵ نەبەز

۵ی ژوولای ۱۹۶۳

بەڕێز جەماڵ نەبەز

زۆر سپاس بۆ نامەکەت لە ۲۵ی ژووئەن. من زۆر نیگەرانم لەو هەڵسووکەوتە دڕندە و بێ بەزییانەی حکومەتی عێراق لەبەرامبەر بە گەلەکەت و هەموو ئەوانەی کە ڕق یان لێیانە. و ئاگاداری ئەو هەموو ڕەنج و نەهامەتییە ڕۆحپرووکێنەرانە هەم کە خەڵکی کورد لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە ئێوە ئاماژەی پێ دەکەن، بینیویانە، کردوویانە.

بێگومان هەموو هەوڵی خۆم ئەدەم بۆ ئەوەی ئەو دڕندەیی و توندووتیژییەی بەرامبەر گەلەکەت کردوویانە، لە بەر سەرنج و ئاگاداری هەمووی ئەوانەی کە خوازیار و تامەزرۆی بیستنن دابنێم و سپاسبژێریت دەبم گەر هەر زانیارییەکتان لەمەڕ شەڕی هەنووکەی کوردستان پێدەگات، بۆم بینێرن.

هیوادارم لە داهاتوویەکی نزیکدا نوێنەرانێک بۆ عێراق بنێرم بۆ لێکۆڵینەوەی ڕاستەوخۆی بارودۆخی ئەو وڵاتە.

لەگەڵ ڕێز و حورمەت

برتراند ڕاسێڵ

نامەی برتێراند ڕاسێل فەیلەسووفی بەناوبانگ بۆ دوکتۆر جەماڵ نەبەز لە وەڵامی نامەی ئەودا بۆ پشتگیری لە مەسەلەی کورد… ئەوەی سەرەوە وەرگێڕانەکەیەتی کە بەڕێز سەحەر ساڵحیان زەحمەتی کێشا وەریگێڕاوە. زۆر گرینگە جەماڵ نەبەز لە ساڵی ۱۹۶۳دا چ تێکۆشان و تەقەلایەکی بووە بۆ ئەوەی پرسی کورد لە ئاستی جیھاندا بگەیەنێت بە گوێی کەسە ناودارەکان… مرۆڤی وەکوو جەماڵ نەبەز لە ھەر نەتەوەیەکدا بە دەگمەن دەست ئەکەوێت.  سەرچاوەی ئەو نامەیە: کتێبی کاژیکنامە لاپەرەی ۱۳۲)

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

بەردینە، ڕۆمانێک ڕۆنراو له سەر بناغەکانی قایەت، مێژوو، بەیت و بن زاراوەیەکی کۆن

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *