خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / وتووێژیک لە گەڵ مەریوان هەڵەبجەیی لە پەرواێزی ۳۳مین پیشانگای کتێبی تاران

وتووێژیک لە گەڵ مەریوان هەڵەبجەیی لە پەرواێزی ۳۳مین پیشانگای کتێبی تاران

وتووێژیک لە گەڵ مەریوان هەڵەبجەیی لە پەرواێزی ۳۳مین پیشانگای کتێبی تاران

ڕۆژی یەکشەممە ۲۵ی گوڵان، مەریوان هەڵەبجەیی وەرگێڕی ناسراوی بەرهەمە ئەدەبییە کوردییەکان بۆ سەر زمانی فارسی، بە دیدارێک سەردانی ژووری “سنە، پایتەختی کتێبی ئێران”ی کرد و پاش چاوپێکەوتنێک لە گەڵ عیسا فەلاحی جێگری فەرهەنگی و میدیایی ئیدارەی ئیرشادی کوردستان و وتووێژ سەبارەت بە دۆخی هەنووکەیی بازاڕی کتێب به گشتی و کتێبی کوردی بە تایبەت، لە وەڵامی چەند پرسیارێکی هەواڵنێری ماڵی کتێبی کوردی ڕایگەیاند: بە چوار بەرهەم لە سی و سێیەمین پێشانگای کتێبی تاران بەشدارم و نوێترین بەرهەمی وەرگێڕانم، یەکەم شانۆنامەی نووسەر بەختیار عەلی‌یە، بە ناونیشانی “بە دوزخ ای بیگناهان” کە ماوەی دوو ڕۆژە کە ئەم بەرهەمە بڵاو بۆتەوە. وەک خاوەن ئەزموونێکی درێژ لە بواری بەشداریکردن لە پیشانگادا، سەبارەت بە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پیشانگا ڕایگەیاند: هەرچەند هێشتا ناتوانین لەسەر پیشانگای ئەمساڵ بە تەواوی بڕیاری کۆتایی دەرکەین، بەڵام بە گشتی جێگەی دڵخۆشییە پاش دوو ساڵ بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پێشانگا کراوتەوە و چالاکی خۆی دەست پێکردووە و پێشوازییەکان گەرم و گۆڕن و زۆربەی بڵاوکەرەوەکان زۆر ڕازین. بەڵام گەر بمانەوێ لەگەڵ ساڵانی پێش کۆرۆنا بەراوەردێک بکەین بێگومان ساڵانی پێشتر گەرم و گۆڕتر بوو لەبەری ئەوەی نرخی کتێبەکان و ئابووریی خەڵک باشتر بوو تا ئێستا و بڵاوکەرەوە و نووسەری جیاواز لە وڵاتانی جۆاروجۆرەوە بانگهێشت کرابوون، بەڵام ئەمساڵ لەم ڕووەوە دابەزینی بە خۆیەوە دیوە. هەروەها ئەمساڵ نووسەران و بڵاوکەرەوەکان لەبەشی کۆڕ، سیمینار و بابەتە گرنگەکان لەبەشی نێونەتەوەیی کەمتر لە پێشانگا بەشداریان کردووە. هەڵەبجەیی لە کۆتاییدا باسی پەردەلادان لەسەر نوێترین بەرهەمی کرد کە بڕیارە، پێنج شەممە کاتژمێر ….. کتێبی بۆ دۆزخ ئەی بێ گوناهان لە ژووری بڵاڤۆکی سالس (نشر ثالت) بڵاو ببێتەوە. هەروەها ڕۆژی چوارشەممە لە بڵاڤۆکی سالس (نشر ثالت)، کتێبی ماڵی پشیلەکان (خانە گربەها) به نووسینی هیوا قادر و بە وەرگێڕانی مەریوان هەڵەبجەیی پەردەی لەسەر لادەدرێت و جێژنی واژۆی بەڕێوە دەچێت. هەروەها ئاماژەی دا کە بەشی زۆری بەرهەمەکانی لە لایەن دەزگای بڵاڤۆکی سالس (نشر ثالت) چاپ و بڵاو دەبێتەوە.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *